خـۆپیشاندان ده‌ستپــێده‌كــاتــه‌وه‌،بــه‌ڵام ئـه‌مـجاره‌ جیـاوازتـــره‌!

2011/05/26 at 10:20 PM Leave a comment

زمناكۆ عزیز:ته‌واوی‌ ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌ له‌مانه‌وه‌ی‌ هه‌لومه‌رجی‌ پێشوو، پێكه‌وه‌ كۆكن له‌سه‌ر چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی‌ درۆزنانه‌ی‌ وه‌ك: زه‌روره‌تی‌ دانیشتن و ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆ، پاراستنی‌ ئارامی‌ و ئاسایش، سه‌ره‌وه‌ری‌ یاسا، هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ په‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌ …هتد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان سیناریۆ به‌ڕێخراوه‌ و هه‌رهه‌موو له‌ده‌وری‌ “پاشای‌ سه‌ر ته‌خت- مه‌سعود بارزانی‌”یان كۆبونه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و شێوازێك و هه‌رلایه‌نه‌و سیناریۆیه‌ك پێشنیار ئه‌كات، به‌ڵام له‌ناوڕۆكدا هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ چیتر ڕێگا نه‌درێت كه‌ خه‌ڵك بێته‌وه‌ مه‌یدان و داوای‌ وه‌لانانی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و خه‌بات بۆ ئازادی‌ و یه‌كسانی‌ و ژیانێكی‌ تێروته‌سه‌ل بكات.
ئه‌م سناریۆیانه‌ی‌ كه‌ له‌دژی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ڕێده‌خرێن، به‌ته‌نها ناوخۆیی‌ نین و به‌رهه‌می‌ كاری‌ حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان بێت، به‌ڵكو زۆرێك له‌ هێزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ولاتانی‌ ناوچه‌كه‌ تیایدا به‌شدارن. به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی‌، له‌گه‌ڵ‌ ئێران و توركیا. ئه‌وان نایه‌نه‌وێ‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندانیه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان خۆیان جڵه‌وی‌ ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، نایه‌نه‌وێ‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندا نیه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا جوگرافیایه‌ك ببێت كه‌ تیایدا ئازادی‌ و خۆشگوزه‌رانی‌ و ووشیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سایه‌ بكات و، ئینسانه‌كان هاوشێوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتانی‌ دنیا له‌ به‌هره‌مه‌ند بن له‌ داهات و ئیمكانیاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاكانی‌ خۆیان. له‌ڕوانگه‌ی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ناوچانه‌وه‌ كوردستان ئه‌و جوگرافیایه‌یه‌ كه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ گرفت و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ خۆیان به‌كاری‌ ئه‌به‌ن، له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م نۆكه‌رو ئه‌ڵقه‌له‌گوێیانه‌ی‌ خۆیان كه‌ دایانناون – (پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ده‌سه‌ڵات و حزب و حزبۆكه‌كانیتریش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات یان له‌ئۆپۆزسیۆن)، تائێستا توانیویانه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی‌ خۆیان بپێكن و له‌لاشه‌وه‌ تادێت ژماره‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌خوار هێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ن زیاتر ئه‌بێت و، سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگا بۆ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ جگه‌ له‌جه‌هه‌نه‌مێك و مه‌یدانێكی‌ جه‌نگ، هیچیتر نیه‌.
مه‌سعود بارزانی‌ كه‌ ڕه‌مزێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌سه‌ڵاته‌و یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستاندا زیاترین دروشم له‌دژی‌ ووتراو زیاترین خواستی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ڕووبه‌ڕووی‌ كرایه‌وه‌، ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م زاته‌ له‌سه‌رووی‌ ڕه‌خنه‌وه‌ بێت و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی‌ و خۆپیشاندان و قوربانیدانه‌ی‌ خه‌ڵك په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌چی‌ زۆر چاو قایمانه‌ دێت و له‌بۆنه‌كاندا و له‌كاتی‌ ئه‌و ته‌شریفاتانه‌ی‌ كه‌ بۆ وه‌فد و نوێنه‌ری‌ وڵاتان كه‌سه‌ر حسابی‌ داهات و پاره‌ی‌ دزراوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئه‌نجامیان ئه‌دات، داوا له‌ لایه‌نه‌كان ئه‌كات ڕێك بكه‌ون و باس له‌ دانیشتن و چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كان ئه‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باڵای‌ خۆی‌ له‌هه‌ورا بێت و زۆر له‌وه‌ گه‌وه‌ره‌تر بێت كه‌ خۆی‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكات؟ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ شه‌هامه‌تی‌ هه‌بێت و ئیستقاله‌ بدات له‌ پۆسته‌كه‌ی‌، یان دان به‌هه‌ڵه‌ی‌ بیست ساڵی‌ ڕابردووی‌ حاكمیه‌تیان و په‌نجا ساڵی‌ شاخ و به‌كوشتدانی‌ هه‌زراران ڕۆڵه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بنێت، یان بێت و به‌ڕاشكاوانه‌ بڵێت به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان “ئێمه‌ شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ نین كه‌ ئیداره‌و كاروباری‌ ئێوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رین ..”، ده‌زگاكانی‌ سه‌ربه‌ هه‌ردوو حزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدارو ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌یانه‌وێ‌ ئه‌م سه‌رۆكه‌ی‌ كه‌  هه‌زاران جار كرایه‌ قوربانی‌ “سه‌رۆك به‌قوربانت بێت” وه‌ك فریادڕه‌س نیشان بكه‌ن و ئه‌یانه‌وێ‌ خه‌ڵكی‌ بكه‌نه‌ چاو له‌ده‌ستی‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌و داوای‌ ئارامكردنه‌وه‌ی‌ وه‌زعه‌كه‌ی‌ لێئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا خۆی‌ له‌دوایین بانگه‌شه‌یدا داوا ئه‌كات له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ‌ ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن و ئه‌میش خۆی‌ حه‌كه‌می‌ نێوانیان ئه‌بێت! چ گاڵته‌جاڕیه‌كه‌!
هاوكات بۆ زیاتر گێژكردنی‌ خه‌ڵك ئه‌وه‌تا مه‌سه‌له‌ی‌ بودجه‌و یاسای‌ بودجه‌یان، له‌پاڵ‌ خواستی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت وه‌ك مه‌رجی‌ پێشوه‌خت بۆ دانیشتن، ئه‌م داوایانه‌یان كردۆته‌ خاڵی‌ ناكۆكی‌ نێوانیان بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌یانه‌وێ‌ خه‌ڵك خواستی‌ ولانانی‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵ‌ و مناڵكواژانه‌یان له‌بیر بچێته‌وه‌. ڕاسته‌ ئێستا شه‌قام ئه‌سیر كراوه‌و به‌ میلیشیای‌ چه‌كداری‌ ئه‌و حزبانه‌ ته‌نراوه‌، ڕاسته‌ كه‌ خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ كردوه‌و له‌فرسه‌تی‌ له‌بار ئه‌گه‌ڕێت تا بێته‌وه‌ مه‌یدان، به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تادێت ڕیزی‌ ناڕازییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌م دووحزبه‌ زیاترو فراوانتر ئه‌بێته‌وه‌و قه‌یرانه‌كه‌ش قوڵتر ئه‌بێته‌وه‌، هاوكات ڕیزی‌ ئه‌وانه‌یشی‌ كه‌ به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌ بووه‌و تادوێنێ‌ له‌ده‌وری‌ ئاسۆو ئامانجه‌كانی‌ حزبه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن كۆبوبونه‌وه‌، تادێت لاوازترو بچوكترو بێكاریگه‌رتر ئه‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ كاتێك كه‌ خۆپیشاندان و خرۆشانی‌ جه‌ماوه‌ر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خواسته‌كان زۆر قوڵترو ڕیشه‌یترن ئه‌بن و خه‌ڵك به‌ ئاڵوگۆڕی‌ چه‌ند به‌رپرسێك و وه‌زیرێك فریو ناخۆن، هاوكات ده‌وره‌ی‌ داهاتوو، خواستی‌ سه‌راسه‌ری‌ بۆ وه‌ڵانانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و به‌رگرتن به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی‌ كوڕو براو كه‌سوكاره‌كانی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر باڵی‌ چه‌پی‌ كۆمه‌ڵگاو حزبه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كان و كه‌سایه‌تی‌ كاریگه‌رو ئازادیخوازه‌كانی‌ كوردستانیش بتوانن شێوازێكیتر له‌خۆ نیشان بده‌ن و بتوانن ده‌م و ده‌س له‌ده‌سه‌ڵات بكوتن و وه‌ك به‌دیل خۆیان پێناسه‌ بكه‌ن، ئه‌وا جێگه‌و ڕێگه‌ی‌ ئه‌م حزبانه‌ی‌ كه‌ خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و خاوه‌ن كورسی‌ په‌رله‌مان پێناسه‌كردوه‌، زۆر لاواز و بێكاریگه‌ر ئه‌بێت له‌داهاتوودا.
قڵشتی‌ ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك ئه‌مڕۆ له‌هه‌مووكات زیاتره‌، ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ وایكرد خه‌ڵك له‌ 17ی‌ شوبات بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قام و داوای‌ مافه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن، ئه‌مڕۆ چه‌ند به‌رابه‌رترن و ئاستی‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی‌ خه‌ڵكیش له‌خۆیان له‌هه‌مووكات زیاتر چووته‌ سه‌ر. هاوكات هه‌لومه‌رجه‌ سیاسیه‌كه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ش فه‌زای‌ شۆڕشگێڕانه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌هه‌مان جێگای‌ باڵادا ڕاگرتوه‌، ئه‌م فاكتۆرانه‌ كافین بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌مان ببێت كه‌ ئاینده‌ی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ چیتر ناكرێ‌ و مومكن نیه‌ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌وه‌ دیاریبكرێت.
تاكه‌ خاڵی‌ لاوازی‌ خه‌ڵك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێكخراونین و له‌ده‌وری‌ یه‌كتر و بۆ وه‌دیهێنانی‌ خواست و داواكاری‌ و مافه‌كانیان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراو بوونه‌ به‌نده‌ به‌ بوونی‌ به‌دیلێك، هه‌ركات به‌شی‌ پێشڕه‌وی‌ كۆمه‌ڵگا توانی‌ وه‌ك به‌دیل خۆی‌ نیشان بدات، ئه‌م گرێكوێره‌یه‌ش ئه‌كرێته‌وه‌، به‌مه‌ش خه‌ڵك خواسته‌كانی‌ به‌دی دێنێت و خێڵی‌ سه‌رانی‌ ده‌سه‌ڵاتداریش زووتر ئه‌گه‌نه‌ كاروانه‌كه‌ی‌ موباره‌ك و بن عه‌لی‌ و ئه‌وانیتر.. به‌ڵام ئه‌م بوون به‌ به‌دیل و دروستكردنی‌ حزبی‌ ئاڵته‌رناتیڤ مه‌رج نیه‌ كه‌ پێویستی‌ به‌ هه‌رهه‌موو ببێت تا بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌، ڕاسته‌ كه‌ چه‌ند ئه‌و ڕیزه‌ فراوان و پان وپۆڕتر بێت باشتره‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌ستبردن بۆ ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ مومكنتره‌ و ئاسانتردێته‌ ده‌ست، ئه‌توانێ‌ له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ببێته‌ ئه‌و ئۆمێده‌ی‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری‌ فراوانی‌ خه‌ڵك به‌لێشاو پێیه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن و خۆیان له‌ڕیزه‌كانیدا ڕێكخراو بكه‌ن. به‌بڕوای‌ من هه‌لومه‌رجی‌ بابه‌تی‌ و خودیی‌ بۆ ده‌ستبردن بۆ وه‌ها كارێك له‌باره‌. بۆیه‌ خۆپیشاندانی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ خه‌ڵك، هاتنه‌مه‌یدان و خرۆشانێك ئه‌بێت كه‌ ناتوانرێت به‌ری‌ پێبگیرێت و له‌ناوه‌ڕۆك و داواكاری‌ و پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ جیاوازتر ئه‌بێت و به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانیشی‌ گه‌وره‌تر ئه‌بن. به‌و ڕاده‌یه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ش ئه‌بێت.
25/5/2011

Entry filed under: زمناكۆ عزیز. Tags: .

ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ چین‌وتوێژه‌كانی‌ هاوڵاتیان كۆ ده‌بێته‌وه‌ بارزانی و تاله‌بانی سه‌رۆکیشن و پاشاشن!!!لێ داخه‌که‌م!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: