برایه‌كی‌ سه‌رده‌شت عوسمان:مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه‌

2011/05/29 at 12:24 PM لێدوانێک بنووسە

ئاژانسه کان>برایه‌كی‌ شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی‌ رۆژنامه‌نوس، ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ خۆیی‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌سه‌لامه‌تی‌ ژیانیان. به‌شدار عوسمان، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ژماره‌ مۆبایلێك هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن‌ و زمان بڕینی‌ لێكراوه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سكاڵای‌ تۆماركردووه‌. به‌شدار عوسمان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكرا‌وه‌، سكاڵای‌ له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردستان له‌هه‌ولێر تۆماركردووه‌.
ناوبراو به‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌ وت”دوای‌ سێ مانگ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ناوبراو ناسنامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ لێكردووم بۆ ئاشكرا كردم كه‌ خه‌ڵكی‌ موسڵه‌‌و كورده‌”.
به‌شدار عوسمان، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسه‌كه‌ لێیان پرسیووه‌ “هیچت له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ هه‌یه‌ یان نا، منیش وتم نه‌خێر”.
هه‌روه‌ها وتی‌” ژیانی‌ خۆم‌ و خێزانه‌كه‌م له‌مه‌ترسیدایه‌‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رپرسن له‌سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ خۆم ‌و خێزانه‌كه‌م”.
سه‌رده‌شت عوسمانی‌ رۆژنامه‌نوس، پێش “تیرۆركردنی‌” ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ له‌هه‌ره‌شه‌كردن لێی‌ ئاگاداركردبووه‌وه‌، به‌ڵام دوای‌ رفاندنی‌ به‌كوژراوی‌ دۆزرایه‌وه‌.
براكه‌ی‌ سه‌رده‌شت عوسمان، وتی‌”گله‌یم هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ دوای‌ سێ مانگ ته‌نیا ناسنامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ لێكردووم، له‌كاتێكدا ده‌بوو به‌زووترین كات به‌دواداچونیان بۆ بكردایه‌”.

 

Entry filed under: به‌شدار علی.

سیسته‌می په‌ردوه‌رده‌ بۆ هه‌ڵه‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا؟ 6 که س له ستافی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ وازیان هێنا‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,452 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: