بارزانی و تاله‌بانی سه‌رۆکیشن و پاشاشن!!!لێ داخه‌که‌م!

2011/05/27 at 3:39 PM Leave a comment

دارا ئه‌حمه‌د:ده‌سه‌ڵاتی پاشایی وه‌ک میکانیزمێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می حوکم له‌سه‌ر بنچینه‌ی خاوه‌نداریێتیی زه‌وی و هه‌بوونی هێزێکی سه‌ربازیی سه‌رکوتگه‌ری به‌هێز و تایبه‌ت به‌پاراستنی بنه‌ماڵه‌خاوه‌نداره‌کان دامه‌زراوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک به‌هووردیی سه‌رنج بده‌ین ده‌بێ بێژین شه‌رمه‌بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی که‌تا ئێستاش چه‌ندین وڵاتی به‌ناو پێشکه‌وتووی وه‌ک به‌ریتانیا و سوێد و … هتد له‌ژێر حوکمی پڕ له‌سته‌مه‌گه‌ریی و داڕزیوی پاشایی ژیان ده‌گوزه‌رێنن!
هه‌رچه‌نده‌ده‌سه‌ڵاتی پاشایی له‌وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی کاریگه‌ریی به‌هێزی پێگه‌ی ئابووریی و سیاسییان توانیویانه‌به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی بۆ حوکمڕانیی خۆیان بگونجێنن و درێژه‌به‌حوکمی پاشایی بده‌ن، لێ هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ئه‌و راستییه‌ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه‌که‌ده‌سه‌ڵاتی کۆماریی – وه‌ک خودی بنچینه‌که‌ی خۆی نه‌ک کۆمارییه‌کی بێ نێوه‌ڕۆک و رووکه‌ش – زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتی پاشایی باشتر و گونجاوتره‌بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پتری یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، چونکه‌به‌لایه‌نی که‌م پاشا – که‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پایه‌ی سه‌رۆکی وڵاتی هه‌یه‌- تا ده‌مرێ به‌بێ هه‌ڵبژاردن هه‌ر پاشایه‌و که‌مردیش یه‌کێک له‌نه‌وه‌کانی – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌یان نه‌خۆش و بێ توانا و نه‌شیاویش بێ – به‌بێ هه‌ڵبژاردن شوێنه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه‌.. هاوکات هه‌موو ده‌ستوور و یاساکانی وڵات راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌گوێره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پاشا و داروده‌سته‌که‌ی داده‌ڕێژرێن، به‌ڵام له‌کۆمارییدا سه‌رکۆمار پێچه‌وانه‌ی پاشا و خاوه‌نداریێتییه‌که‌ی – که‌نه‌وه‌دوای نه‌وه‌بۆی ماوه‌ته‌وه‌و شانی پێ گه‌رم نه‌بووه‌- کاتی حوکمڕانییه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی دیارکراوه‌و کۆتایی پێدێ.. هیچ نه‌بێ چه‌ند ساڵ جارێک سه‌رۆک به‌هه‌ڵبژاردن دێته‌سه‌رکار و تا راده‌یه‌ک به‌گوێره‌ی سیسته‌می باو که‌سی شیاو بۆ کاری شیاو هه‌ڵده‌بژێردرێ و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت جۆرێک له‌یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو تاکه‌که‌کان تا راده‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک دابین ده‌که‌ن.
دیاره‌شتێکی شاراوه‌نییه‌ئه‌و مۆدیل یان میکانیزمه‌ی (کۆماریی) بۆنێکی هزر و بۆچوونی بزاڤی سۆسیالیزمیی لێ دێ که‌وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مکارییه‌گه‌وره‌بێ راده‌و بێ وێنانه‌هاتۆته‌ئارا که‌به‌‌درێژایی مێژووی پاشایی له‌لایه‌ن پاشاکان و داروده‌سته‌کانیانه‌وه‌په‌یڕه‌و کراون‌، لێ کاتێک ره‌وتی دیالێکتیکانه‌ی مێژوو پێویستی به‌میکانیزمێکی له‌و جۆره‌بوو بۆ حوکمڕانیی.. ده‌سه‌ڵاتداران و سیسته‌مه‌چه‌وسێنه‌ره‌که‌یان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا – که‌هه‌ر حوکمی که‌مایه‌تییه‌کی که‌می بێ ره‌نج و نابه‌رهه‌مداری نێو کۆمه‌ڵ بوو به‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری ره‌نجده‌ر و به‌رهه‌مداری نێو کۆمه‌ڵ – ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتن و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌ڕێژ که‌وتنه‌خۆ و توانیان به‌جۆرێک جوانکاریی و په‌رداختی ئه‌و میکانیزمه‌بکه‌ن که جارێکیتر چینه‌چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تکێشه‌کان – ئه‌وانه‌ی به‌ته‌واویی دابڕێندرابوون له‌به‌کارهێنانی کاریگه‌رانه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌و سه‌رده‌ماندا – ‌له‌ژێر ناوی بێ نێوه‌ڕۆکی (دیموکراسیی و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و لیبرالیزم و ته‌کنۆکراتیی و سه‌روه‌ریی یاسا و … هتد) هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و ئه‌و میکانیزمه‌له‌په‌لوپۆ بخه‌ن و هه‌مان تاس و حه‌مام به‌شێوه‌یه‌کی رووکه‌شانه‌دابمه‌زرێننه‌وه‌.

ئیدی وه‌نه‌بێ خه‌ڵکانی هۆشیاری چینه‌چه‌وساوه‌کان به ‌گشتیی و یه‌کسانییخوازه‌کان به‌تایبه‌تیی هیچ به‌رانگژییه‌کیان نه‌نواندبێ به‌رانبه‌ر به‌و سه‌رلێشێواندن و گۆڕینی ره‌وتی ئه‌و کۆمارییخوازییه له‌رێچکه‌ی خۆی، به‌ڵکه‌خه‌باتێکی بێ وچانیان گرته‌به‌ر و قوربانییه‌کی یه‌کجار زۆریشیان له‌پێناویدا داوه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌ماندا سه‌رمایه‌داریی وه‌ک قۆناغێکی تازه‌سه‌رهه‌ڵداو به‌شێوازی جۆراوجۆر له‌وڵات و ناوچه‌جوداجودایه‌کانی جیهان که‌وته‌سه‌رپێ و رژێمه‌کانی گه‌شه‌یان سه‌ند وه‌ک پێداویستییه‌کی مێژوویی قۆناغه‌که‌زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری بۆ ره‌خسابوو که‌به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی و پێداویستته‌کانی خۆی ئه‌و میکانیزمه‌بۆ خۆی بگونجێنێ و ئه‌و ره‌وته‌یه‌کسانیخوازییه‌ی که‌له‌بنچینه‌ی ره‌سه‌نی خۆیدا هه‌یبوو لێی دابته‌کێنێ و به‌شێوه‌یه‌کی تاکتیکییانه‌ش له ‌به‌رانبه‌ر سته‌مکارییه‌چڕه‌که‌ی پاشایه‌تی رایبگرێ ته‌نانه‌ت توانی ئه‌و رژێمانه‌ش که‌ده‌ستبه‌رداری میکانیزمی پاشایه‌تیی نابن‌ناچار بکا هه‌ندێک کاڵ ببنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌که‌خۆ بگونجێنن.. ئیدی هێدی هێدی له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌و ره‌نگ و ره‌فتاری یه‌کدیان گرت و له‌هه‌موو بواره‌کانی حوکمرانیی بوونه‌‌ته‌واوکه‌ری یه‌کدی.. ته‌نانه‌ت له‌دوای شکستی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبه‌ری ١٩١٧ و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران – که‌سه‌ره‌تایه‌که‌ی له‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن (ستالین)ه‌وه‌ده‌ستیپێکرد – وای لێهات سه‌رۆکانی چه‌ندین وڵاتی کۆماریی نه‌وه‌و خزمانی خۆیان بۆ پاش مردنی خۆیان ئاماده‌کرد بۆ گرتنه‌وه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.. بێ شه‌رمترین نموونه‌ش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین (حافز ئه‌سه‌د) سه‌رۆکی سوریا بوو – که‌وه‌ک کۆمارێکی پێشکوتووخوازتر له‌کۆماره‌کانی ناوچه‌که‌ده‌هاته‌به‌رچاوان‌- (به‌شار)ی کوڕی ئاماده‌کرد و له‌پاش خۆی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست!

به‌داخ و ئه‌فسووسێکی زۆره‌وه‌بۆ سه‌رۆک و مه‌رۆکه‌کانی خۆمان، وه‌یش.. جه‌رگ و دڵم بۆیان هه‌ڵده‌قرچێ، ئاخر ئه‌وان به‌سته‌زمانانه‌ئه‌وه‌یه‌که‌م جار بوو له‌مێژووی کورد (سه‌ری کوردان به‌رزبکه‌نه‌‌وه‌!) و ناوی سه‌رۆکی وڵات و هه‌رێم له‌کورد بندرێ.. که‌چی له‌پڕ باهۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ڵیکردێ و خه‌ریکه‌قل به‌قل سه‌رۆک و پاشه‌یه‌کانی ناوچه‌که‌ده‌وه‌رێنێ.
ئه‌وجا ده‌رێم حه‌یران حه‌یرانه‌.. حه‌یرانی لێدی..
هه‌ی کوێراییم دایێ لۆ ئه‌و (سه‌رۆک)ه‌نازدارانه‌ی خۆمان.. که‌تووشی کونه‌ڕه‌شه‌ی خۆیان بوونه‌…
ئاخر ده‌ستبه‌ردان له‌و هه‌موو سه‌ره‌وه‌ت و سامانه‌ده‌رده‌کی گه‌لله‌‌ک گرانه‌.. وه‌ی لۆۆۆۆۆ.. وه‌ی لۆۆۆۆۆ..

ئێ خۆ بارزانی و تاله‌بانی گه‌لله‌ک ئازا و زیره‌ک و چاونه‌ترسیش بوون، هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌زۆر پیاوانه‌و به‌وپه‌ڕی مه‌ردیی و له‌خۆبووردوویی گرنگیان به‌نه‌وه‌و خزمانی خۆیان دا، له‌کاتێکدا که‌جه‌ماوه‌ری نه‌زان و ده‌ستوپێ سپی له‌ساڵانی نۆهه‌ته‌کان نان و چایه‌کیان بۆ خۆیان پێ په‌یدا نه‌ده‌کرا.. ئه‌وان نه‌وه‌و خزمان و خزمه‌تکارانی خۆیان وه‌کو گوڵ به‌خێوده‌کرد و ده‌یانناردنه‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌بۆ خوێندن و بڕوانامه‌ی به‌رز به‌رزیشیان هێنایه‌وه‌، ئێستاکه‌ش له‌هه‌ردووک به‌ره‌باب به‌ده‌یان به‌رپرسی به‌رز به‌رزیان لێهه‌ڵکه‌وتووه‌له‌نێو حیزب و حکومه‌ت ته‌نانه‌ت ئێستا مه‌ولود مسته‌فا ئه‌مین(نه‌وشێروان)یش که‌هێشتا نه‌بۆته‌سه‌رۆکیش – ره‌نگه‌هه‌ر نه‌شبێتێ.. چونکه‌زۆر ناوچه‌گه‌ر و مێشک ژه‌نگاوییه‌- لێ له‌رێزی سه‌رۆکانه‌.. له‌نێو گۆڕانه‌(هه‌رگیز نه‌گۆڕه‌٧/٢٢)ه‌که‌ی چه‌ندین خزم و که‌سی خۆی کردۆته‌باڵاده‌سترین به‌رپرس.

ئافه‌رین بارزانی و تاڵه‌بانی که‌زۆر جه‌ربه‌زه‌و ئازایانه‌ویستیان به‌پێی سیسته‌می باوی وڵاته‌کۆماریی پاشاییه‌کانی ناوچه‌که هه‌م سه‌رۆک بن و هه‌م پاشا.. ته‌ماشا؛ چه‌ند حه‌کیمانه‌و ژیرانه‌چه‌ندین که‌سیان له‌نه‌وه‌کانی خۆیان ئاماده‌کردووه‌بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک که‌ده‌مرن ئه‌وان جێگه‌ی به‌رز و خاوه‌نشکۆییان بگرنه‌وه‌تا هه‌رگیز مێگه‌لی کورد بێ شوان نه‌مێنێته‌وه‌و له‌ده‌می گورگان بیانپارێزن، لێ داخه‌که‌م ئێستا گێتی گۆڕاوه‌و ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی‌ناوینه‌له‌عنه‌تییه‌ش هه‌موو ریسه‌که‌ی لێ کردنه‌وه‌خوری. ده‌ی قیڕوسیا له‌نه‌وه‌کانیان.. گرفته‌که‌ئه‌وه‌یه‌ئێستا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌نه‌زان و هیچ له‌بارنه‌بووه‌‌زۆربه‌ی زۆریان به‌سه‌رۆکایه‌تی و پاشایه‌تییه‌که‌یان ناڕازیین و ده‌یانه‌وێ به‌ده‌ردی (بن عه‌لی و موباره‌ک)یان ببه‌ن. ئه‌وجا لێره‌جێی خۆیه‌تی دیسان ئه‌من برێم:

حه‌یران حه‌یرانه‌.. حه‌یرانی لێدی
قڕان قڕانه‌.. قڕانی لێدێ
داخ و که‌سه‌ره‌کی گه‌له‌گرانه‌
قڕان قڕانه‌.. قڕانی سه‌رۆک و پاشایانه‌
وه‌ی لێ له‌من.. وه‌ی لێ له‌من
سه‌رۆک و پاشای کوردانیش
رووبه‌ڕووی هه‌مان قڕانه.

وه‌ی لێ له‌خۆمان قه‌له‌نده‌رێ.. ئوهوء.. ئوهوء.. ئوهوء….

dara@emrro.com

Entry filed under: دارا ئه‌حمه‌د. Tags: .

خـۆپیشاندان ده‌ستپــێده‌كــاتــه‌وه‌،بــه‌ڵام ئـه‌مـجاره‌ جیـاوازتـــره‌! بێژه‌ری‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ده‌مامكداره‌وه‌ فڕێندرا و دوای‌ لێدانێكی‌ زۆر له‌شوێنێكی‌ چۆڵدا فڕێده‌درێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: