ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ چین‌وتوێژه‌كانی‌ هاوڵاتیان كۆ ده‌بێته‌وه‌

2011/05/26 at 9:50 PM لێدوانێک بنووسە

لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام له‌لایه‌ك و ده‌سه‌لاَتیش له‌ لایه‌ك سه‌رقاڵی‌ دانانی‌ پلان و به‌رنامه‌ن بۆ سه‌رمێزی‌ گفتووگۆ

له‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یاندا نوێنه‌رانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ چین و توێژه‌كانی‌ هاوڵاتیان له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ رۆژانی‌ داهاتودا كۆبونه‌وه‌كان به‌ شێوه‌ی‌ زنجیره‌یی‌ به‌رده‌وام بێت.ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن بێ وه‌رگرتنی‌ بیروڕای‌ شه‌قام نه‌چێته‌ سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ ‌و ده‌بێت ڕاو سه‌ره‌نجی‌ سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان وه‌ربگیرێت، به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆندا داواكانی‌ هاوڵاتیانیش كۆبكرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆی‌ داهاتوو.
به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان و نوێنه‌رانی‌ پارته‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆرله‌ مامۆستای زانكۆ خوێندكاران و مامۆستایانی‌ ئاینی‌ و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ خۆ گرت بوو باس له‌وه‌ كرا، كه‌ له‌م كاته‌دا چاكترین چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه‌ گوێ‌ له‌ ڕای‌ شه‌قام بگیرێت و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌گه‌رچی‌ تا ئێستا كات و شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌كان دیاری‌ نه‌كراوه‌، به‌لاَم لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام له‌لایه‌ك و ده‌سه‌لاَتیش له‌ لایه‌ك سه‌رقاڵی‌ دانانی‌ پلان و به‌رنامه‌ن بۆ سه‌رمێزی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ بدات، چاكسازیه‌كی‌ ڕیشه‌یی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا بكرێت.ک ن ن

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن.

(654)كـــــــــه‌سایـــــــــه‌تی‌ كـــــه‌مپـــــینێك راده‌گــــــه‌یه‌نـــــن: خـۆپیشاندان ده‌ستپــێده‌كــاتــه‌وه‌،بــه‌ڵام ئـه‌مـجاره‌ جیـاوازتـــره‌!

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,141 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: