ئیسلامیه‌کان ڕێگاچاره‌ی”دیارده‌ی قه‌یره‌یی کچان”!

2011/05/24 at 4:07 PM Leave a comment

نوری به‌شیر:له‌م ڕۆژانه‌دا له‌که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی په‌یامی ئیسلامیه‌کانه‌وه‌، له‌ریپۆرتاژێکدا له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی ژنان له‌عێراقدا که‌8 ملیۆن قه‌یره‌کچ (ئه‌مه‌‌قسه‌ی ئه‌وانه) هه‌یه‌و به‌نه‌زه‌ری ئه‌م که‌ناڵه‌و ریپۆرتاژیست و ئه‌و که‌سانه‌ی ‌میوانداری کردبوون رێگا چاره‌یه‌کیان ده‌خسته‌ به‌رده‌م که‌نه‌ک هه‌ر چاره‌ نه‌بوو ‌بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ی ژنان به‌ڵکو به‌دبه‌ختیه‌کانی ژنانی چه‌ند هێنده‌ زیادتر ده‌کرد و سه‌رچاوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و به‌دبه‌ختیه‌کانی ژنانی به‌ده‌ست لێنه‌دراوی ده‌هێشته‌وه‌و ئه‌وانی له‌چوارچێوه‌ی ماڵ و خزمه‌تی پیاوو ماڵداریدا پێناسه‌ ده‌کرده‌وه‌!‌.

ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌که‌ناڵی په‌یام نیشانیدا باسیان له‌سه‌ر کێشه‌ی کچانی قه‌یره و‌ئه‌و ڕێژه‌خه‌یاڵیه‌ی که‌له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی 20 بۆ 25 ملیۆنی عێراق، به‌کوردستانیشه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌: ‌سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م کچانه ‌له‌ماڵی که‌سوکاریاندا به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی وسه‌ختیانه‌ی ژیان و مه‌حرومبوون له‌چوونه ‌ژیانێکی دڵخوازی خۆیان، نه‌بوونی مافه‌کان وئازادی وحورمه‌تی ئینسانی ژن
نییه‌، به‌ڵکو نیگه‌رانی نیشاندانی ئیسلامیه‌کان بوو له‌ئازادی ژنان ومافه‌کانیان.
ئه‌و دوو که‌سه‌ی که‌ئه‌م که‌ناڵه‌ هێنابوونی یه‌کێکیان پیاوێک بوو که‌مانه‌وه‌ی ‌ئه‌م ژماره ‌زۆره‌ی له‌کچان بۆئه‌وه‌ ده‌گێڕایه‌وه‌ که‌ناهێڵرێ ڕێگه‌ به‌چه‌ند ژنه‌یی بدرێ! ‌تانه‌ت نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی که‌پیاوێک ژنێکی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ژنێکی تر بێنێت، ناتوانێ تا ئه‌و ژنه ‌ته‌ڵاق نه‌دات وئه‌مه‌ش به‌ربه‌ست دانانه‌ له‌به‌رده‌م شووکردنی ژنێکی تر و
به‌ته‌ڵاقدانی هه‌رژنێک، ریزی ژنانی بێهاوسه‌ر له‌باتی که‌مبکات ئه‌وا له‌شکری ژنانی قه‌یره‌
زیاد ده‌که‌ن!!، ڕێگای ئه‌م به‌ڕێزه ‌بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژنانی بێهاوسه‌ر ئه‌وه‌یه ‌که‌پیاوان ئازادبن له‌وه‌ی که‌چه‌ند ژنیان ده‌وێ بیهێن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م له‌شکره‌ی ژنان که‌مبێته‌وه! ئه‌مه‌ ڕاوه‌ستانی به‌ئاشکرای ئیسلامییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌ له‌پاڵ
یاسای فره‌ژنیدا که‌به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌‌.

که‌سی دووه‌م ژنێکی ئیسلامی بوو، ئه‌میش نیگه‌ران بوو له‌و ژماره‌
ملیۆنیه‌ی کچانی شوو نه‌کردوو که‌ئه‌وان به‌قه‌یره‌کچ ناوی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌و سیسته‌مه ‌ئیداریه‌ ئازاده‌ ده‌گێڕایه‌وه، که‌ ڕێگا نادات ‌‌کچان به‌دڵی خۆیان و له‌ته‌مه‌نێکی مناڵیدا شوو بکه‌ن! به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ ریزی کچانی قه‌یره‌وه!‌ ئه‌م خانمه که‌داکۆکی له‌شووی کچانی مناڵ ده‌کرد هاوکات
پێوه‌ی دیار بوو که‌زۆر نیگه‌رانه‌ له‌و هه‌موو حوریه‌ته‌ی که‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان باس ده‌کرێت!. سه‌ره‌نجام رێگا چاره‌‌ی هه‌ردوو میوانه‌که‌ و‌خودی که‌ناڵه‌که‌ش له‌گه‌ڵیان هاو بۆچوونبوو،
ئه‌وه‌ بوو که‌کچان ده‌بێت له‌مناڵیه‌وه‌ شوو بکه‌ن.

سه‌ره‌نجام ئه‌و دوو که‌سه‌ له‌ته‌واوی ماوه‌ی به‌رنامه‌که‌دا ووشه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو
کاره‌ساتانه‌ نه‌کرد که‌ له‌20 ساڵی ڕابردوودا ئۆقیانوسێک له‌تاوانیان نیشانداوه‌ وقوربانیه‌‌کانیشی
ژنان بوون. ته‌نها له‌کوردستاندا ده‌یان هازار ژن بوونه‌ته ‌قوربانی ناموس و پیاوسالاری و هه‌زارانی تریش گیرۆده‌ی سه‌رکوتوو
توندوتیژی وجیاکاری ئاشکران وچه‌ندی تریش به‌ده‌ست نه‌بوونی ماف و ئازادیه‌کانه‌وه‌
ده‌ناڵێنن. هه‌موو ئه‌مانه‌ که‌ئیسلامیه‌کان به‌لایدا ناچن ده‌یانه‌‌وێت ڕێگا چاره‌یه‌کی تر بخه‌نه‌ به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا که‌له‌وه‌ی ئێستا ده‌یانجار سه‌خترو نابه‌رابه‌رتره‌، ئه‌ویش
به‌رینکردنه‌وه‌ی فره‌ژنی وبه‌شوودانی کچانی مناڵ وده‌م به‌ستنی ڕێکخراوه‌کانی ژنان
و وه‌ده‌رنانیانه‌ له‌سه‌ر شانۆی داکۆکیکردن له‌ماف وئازادیه‌کان. ئه‌مه‌ش هه‌ر
ئه‌و شته‌یه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ژناندا وله‌ژێر ناوو
به‌هانه‌ی جۆڕاوجۆردا چاویان تێبڕیوه‌. ڕاگرتنی ژنان له‌جیاکاری وبێمافی
ولێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانیان بنه‌مای ڕاگرتنی هێزی کاری هه‌رزان وکاری خۆڕایی
ماڵداری، ئه‌و نیعمه‌ته‌یه‌ که‌کۆمه‌ڵگای نابه‌رابه‌ری به‌قازانجی سه‌رمایه‌داران
وده‌وڵه‌مه‌ندان دامه‌زرانددوه‌، لێکدانه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان وڕوانگه‌یان بۆ
مه‌سه‌له‌ی ژنان وکێشه‌کانیان له‌ئاستی ئێستای ژێرسایه‌ی حزبه‌ بۆرژوا
ناسیونالیسته‌کان له‌چه‌وسانه‌وه‌ وژێرده‌سته‌یی یاسای وفه‌رهه‌نگی واوه‌تر
ده‌ڕوات، ڕوانگه‌یه‌ک که‌ئینسانی بوونی ژنان به‌یه‌کجاری ده‌سڕێته‌وه‌
وکۆی‌له‌یه‌تی نێوه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌ بناغه‌ی خۆیی. ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی که‌ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت به‌ناوی چاکسازی ڕیشه‌ییه‌وه‌
پێشکه‌شی ژنانی کوردستانی بکات!

13-5-2011

Noori Bashi
Email:
nooribashir1@yahoo.com

Entry filed under: نوری به‌شیر. Tags: .

سمکۆ یەزدانپەنا له سه ر سکاڵای براکه ی حسین یەزدانپەنا رەوانەی زیندانی هەولێر کرا به‌ڤیدیۆ سه یری بکه له ناکاۆ ئۆتۆمبله که ی سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا ئۆباما له کار که ووت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: