6 که س له ستافی‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ وازیان هێنا‌

2011/05/29 at 2:06 PM لێدوانێک بنووسە

ده‌قی‌ نوسراوه‌ی وازهێنان ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی

به‌ناوی خوای تاك و بێ هاوتا
بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
بۆ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ

بابه‌ت: وازنامه

ئێمه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ ژماره‌یه‌ك كادیری ڕاگه‌یاندنی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ ـ ین له‌ ئاسته‌ جیاجیاكاندا و هه‌ندێكمان زیاد له‌ ده‌ساڵه‌ له‌ ستافی ڕۆژنامه‌كه‌دایه‌و هه‌ندێكی ترمان چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ بواره‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ماندا كارمانكردووه‌ بێ دابڕان.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ وه‌بیر هه‌موولایه‌ك بهێنینه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ زۆر شتی جوانی‌ به‌ ئێمه‌ به‌خشیوه‌، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش به‌ردی بناغه‌و پایه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئه‌و ڕژنامه‌یه‌ بووین و به‌ هه‌موومان گه‌یاندوومانه‌ته‌ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ئه‌مڕۆو پیشه‌ییانه‌ كارمان تیاكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستاش به‌به‌شێك له‌ مێژووی‌ خۆمانی‌ ده‌زانین و شانازی به‌و چركه‌ساتانه‌شه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ قه‌ڵه‌م و تواناكانمان له‌ خزمه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دابووه‌و له‌ یه‌ك له‌حزه‌ له‌ كاره‌كانمان و هاوڕێیه‌تی‌ ئه‌و براده‌رانه‌مان په‌شیمان نین كه‌ پێكه‌وه‌ كارمان كردووه‌، چونكه‌ ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ وه‌فای پێ به‌خشیوین گه‌رچی جیاوازیی بۆچوونمان له‌ میكانیزم و هه‌ره‌می كاری ئیداری ده‌زگاكه‌شدا هه‌بێت له‌پێناو پێشكه‌وتنی‌”كۆمه‌ڵ”دا ئاماده‌نین ئه‌و ڕابردووه‌ جوانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژنامه‌كه‌ هه‌یبووه‌و ئێمه‌ش به‌شێكبووین تێیدا به‌ ناشرین و خه‌وشدار وه‌صف بكه‌ین، ئێستاش كه‌ “هه‌ریه‌كه‌مان ڕای جیاو بۆچوونی‌ تایبه‌ت و جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوازی كاركردن” و به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ براده‌ران ناتوانین به‌یه‌ك بگه‌ین،لێره‌دا كۆبووینه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ دووركه‌وتنه‌وه‌و وازهێنانمان له‌” ڕۆژنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵ “هه‌ڵبژاردووه‌،هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌رده‌وامی بۆ ئه‌و برایانه‌ ده‌خوازین و له‌خواش ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانی‌ هه‌موومان خۆش بێت.

ناوه‌كان

1 ـ ئارام عه‌لی سه‌عید                   ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی نووسه‌ران و
سه‌رپه‌رشتیاری (مه‌ودا) ی فیكریی و
ڕۆشنبیری
2 ـ سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی                   ئه‌ندامی ده‌سته‌ی‌ نووسه‌ران و به‌رپرسی
نووسینگه‌ی‌ هه‌ولێر
3 ـ دڵشاد هه‌رته‌لی                       په‌یامنێری سه‌ره‌كی‌ شاری هه‌ولێر
4 ـ كامه‌ران گۆران                         په‌یامنێری هه‌ولێر
5 ـ عه‌بدولخاق سیامه‌ند              په‌یامنێری وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ له‌ هه‌ولێر
6 ـ كه‌مال موحه‌ممه‌د                    په‌یامنێری كه‌لار

15/12/2010

Entry filed under: بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان.

برایه‌كی‌ سه‌رده‌شت عوسمان:مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه‌ دیپلۆماتێکی‌ ئێرانی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ سیخوڕی‌ كردن له میسر ده‌ستگیر كرا

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 732,033 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: