قانعی فه‌رد:هیجری،حەسەن زادە،حاجی ئەحمەدی،یەزدان پەنا و مۆهته‌دییه‌کان لە گازی ژەهراوی دەچن

2011/05/26 at 8:47 PM Leave a comment

پژاك:قانعیفەرد ئامرازێكی نوێی ئێرانە بۆ دژایەتیكردنی كورد

نووسەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان عیرفان قانعیفەرد، دەستی بە هێرشێكی تووند كردووە بۆ سەر لایەنە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بە “بیرتەسك” و “تیرۆریست” ناودەبات، لەبەرامبەردا پژاك بە تووندی وەڵامی دەداتەوەو بە ئامرازێكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ناویدەبات.
نووسین و بۆچوونەكانی عیرفان قانعیفەرد سەبارەت بە كورد و هێزە سیاسییەكانی و بڵاوبوونەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندنی كۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی ماڵپەڕی (تابناك)ی سەر بە سوپای پاسداران، ناڕەزاییەكی بەربڵاوی خەڵك و هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لێكەوتووەتەوە.
قانعیفەردی تەمەن 35 ساڵ، كە خەڵكی بانەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، كوڕی بورهان قانعیفەردی بەڕێوەبەری پێشووی شاری بانە وەك خۆی دەڵێ دوكتورای لەبواری زمانناسی- كولتوور وەرگرتووە و خاوەنی چەند نووسین و وەرگێڕانە لەسەر كورد و بزووتنەوەی كوردی، دوایین كتێبی بەناوی ( شەست ساڵ خەباتی جەلال تاڵەبانی) كە قانعیفەرد بە یارمەتی دارایی یەكێتی كاری تێداكرد، كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە بەتایبەتی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، چونكە كتێبەكە تەرخانكراوە بۆ هێرشكردنە سەر مەلا مستەفا بارزانی و كەسانی دیكە و تەنیا گەورەكردنی جەلال تاڵەبانی لەبەرامبەردا.
دوای هێرشە بكەر نادیارەكانی سنە و مەهاباد لە 2010 و 2011دا و، ئەمنییەتیتركردنی رۆژهەڵاتی كوردستان، قانعیفەرد بە نووسینی بابەتێك لەژێر سەردێڕی (كوردستان قوربانی گرووپێكی تیرۆریست و بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان) هێرشێكی تووندی دەستپێكرد بۆ سەر هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردی رۆژهەڵات، بە تایبەت پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك. ئەو وتارە لە ماڵپەڕی (تابناك)ی سەر بە موحسێن رەزایی سەرۆكی پێشووی سوپای پاسداران بڵاوكرایەوە.
لەم نووسینەدا قانعیفەرد چەندین تۆمەت دەداتە پاڵ پژاك لەوانەش، بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان، تیرۆریستی، بە كوشتدانی لاوانی كورد، وەرگرتنی یارمەتی لە ئەمریكا و ئیسرائیل، بوونە هۆی ئەمنیەتیكردنی رۆژهەلاتی كوردستان، قانعیفەرد نووسیویەتی “ زمانی هەر رێكخراوێك نیشاندەری عەقڵانییەتی ئەو رێكخراوەیە، پژاك نیشانیداوە كە زمانێكی تووندوتیژ و دوور لە عەقلانییەتی هەیە، ئەو رێگەیەی پژاك پێیدا دەڕوات رێگەیەكە كە پێشتر لەلایەن كۆمەڵە و دیموكراتەوە تاقیكراوەتەوە و بە هیچ ئاكامێك نەگەیشتوون، ئێستا پژاك بە تەقاندنی دوو فیشەك دەیەوێ كوردستان رزگار بكات؟ لەڕاستیدا كوردستان هیچ پێویستییەكی بە گرووپێك نییە كە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان دەكات و كوردستان بە گرووپێكی ئاوا رزگار نابێ”. قانعیفەرد رەخنە لە توركیا دەگرێ كە ئێران بە یارمەتیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار دەكات لەكاتێكدا پژاك سەر بەو پارتەیە “ ئەو گرووپە دەڵێ كە ئێمە ئاپۆچێتی و رامانی ئاپۆمان بەلاوە پەسەندە و بەستراوەیی خۆیان بە PKKەوە نەشاردووەتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لائیكەكانی(عەلمانی)توركیا بەردەوام گازەندەی ئەوەیان لە كۆماری ئیسلامی كردووە كە یارمەتی مادی و لۆجستیكیPKK دەدات”.
دوای ئەوەش قانعیفەرد لەچەند بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا كە لە كەناڵە فارسییەكاندا بڵاوبووەتەوە هێرشیكردووەتە سەر پارتە كوردییەكان و بەتایبەتی پژاك.
قانعیفەرد لە بەرنامەی (افق) لە كەناڵی فارسی دەنگی ئەمریكادا ، كە لە 25/4/2011دا بڵاوكرایەوە، سەبارەت بە پژاك گوتی كە خەڵكی كورد لەئێران دەبێ شادبن بەوەی پژاك لەئێران هیچ دەسەڵاتێكی نییە “ ‌كاربەدەستێكی ساواك (دەزگای هەواڵگری سەردەمی شا) گوتبووی كە خەڵكی ئێران دەبێ خۆشحاڵ بن كە كۆمۆنیستەكان نەگەیشتنە دەسەڵات ئەگینا لافاوی خوێن سازدەبوو، منیش دەڵێم خەڵكی كورد لە ئێران دەبێ شاد بن بەوەی كە PKKو پژاك هیچ دەسەڵاتێكیان نییە ئەگینا لافاوی خوێن كوردستانی دەبرد”.
لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی قانعیفەرددا، دەزگاكانی راگەیاندنی پژاك بەشێوەیەكی بەربڵاو وەڵامی قانعیفەردیان دایەوەو ئەویان بە “بەشێك لە پیلانێك” ناوبرد كە لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە رووبەڕووی بزووتنەوەی كورد و هێزە سیاسییەكانی دەكرێتەوە . ئەو پارتە لە گۆڤاری (ئالترناتیڤ) كە ئۆرگانی ئەو پارتەیە و لە تەلەڤزیۆنی نەورۆزدا وەڵامی فەرمی خۆیان بەرامبەر قانعیفەرد راگەیاند. تەلەڤزیۆنی نەورۆز لە راپۆرتێكدا لەبارەی قانعیفەردەوە گوتی ئەو بووەتە ئامرازێكی تازەی دەستی رژێمی ئێران دژی كورد “ بۆنموونە كە پەیوەندی نێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان تێكدەچێ، قانیعیفەرد دێنێتە پێشەوەو هێرشی پێدەكاتە سەر زیندە یاد مەلا مستەفا بارزانی”.
قانعیفەرد لە وتارێكدا كە لە ماڵپەری فارسی (گویا نیو)دا بڵاوبووەتەوەو دواتر لە (تابناك)یشدا بڵاوكرایەوە سەركردایەتی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بیرتەسك و تێنەگەیشتوو ناودەبات “ وەچەی نوێ و تێگەیشتووی كورد تا كەی دەبێ ببێتەوە قوربانیی بەرژەوەندییە تاكە كەسییەكانی كەسانێكی بیرتەسك وەك هیجری، شەرەفی، حەسەن زادە ، گادانی، برایانی موهتدی، عەلیزادە، ئیلخانیزادە، قوتبی، حاجی ئەحمەدی، عەلی قازی، یەزدان پەنا؟ ئەوانە لە غازی ژەهراوی دەچن كە كۆمەڵگەی كورد و لاوانی كوردیان ژەهراوی كردووە”.
قانعیفەرد، PKKش بەوە تاوانبار دەكات كە 1100 لاوی كوردی سوریای بەكوشت داوە “ئەحمەد دەروێش پێیگوتم كە دەزگا ئەمنییەكانی سوریا بە یارمەتی ئۆجەلان، 1100 لاوی كوردیان لەسوریا لەناوبرد كە دوای ئامانجە وەهمییەكانی ئۆجەلان كەوتبوون”.
قانعیفەرد سەبارەت بە باشووری كوردستان و ناڕەزاییەكانی بەشێك لە خەڵك و ئوپوزیسیۆن لە بەرنامەی (افق)دا رایگەیاند كە تاوانباری سەرەكی لەو كێشەیەدا پارتی و یەكێتین نەك “سوپای قودسی” سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران “ ئەوەی لەباشوور هەیە بەرهەمی ئەوەیە كە هەموو سەرچاوەكانی داهات و دەسەڵات بەشێوەی فیفتی فیفتی لەنێوان دوو حیزبی سوننەتی و عەشیرەتیدا پاوانكراوە و هیچ دەرفەتێك بۆ نەفەس كێشانی و دەنگ هەڵبڕینی لایەنی سێیەم بوونی نییە و دیموكراسی بە هەموو شێوەیەك كپكراوە”، قانعیفەرد گوتیشی”دەسەڵاتی سێبەر بەردەوام بەری بە گەشەكردنی باشوور گرتووە، ئەو دەسەڵات و پەرلەمانەی كە هەیە شتێكی رواڵەتییە، پەرلەمان لەباشوور لەجیاتی ئەوەی چاودێر و رخنەگری دەوڵەت بێ، بووەتە ئامرازێك بۆ خزمەتكردنی یەكێتی و پارتی، بەڵام ئەزموونی دونیای پێشكەوتوو نیشانیداوە كە هیچ جێگەیەك بۆ دەسەڵاتدارێتی عەشیرەتی و سوننەتی نەماوە و درەنگ یان زوو تووشی داڕمان دەبن”.
شێرزاد كەمانگەر، ئەندامی كوردیناسیۆنی پژاك لەو باوەڕەدایە كە ئەوەی قانعیفەرد دەیكات، بەشێكە لە پیلانێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كە بەشێوەیەكی تازە دژی گەلی كورد بەڕێوەیدەبات . كەمانگەر لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ (رووداو) گوتی” ئەگەر تاوەكو چەند ساڵی رابردوو كۆماری ئیسلامی تەنیا لەرێگەی بەكرێگیراوانی چەك لەشان واتە جاشی چەكدارەوە هێرشی كردبێتە سەر بزووتنەوەی كوردی، ئەمڕۆ بەشێوەیەكی بەرفراوانتر لەرێگەی كەسانێكی وەك قانعیفەرد كە جلی رووناكبیری و نووسەریان لەبەردایە، ‌ئەم پیلانە بەڕێوەدەبات و دەیەوێ لەرێگەی ئەو كەسانەوە بزووتنەوەی كورد و ناسنامەی كورد پاكتاو بكات”.
كەمانگەر رایگەیاند كە ئامانجی ئەو هێرشانە خەوشداركردنی سیمای بزووتنەوەی كوردە “ كۆماری ئیسلامی دەیەوێ لەرێگەی قانعیفەردەكان رای گشتی چەواشە بكات و بڵێ بزووتنەوەی كورد و بەتایبەتی پژاك بزووتنەوەیەكی تووندڕەو و تیرۆریستە، بەڵام كێ هەیە نەزانێ كە كۆماری ئیسلامی بە ئەشكەنجە و لەسێدارەدان رووبەڕووی نەیاران و رەخنەگرانی خۆی دەبێتەوە”.
كەمانگەر سەبارەت بەوەی كە گوتراوە پژاك هەڕەشەی كوشتنی لەو كەسانە كردووە كە لەخزمەتی خەوشداركردنی بزووتنەوەی كورددان رایگەیاند “ ئەوەی ئێمە لە دەزگاكانی راگەیاندنی خۆمان بڵاومانكردووەتەوە‌، تەنیا بۆ ئاگاداركردنەوەی رای گشتی و گەلی كوردە لەبوونی پیلانێكی لەوشێوەیە، ئەگینا ئێمە نامانەوێ خەباتی پژاك و بزووتنەوەی كوردی بە تۆڵە سەندنەوە لە كەسانێكی وەك قانعیفەرد‌ خەوشدار بكەین”.
سه رچاوه/تایبەت بە رووداوسابیر قادری – رووداو

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان, پژاک, باله‌ كان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان, عرفان قانعي فرد. Tags: .

دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر،ئۆپۆزسیۆنێکی هەلپەرست،شەقامێکی خامۆش (654)كـــــــــه‌سایـــــــــه‌تی‌ كـــــه‌مپـــــینێك راده‌گــــــه‌یه‌نـــــن:

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: