گرتنی من تەنیا خۆشخزمەتییەکە بە ڕێژیمی کۆماری ئسلامی ئێران

2011/05/29 at 10:45 PM Leave a comment

“سمکۆ یەزدانپەنا”سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له بەندیخانە پایتەختی کوردستان–هەولێر

سکاڵانەمەیەکی کراوە
ئاراستەی سەرۆک و یاسا
گرتنی من تەنیا خۆشخزمەتییەکە بە ڕێژیمی کۆماری ئسلامی ئێران لە ساڵی1986وە بووم بە پێشمەرگە، لەم25 ساڵەدا ئەوەی لە دەستم هاتووە لە دژی کۆماری ئیسلامی کردوومە، لەڕێگایەشدا وەک برا شەهیدەکانم و هاوڕی شەهیدەکانم لە هەموو شتێک بێ منەت بووم.
داەزگاسیخوڕی و تیرۆرستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان جار، بەتایبەتی لە ساڵی1992وە بەردەوام لە هەوڵی گرتن یاکوشتنمدابوون ئەمە حاشاهەڵنەگرەو ئەو بەڕێزانەی کە لە دەزگا ئەمنییەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کاریان کردووە، شاهیدن، چونکە زۆرجار هەر خۆیان بوونەتە هۆکاری پوچەڵکردنەوەی پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە من، ئەگەر پێویستی کرد ناوی ئەو بەڕێزانە کە لە کاتی خۆیدا یارمەتیان کردووم و گیانیان پاراستووم دێنم.
لە وەتەی بەمەبەستی خزمەت و پێشمەرگایرتی لە باشووری کوردستانم، جا چ لە شاخ و چ لە گوندەکانی و چ لە شارەکاندا، وێرای ئەوەی کە ئەرکی من گورز وەشاندن لە ڕێژیمی ئێران بووە و هەیە، ئەوەی لە دەستم هاتبێت لە دژی دەسەڵاتی حیزبی بەعسی ڕووخاو کردوومە، لەساڵی 1987 لە شاروچەکەی چوارتا، بە گەیاندنی داوو دەرمان و…هتدد بۆ هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان، هەتاکوو ساڵی 2000 بە هۆی بەرپرسیارێتیم، لە ئۆڕگانە جیاجیاکانی حیزبەکەمدا، چ لە بەغدا و چ لە کەرکووک بو پێی ئیمکان زەربەم لە حیزبی بەعسی ڕووخاویش داوە، زۆرن ئەوانەی کە ئێستاش زیندوون و خەڵکی کەرکووکن، دڵنیام لە بیریان ماوە، لە بەغداش ئەوە بڕوانە یەک لە شێعرەکانی مامۆستا جەلال مەلەکشا، لە ژێرناوی” من و سمکۆ و ئەبونەواز” کە ئەوو چەندهاوڕییەکی دیکەم زیندوون و شاهیدن کە لە ساڵی1999 چۆن تەقەم لە یەکێک لە کۆشکەکانی سەدام حسێنی کۆڕ بە کۆڕ کرد.
بەڵام هیچکاتێک بە دەستی پیاوەکانی ڕێژیمەکانی حیزبی بەعس و کۆماری ئیسلامی نەگیراوم.
هیچکات دوژمن نەیتوانی بمگرێت و بە دیلی ڕاپێجی بەندیخانەم کەن.
بەڵام مخابن
ئەمە جاری یەکەم نییە کە بە دەستی دۆستەکانم دیل دەکرێم.
هاوینی 1993 لەپاش سزادانی چەندین جاشی بە ناوبانگی رێژیمی ئێران کە دەکرێت ئاماژە بەناوەکانی، جاش فایق مەردانی بکوژی 13 پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێک لەو پێشمەرگانە شەهید عەبدووڵا بەهرامی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بە دەستی خودی جاش فایق مەردانی شەهید کرا، ئەو جاشە لە ساڵی1993 بە دەستی هێزی پێشمەرگەی قارەمانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان سزای مەرگی بە سەردا سەپێندراو بەڕێزان کاوە بەهرامی و شاهۆ حوسێنی کە ئێستا لە بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانن لە نزیکەوە ئاگادارن.
جاش ئەحمەد خانالی لە بەکرێگیراوە بە ناوبانگەکانی ڕێژیمیئێران بوو کە لە پاش گرتن و ئێعتراف لێوەرگرتنی هێزە قارەمانەکانی یەکێتیمان سەزایاندا.
جاش مەسعوود ئیلامی و جاش ڕەشید سەعیدی و…..هتد
کە دیارە ئێستاش لە ئارشیڤی حیزبیماندا دەگ و ڕەنگ و ئیعترافەکانیان هە ماوە.
بەڵام مخابن
زۆری نەخایاند کە من لە لایان” هیوائەحمەدمستەفا” کە ئەو کات بەرپرسی ئاسایشی شاری رانیە بوو دەعوەت کرام و لە سەر میزی دەعوەتی دەستگیر و ڕاپێچی بەندیخانەی شاری سلێمانی کرام.
بەڕێزان کەریم سنجاری و قادری حەمەجان کە ئەو کاتبەر پرس و جێگری ئاسایشی گشتی بوون لە هەولێر لە بیریانە، کە خودا هەڵناگرێت، ئاگاداری گرتنی من نەبوون و کاتێکیش کە بەڕێز ” شازاد ئەنوەر” ئاشکرای کرد کە من گیراوم و ڕۆژنامەی” وڵات” کەpuk دەری دەکرد بڵاو بووەو کە سمکۆ یەزدانپەنا رفێندراوە، لا پاسان بەڕێزانکەریم سنجاری و قادر حەمەجان لە سلێمانی فریام کەوتن، دیارە لە پاس 20 ڕۆژ دەستبەسەری.
ئەوەی کە مەبەستەمە کە لێرەدا بیدرکێنم ئەوەیە کە وێرای ئەوەی گیرانی من لە لایەن دەسەڵاتی باشوورەوە خۆشخزمەتییەکە بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەمانکاتیشدا ئەو کاتانە من دەگیرێم کە جۆرێک لە جۆرەکان بشێوی لە باشوور کوردستان دروست دەبێت، ئیجا کلکەکان دەکەونە خۆ بۆ خزمەت بە عەجەم و داگیرکەر، هەنووکە کە من بەندکراوم ڕێزدار مەسعوودبارزانی سەرقاڵی جاک سازی و خاوێن کردنەوەی نیشتمانە لە گەندەلەکان بەم مەزووعەشەوە زۆرێک لە بەرپرسانی نیشتمانپەروە سەرقاڵن، هەر بۆیەش سیخوڕەکان لەم کاتانە کەڵک وەردەگرن.
بەڵام با هەموو لایەک ئاگاداربن ئەمجارەش وەک ڕابردوو من سەربەرز دەگەڕێمەوە باوەش حیزبەکەم، سەڕشۆڕی بۆ بەکرێگیراوان دەمێنێتەوە.
دڵنیابن، بە بەندکردنی من پڕۆسەی بەرەو قەندیل چون ڕاناوەستێت،
لە نە بوونی منیشدا هاوڕێیانم لە ریزەکانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ئەرکە شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکانیان وەک هەمیشە بە باشی ڕادەپەڕێنن.
سمکۆیەزدانپەنا
سکرتێری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
بەندیخانە پایتەختی کوردستان – هەولێر

Entry filed under: سمکۆ یەزدانپەنا. Tags: .

ته‌له‌فزیۆنی‌ arteی‌ فه‌ره‌نسی:یه‌كێتی‌ و پارتی خه‌ڵكی خۆیان سه‌ركوتده‌كه‌ن ئەنجومەنی ئێرانیان و دورخستنەوەی داوای ســـەربـــەخـــۆیی …

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: