سمکۆ یەزدانپەنا له سه ر سکاڵای براکه ی حسین یەزدانپەنا رەوانەی زیندانی هەولێر کرا

2011/05/23 at 11:18 PM لێدوانێک بنووسە

سکرتێری یەکێتی شۆرشگێڕانی کوردستان  سمکۆ یەزدانپەنا له سه ر داوای جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان حسین یەزدانپەنا  که برای ناوبراه که وته زیندانه وه

سکاڵانامەیەک لە کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
بۆ ڕای گشتی کوردستان
حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و سەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان
داموودەزگاکانی ڕاگەیاندن
دوا بە دوا ئەوەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە 20تەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا بەو پەڕی سنگفراوانی وهزری نەتەوەیی لەباروودۆخی هەستیاری ئیستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە لە چەند خاڵی دیاری کراودا بەرنامەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی لە ساڵی نوێ خەباتیدا خستە بەر دیدی بیرو ڕای گشتی و حیزب ولایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جەوهەری ڕاگەیاندراوەکەمان هێشتا ویشک نەبووتەوە، بەداخەوە لە کاتژمێر11:30 خولەکی ڕۆژی یەک شەممە 2011/5/22 لە سەر داوای جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و زیندوو کردنەوەی فایلێکی بێ بنەما و ئاژاوە گێڕانە، لە لایان دادوەری دادگای کەتنی شارۆچەکی عەنکاوە، سکرتێری گشتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان حوکمی دەستبەسەرکردنی بۆدەرچووە و هاوڕی سمکۆ یەزدانپەنا ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری هەولێر لە باشووری کوردستان کرا.
کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەم مەبەستە و لە ڕوونکردنەوەیەکی بە پە لەدا سکاڵانامەیەکی تایبەت لە چەند خاڵی دیاریکراودا ئاراستەی حکوومەتی کوردستان و حیزب وڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
-1 دیسانەوە ڕادەگەیێنین دروستکردنی کەیسی حقووقی بۆ سکرتێری گشتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە سەر داوای شەخسی جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و بەندکردنی هاوڕێ سمکۆ یەزدانپەنا، هیچ ئاڵووگۆڕێک و کزبوونێک لە هەوڵدانی ئێمە بۆ درووستبوونی برایەتی و هاوپەیمانی لە نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک ناهێنێت و لە لای خۆمانەوە تەنیا دەخوازین جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی واز لە سیاسەتی دوژمنکارانەی بێنێت و لە جیاتی درووستکردنی پیلان وئاژاوە نانەوە، لە باروودۆخێکدا کە تەنیا دوژمنی داگیرکەری کوردستان لێی سوودمەند دەبێت، کەشی برایەتی و ئاشتەوایی بگرێتە بەر.

-2 داواکارین لە حکومەتی کوردستان بە زووترین کات ، سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کراوە، ئازاد بکات و حازرین لەم پێناودا بە پێی یاسای دادوەری حکوومەتی کوردستان وڵامدەرەوەی هەر جۆرە داوایەکی بە بەڵگە لە سەرخۆمان و ئەندامانی یەکێتیمان بین.

-3 بەندکردنی سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، لە کاتێکدا کە ئێمە لە خاڵی 6ی ڕاگەیاندراوی کومیتەی ناوەندی حیزبەکەمان بە بۆنەی20تەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنیەوە، لە لای خۆمانەوە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە هەموو کێشەکانمان لە گەڵ سەرکردایەتی پارتی ئازادیی کوردستان ڕادەگرین و دیسانەوەش دووپاتی دەکەینەوە.

-4 حەق وایە هەموان لە بەرانبەر سەروەری یاسا لە باشووری کوردستان، وەک یەک چاومان لێبکرێت و هیچ جیاوازییەک دانەنرێت، کەوا بوو دەستبەسەرکردنی هاوڕی سمکۆ یەزدانپەنا زۆرناشیاو و دوورە لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و وەها هەڵسووکەوتێک لە تەک سەرکردایەتی پارتێکی سیاسی زۆر نامرۆڤانە و جێگەی پرسیارە!

-5 ئەگەر دەستبەسەرکردنی هاوڕی سمکۆ یەزدانپەنا، پلان و پیلانێکی دیاریکراو بێت بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی بارەگاکانی یەکێتی شۆڕشگێڕان لە قوڵایی باشووری کوردستانەوە بۆ هەرێمی ئازادی میدیا و قەندیلی سەربەرز و سۆزی ئێمە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان وPJAK سووزێکی لە کەس یا خود کەسانێکی دیاری کراودا درووستکردبێت، ئەمجارەش وەک ڕابردوو کۆڵنادەین و قەبووڵ ناکەین لەو پێناوەشدا مامەڵەی ناجوامێرانە لە تەک یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بکرێت.

-6 ڕابردووی پڕ لە شانازی و بەرخۆدانی قارەمانانەی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئەو ڕاستییەیان سەلماندووە کە دوای 4 مانگ لە دامەزراندن و دواتریش تیرۆرکردنی هاوڕێی سەرکردەمان شەهید سەعید یەزدانپەنا، کۆڵمان نەداوە و بەردەوامبووین لە سەرخستنی کاروانی خەباتی شۆڕشگێڕانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

-7 یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، ناخوازێت لە هەلوومەرجی سیاسی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناکۆکی و لەمپەر بۆ پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی کوردستانی درووست بێت و هەر بۆیەش، دیسانەوە ڕادەگەیێنین حیسابی سەرۆک و ئەندامان و کادرو پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆکی ئەم پارتە بە جیاواز دەزانین و هەرگیز ناخوازین لە هیچ شوێنێکدا تووشی ناخۆشی و شەڕی ڕاگەیاندن ببینەوە و داواکارین ئەم بارگرژییەی نێوانمان هەر چی زووتر کۆتایی پێ بێت.

-8 لە کۆتایدا ڕوولە سەرۆکی کوردستان، ڕێزدار کاک مەسعوود بارزانی دەکەین و دەخوازین وەک سەرۆکی کوردستان و خۆشەویستی هەموو کوردستانیانی ڕۆژهەڵات، لێپرسینەوە لە چۆنییەتی و هۆکارگەلی دەستبەسەرکردنی سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بکات و دڵی دایکی دووشەهیدی سەرکردەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامان و پێشمەرگەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە دیداری هاوڕی سمکۆ یەزدانپەنا سکرتێری گشتی پارتەکەمان شاد بکاتەوە.

کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

1ی جۆزەردانی 2711 کوردی
22ی مەی 2011 زایینی

Entry filed under: سمکۆ یەزدانپەنا.

ئاشكرا كردنی موچەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكانی كوردستان ئیسلامیه‌کان ڕێگاچاره‌ی”دیارده‌ی قه‌یره‌یی کچان”!

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,262 hits