ڕزگـــاری ســـۆسیـــالیـــستی،تـــه‌نها وه‌ڵامـــه‌ به‌ئـــابووری ئـــێران

2011/05/28 at 8:29 AM Leave a comment

مه‌نسور حکمه‌ت-یه‌ک نامه‌ له‌وه‌ڵام به‌چه‌ند پرسێارێکدا

نه‌ک ‌ته‌نها له‌ئێران، به‌لکه‌ له‌هه‌روڵاتێکی تری دونیای ئه‌مڕۆدا، که‌ته‌کنۆلۆژیا وپسپۆڕی ومعلومات، جیهانی بۆته‌وه‌، هێزی بنه‌ڕه‌تی کامڵ بوونو پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی وئابووری، ئینسانی ئازاده‌. ئینسانی ڕزگاربووه‌. ئینسانێک که‌ ئیڕاده‌ی‌ ژیا‌نی فه‌ردی وبه‌کۆمه‌ڵی خۆی به‌ده‌ست هێنابێت وبتوانی توانا وداهێنانه‌کانی له‌خزمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌پێداویستییه‌کانی  خۆی و کۆمه‌ڵگاوه‌، ئازادانه‌ به‌کاربهێنێ. دواکه‌وتوویی ئابووری له‌دونیای ئه‌مڕۆدا پێوانه‌و نیشانه‌ی ئه‌ساره‌ت وملکه‌چی سیاسی خه‌لکه‌. هه‌ژاری نیشانه‌ی بێمافییه‌. دواکه‌وتوویی ئابووری کۆمه‌ڵگا، نیشانه‌ی
هاتنه‌خواره‌ی ئاستی سیاسیو فه‌رهه‌نگی ئینسانه‌.

چه‌ند ڕۆژی تر چالاکیه‌کانی
هه‌فته‌ی مه‌نسور حکمه‌ت، ڕابه‌ر وبنیاتنه‌ری
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری  به‌رپا ده‌کرێ وله‌م
باره‌وه‌ بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌م بیرمه‌ند وڕابه‌ره‌
کۆمۆنیستییه‌ دێته‌وه‌ به‌رباس وله‌لایه‌ن هه‌ڵسوراوان
ولایه‌نگرانی مه‌نسور حکمه‌ته‌وه‌ کۆڕوسمینار وچالاکی
جوراوجۆر به‌رپاده‌کرێ. وه‌ک به‌شداریه‌ک له‌م
چالاکیانه‌دا ، بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر بۆیه‌که‌م جار
وه‌رگێڕان وبڵاوکرادنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی گرته‌
ئه‌ستۆ. نامه‌یه‌کی کورت به‌ڵام پڕجه‌وهه‌ر وکۆمه‌ک
که‌ر به‌ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دنیا بینی وڕۆڵی شۆڕش
وئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ئابووری وڵاتو ژینه‌گه‌دا..
هیوادارین به‌م کاره‌مان به‌شدارییه‌کی هه‌رچه‌ند
بچوکیش بێت له‌چالاکیه‌کانی هه‌فته‌ی مه‌نسور حکمه‌تدا
به‌ئه‌نجام گه‌یاندبێت و زانیاریه‌کی زیاتریشمان
له‌باره‌ی بیروبۆچونه‌کانی ئه‌م ڕابه‌ره‌ مه‌زنه‌وه‌
خستبێته‌ به‌رده‌م خوێنه‌رانی بڵاوکراوه‌که‌مان.

سه‌رنوسه‌ری بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ربه‌ڕێز جه‌نابی ئه‌سه‌دیبه‌سوپاسه‌وه‌ ووتارێک که‌داواتان کردبوو له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کاندا بۆتان فاکس ده‌که‌م.

ئۆمێده‌وارم باش
وسه‌رکه‌وتووبن.

مه‌نسور حکمه‌ت

١٣ ئۆگست ٢٠٠١

وه‌ڵام به‌پرسیاسه‌کانی
“تێکۆشه‌ران”

1- به‌رله ‌هه‌رشتێک. پێموانییه‌
‌هاوڕاییم له‌گه‌ڵ ئه‌و فاکتانه‌ی ئێوه‌ هه‌بێت.
به‌تایبه‌تی که‌له‌به‌رجه‌سته‌ کردنه‌وه‌ی به‌شه
‌سه‌ره‌کییه‌کانی ئابووری ئه‌مڕۆی ئێراندا، که‌مێک
زیاده‌ڕه‌ویتان کردوه‌. گه‌وره‌ترین به‌شی ‌دانیشتوانی
ئێران له‌کرێکاران وکارکردوانێکی کرێ وه‌رگر پێکدێت
که‌له‌یه‌که‌ به‌رهه‌مهێن و خزمه‌تگوزارییه‌کاندا
کارده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و ڕابردوه‌وه‌ که‌ئێران
یه‌کێکه‌ له‌ووڵاته‌ گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت
‌له‌ئاستی جیهاندا. له‌ڕوانگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و
ته‌کنۆلۆژییه‌وه‌، ئێران وڵاتێکی مامناوه‌ندییه‌
و‌له‌ده‌ره‌وه‌ی حاشیه‌ی جیهانی پێشکه‌وتووی
پیشه‌سازیدایه‌ وخاوه‌نی توێژێکی شه‌هاده‌دارو پسپۆڕی
فراوانه‌. هه‌روه‌ها خاوه‌نی چینێکی کرێکاری
خوێنه‌واره‌ وله‌ڕوانگه‌ی ته‌کنیکییه‌وه‌، به‌پله‌یه‌ک
پێشکه‌وتووه‌. یه‌که‌م گرفتی ئێران بۆ بوونی به‌هێزێکی
پیشه‌سازی وئابووری، که‌می هێزی ئینسانی کارامه‌و
وپسپۆڕ نییه‌، به‌ڵکو گرفته‌که‌ یه‌ک سیسته‌می
کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیه‌.

به‌ڵام له‌وه‌لام به‌خودی
پرسیاره‌که‌ی ئێوه‌دا، ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێم، که‌نه‌ک
‌ته‌نها له‌ئێران، به‌ڵکه‌ له‌هه‌روڵاتێکی تری دونیای
ئه‌مڕۆدا، که‌ته‌کنۆلۆژیا وپسپۆڕی ومعلومات، جیهانی
بۆته‌وه‌، هێزی بنه‌ڕه‌تی کامڵ بوون وپێشکه‌وتنی
کۆمه‌لایه‌تی وئابووری، ئینسانی ئازاده‌. ئینسانی
ڕزگاربووه‌. ئینسانێک که‌ ئیڕاده‌ی‌ ژیا‌نی فه‌ردی
وبه‌کۆمه‌ڵی خۆی به‌ده‌ست هێنابێت وبتوانێ توانا
وداهێنانه‌کانی له‌خزمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌
به‌پێداویستییه‌کانی خۆی وکۆمه‌ڵگادا‌، ئازادانه‌
به‌کاربهێنێ. دواکه‌وتوویی ئابووری له‌دونیای ئه‌مڕۆدا
پێوانه‌و نیشانه‌ی ئه‌ساره‌ت وملکه‌چی خه‌ڵکه‌.
هه‌ژاری نیشانه‌ی بێمافییه‌. دواکه‌وتوویی ئابووری
کۆمه‌ڵگا، نیشانه‌ی هاتنه‌خواره‌ی ئاستی سیاسی
وفه‌رهه‌نگی ئینسانه‌. له‌م ڕووه‌وه‌‌ وله‌واقعدا
ئه‌وه‌ ته‌نها حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه‌، که‌وه‌ڵامی
هه‌یه‌ بۆ ‌کێشه‌ی دواکه‌وتووی ئابووری
وبه‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌لگا. یه‌ک کۆمه‌ڵگای ئازاد،
ڕه‌ها و ئومێده‌وار ویه‌ک سیسته‌می سیاسی که‌ماف
وحورمه‌تی هاولاتیان له‌سه‌روو هه‌ر پڕه‌نسیپێکه‌وه‌
داده‌نێ، ده‌بیته‌ مایه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌
بۆهیزی داهێنه‌رانه‌و خولقێنه‌ری خه‌ڵکی ئێران.
ئه‌وکاته‌ش ده‌یبینین که‌ئه‌م ولاته‌ به‌چ ئاستێک
ئینسانی پسپۆڕو به‌توانای هه‌یه‌.
بۆ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ پێویست
نییه‌ که‌سێک فێربکه‌ین، به‌ڵکو ده‌بێ کارێک بکه‌ین
که‌به‌ربه‌سته‌ سیاسیه‌کانی به‌رده‌م ده‌خاڵه‌تی خه‌ڵک
له‌چاره‌نوسی کۆمه‌لایه‌تی وئابووریاندا، هه‌ڵبگیرێت.
شۆڕشی کرێکاری، ڕزگاری سۆسیالیستی، ته‌نها وه‌لامه‌
به‌ئابووری ئێران. که‌سێک
که‌ده‌ڵێت ده‌بێ جمهوری ئیسلامی ئێران به‌وڕاده‌یه‌
له‌سه‌ر شاڕێی ڕیفۆرمخوازی میللی- ئیسلامی به‌ره‌و پێش
بڕوا وئیسلام وئاخوندگه‌راییش هێنده‌ بکوڵێ
وئه‌مریکایی بێته‌وه‌، که‌سه‌رمایه‌و ته‌کنۆلۆژیا
وپسپۆڕی خواروی ڕۆژهه‌لاتی ئاسیا وناوجه‌رگه‌ی
ئه‌وروپا وئه‌مریکای سه‌رو، ده‌ربازکات، تابه‌ره‌و
ئێران سه‌ره‌وژێر بێته‌وه‌.. ده‌یه‌وێت وه‌ختی خه‌ڵکی
ئێران به‌فیڕۆبدات.

2- ئێرانی سۆسیالیستی وڵاتێکی
فروان به‌دانیشتوانی  60بۆ70 ملیۆن که‌سیه‌وه‌،
ده‌بێته‌ ‌یه‌کێک له‌هه‌ستیارترین ناوچه‌ی دونیا.
کۆمه‌ڵگای ئازادی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڕه‌شه‌ وپیلانه‌
سه‌ربازییه‌کانی کۆنه‌په‌رستان له‌ئاست جیهاندا
پارێزراو بمێنێته‌وه‌ وبوونی خۆی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بێت به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری جیهاندا، داسه‌پێنێ،
ئه‌وکاته‌ وه‌ک به‌شێکی ئه‌م دونیایه‌ هێزه‌کان
ناچارده‌بن له‌گه‌ڵیدا بێن وئێمه‌ش هێرش ناکه‌یه‌نه‌
سه‌ر دیواره ‌به‌ردینه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی.
ئێرانی سۆسیالیستی سیاسه‌تێکی زۆر هۆشیارانه‌ی ده‌بێ.
هاوته‌ریبی گلۆبالیزم( که‌خودی خۆم گلۆبالیزه‌یشن
به‌ڕویه‌کی چارهه‌ڵنه‌گری سه‌رمایه‌داری ده‌زانم
وخوازیاری بۆدواوه‌ گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوونیم)
ڕه‌نگه‌ ببین به‌وه‌ش که‌ هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی
له‌بوواری گۆڕینه‌وه‌ی مه‌علومات وڕێکخستنی فشار
له‌سه‌ره‌وه‌، توانای کرده‌ی زیاتربه‌ده‌ست بهێنن.
ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا تائێستا قسه‌ی کۆتاییان له‌باره‌ی
گوێزانه‌وه‌ی مه‌علومات وته‌کنۆلۆژی سه‌رده‌می
ئێمه‌وه‌ نه‌کردووه‌. کۆماری
سۆسیالیستی ئێران، کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌یه‌
وله‌به‌رده‌ستی خه‌لکی جیهاندا ده‌بێت وپێشوازی
لێکردنیان ته‌واوی ئه‌و به‌شداریکردنه‌ ده‌گرێته‌خۆی‌،
که‌خه‌ڵکی ئازادیخوازی جیهان، سه‌ره‌ڕای ویستی سه‌رانی
سیاسی دونیای بۆرژوازی، پێشکه‌ش به‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی
ده‌که‌ن. خه‌ڵکی جیهان، ئێرانی ئازاد، ده‌که‌نه‌
قیبله‌گای خۆیان ومه‌یدانیک بۆ خونچه‌کردنی یه‌ک
مۆدێلی تری ئالته‌رناتیڤ ویه‌ک ژیانی ئالته‌رناتیڤ.
ئیرانی سۆسیالیستی کۆمه‌لگایه‌کی خۆله‌مێشی نابێت.
به‌ڵکه‌ فره‌ ڕه‌نگی وزۆرتر جیهانی وزۆتر
کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌رمو کانونێک ده‌بێت بۆ داهێنه‌رترین
وپڕ حه‌ماسه‌ترین وبه‌ده‌ستمایه ‌ترین ڕوخساره‌کانی
دونیای هاوچه‌رخ له‌وڵاتانی جۆراوجۆر .

3- ئێمه‌ له‌ڕیگای شؤڕشێکه‌وه‌
دێینه‌سه‌رکار وپڕۆسه‌یه‌کی شؤڕشگێڕانه‌ ده‌گرینه‌به‌ر
که‌ فه‌رهه‌نگ وزهنیاتی کۆن به‌خێرایی ده‌ده‌ینه‌ به‌ر
ڕه‌خنه‌و سه‌ره‌وژێری ده‌که‌ینه‌وه‌. شؤڕش جۆرێکی تری
به‌رهه‌مهێنانه‌، چاوتێبڕینه‌ بۆ به‌هاو سونه‌تێکی
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ جیاواز. خه‌ڵکێک که‌شۆڕشیان کردووه‌
سورده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌میانه‌ بگرن له‌گه‌ل
ڕابردویه‌کدا که‌تێکوپێکیانداوه‌، تاڕۆشنایی دووباره‌
بگه‌ڕێننه‌وه‌. سه‌ره‌نجام من نیگه‌رانی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ نیم. بڕیار نییه‌ که‌ئێمه‌ هه‌مان جمهوری
ئیسلامی به‌ده‌سته‌وه‌ بگرین دوای ئه‌وه‌ی چاکسازی
تێدا بکه‌ین به‌ڕێوه‌ی به‌رین. ئه‌مه‌ کێشه‌ی
ڕیفۆرمخوازانه‌. ئیمه‌ هاوڕی له‌گه‌ل یه‌ک شۆڕشی سیاسی
وفه‌رهه‌نگی دێینه ‌سه‌رکار وله‌هه‌مان ڕه‌وه‌نددا
به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگا، ‌که‌له‌سیستمی ئێمه‌دا
‌هه‌مان خودی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕن، کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستیه‌وه
‌ده‌گرن. ئینسانه‌کان له‌ڕژێمه‌ کۆمه‌لایه‌تی وسیاسیه‌
جیاوازه‌کاندا، توانای جیاواز له‌خۆیان
نیشانده‌ده‌ن.

به‌بڕوای من گرفته‌
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌ر ڕێگای یه‌ک دونیای باشتر،
نه‌ویستن ونه‌توانینه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا نییه‌.
به‌ڵکو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یه‌ که‌سیسته‌می مه‌وجود
له‌سه‌ر ڕێگای گۆڕانکاری دایناوه‌. سیسته‌می
کۆمه‌لایه‌تی مه‌وجود به‌هه‌زاران شێوه‌،
له‌توندوتیژوی وزه‌بروزه‌نگی بێپه‌رده‌ی سوپاوه‌ تا
ئایننه‌کان وسونه‌تو پێکهاتی فه‌رهه‌نگی زاڵ، له‌
فشاری ئابوورییه‌وه‌ تا مێشک شۆریینه‌وه‌ له‌سیسته‌می
فێرکردندا و له‌ڕاگه‌یاندنه‌ به‌کۆمه‌ڵییه‌کاندا،
له‌بوونی خۆی به‌رگری ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م
به‌ربه‌ستانه‌ تێکو پێک بشکێندرێ، ئه‌وا شه‌پۆلی
پێشکه‌وتنخوازی وئینسان دۆستی خه‌ڵک، په‌ره‌سه‌ندنی
ئابووری وهونه‌ری زیاد به‌دوای خۆیدا دێنێ. شارستانی
کۆن له‌به‌رامبه‌ر شارستانی تازه‌دا، که‌له‌مێژه‌
مومکین وپێویست بووه‌، به‌هه‌ر نرخێک بێت به‌رگری
له‌خۆی ده‌کات. گرفته‌که‌ دواکه‌وتوویی خه‌ڵک نییه‌،
به‌ڵکه‌ کۆنه‌په‌رست بوونی ڕژێمێکی کۆمه‌لایه‌تی
وسیاسی دونیای سه‌رده‌مه‌. له‌ئێران ئه‌م ڕاستییه‌
ده‌جار زیاتر ده‌توانری ببینرێ.

4- له‌ڕاستییدا زۆرده‌مێک بوو
ده‌سته‌واژاه‌ی “ناکۆکی سه‌ره‌کی”م نه‌بیستبوو.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ئایه‌ ئێمه‌
کێشمه‌کێشی چینایه‌تی له‌کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری
هاوچه‌رخدا، به‌کلیلی ئاڵوگۆڕی مێژوویی ده‌زانین، وه‌ڵامی
ئیمه‌ به‌ڵێیه، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت شتێکی گرنگ له‌م
دونیایه‌دا بگۆڕین، ئه‌مه‌ ده‌روازه‌یه‌که‌ بۆچونه‌ناو
مه‌سه‌له‌که‌وه‌، مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌ ئه‌م واقعیه‌ته
به‌رله‌هه‌ر بابه‌تێکی تر، هه‌رچی ڕۆشنتر
وڕاشکاوانه‌تر ده‌هێنێته‌ پێشه‌وه‌، ژینگه‌ ئیتر شتێک
نییه که‌ وه‌ڵامی فه‌رهه‌نگی وئه‌خلاقی
‌له‌هه‌روڵاتیکدا هه‌بێت، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که‌
قسه‌یه‌له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان گشت سیسته‌می
به‌رهه‌مهێنانی جیهانی به‌شه‌ر‌، به‌گۆی زه‌ویه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ڕه‌فتارێکی جیاوازمان له‌گه‌ل گۆی
زه‌وی هه‌بێت، پێویسته‌ سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی جیاواز بگرینه‌به‌رچاو، سیسته‌مێک
که‌تێیدا ئه‌لگۆ ونه‌خشه‌ی هوشیارانه‌ی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگا، تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی
به‌رهه‌مهێنان وته‌کنۆلۆژیای جێگای سود لێوه‌رگرتن
دیاری ده‌که‌ن، نه‌ک مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی قازانجی
بانقه‌ کاپیتالیستیه‌کان وجه‌نگه‌کانیان له‌پێناو
به‌ده‌ستهینانی به‌شی زیاتر له‌بازاردا.
ئه‌وه‌ی که‌من پاتری به‌کارهاتوو
ناخه‌مه‌ ناو شوێنی خاشاکه‌وه‌ وپفپاف به‌کار ناهێنم،
وه‌ڵامێک نییه‌ به‌ته‌نک بوونی تویژی ئۆزونی گۆی
خوارووی زه‌وی. مه‌سه‌له‌که‌ ئابووری سیاسی جیهانی
هاوچه‌رخه‌ وئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ
سه‌رمایه‌ به‌مانا فراوانه‌که‌ی و موڵکدارێتی چینی
بۆرژوازی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وده‌وڵه‌تو
میدیای چینی سه‌رمایه‌دار به‌ره‌وڕووده‌کاته‌وه‌.
ناکرێ سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری به‌ده‌ست لێنه‌دراوی
بسپێردرێ و هه‌وڵیشبدرێ بۆ‌به‌رگرتن  به‌تێکچوونی
ژینگه‌.

جۆرج ده‌بلیوبۆش ڕێکو ڕاست هۆکاری
موخاله‌فه‌تی ئه‌مریکای له‌به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتنی کیوتۆ
دا به‌وه‌ ڕاگه‌یاند که‌”زیان” به‌بزنسی ئه‌مریکا
ده‌گه‌یه‌نی. ئه‌گه‌ر خه‌سڵه‌تی تێکده‌رانه‌ی
سه‌رمایه‌داری بۆ به‌شه‌ر‌یه‌ت و ناکۆکی ئه‌م ڕژێمه‌
له‌گه‌ڵ هه‌ڵدان وبوژانه‌وه‌ی کۆمه‌لگای به‌شه‌ری،
ڕاستی تێدابێت ئه‌وکاته‌ هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی
ژینگه‌یه‌‌ نمونه‌ به‌رچاوه‌که‌یه‌تی. خه‌باتی
چینایه‌تی ته‌نها له‌سه‌ر کرێ نییه‌، به‌لکو له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگاو ئاینده‌یه‌. مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌ و ئاینده‌ی
گۆی زه‌ویش دیسانه‌وه‌ به‌خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه‌
گرێی خواردووه‌.

تێبێنی:

ئه‌م نوسراوه‌ وه‌ڵامیکه‌ به‌سێ
پرسیاری “گۆڤاری تیکۆشه‌ران”، به‌بی ئه‌وه‌ی خودی
پرسیاره‌کانی له‌گه‌ڵ بێت، سه‌رچاوه‌
له‌هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌نوسراوه‌کانی مه‌نسورحکمه‌ت،
پاشکۆی ژماره‌ 2 وه‌رگیراوه‌

hkkurdistan.org

Entry filed under: مـــه‌نسوورى حيكمه‌ت. Tags: .

خــــەڵــــک حــــکــــومــــەتــــی بــــۆ چیــــیە؟ ڕفاندنی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی سه‌رکوتگه‌ریی ده‌سه‌ڵاته‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: