عه‌لی‌ باپیر:ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌ ئه‌نجامی‌ نه‌بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ واقیعی‌ سوریا‌ بهێنێته‌ پێش چاوی‌‌ خۆی‌

2011/05/30 at 4:45 PM لێدوانێک بنووسە

نابێ ده‌سه‌ڵات وا بیربکاته‌وه‌ وه‌کو بەر له‌ ١٧-٢ ی بۆ بچێته‌ سه‌ر

مه ڵپه ر هاولاتی بڵاوی کرده وه که عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند هێشتا دوو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ ده‌بێت ئاماده‌سازیی زیاتر بكه‌ن بۆ دانیشتنی‌ پێنج قۆڵی‌‌و راگه‌یاندنه‌كانیان هێور بكه‌نه‌وه‌.عه‌لی‌ باپیر له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت “خه‌ڵك لێیده‌درێ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێده‌كرێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ئه‌و ئیجرائاتانه‌ رابگرێ‌و ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ كراوه‌ هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌ وه‌كو بڕینی‌ بودجه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن، تا به‌دڵێكی‌ خۆشه‌وه‌ بچن بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “له‌ ئێستادا جۆریک له‌ متمانه‌ په‌یدا بووه‌ له‌ نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌گه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌ش نه‌بوایه‌ ئه‌وا که‌س بڕوای به‌ دانیشتن و کۆبونه‌وه‌ نه‌ده‌بوو”.
ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی باس له‌وه شده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و کۆبونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌كه‌ی‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ره‌نجامی نه‌بێت، هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته‌ قه‌یرانێکی قوڵه‌وه‌ “وه‌ختمان زۆر به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌‌و كاتی‌ موزایه‌داتی‌ سیاسی نییه‌، ده‌بێت به‌جدی‌ بێینه‌ پێشه‌وه‌‌و مشور بخۆین‌و باج بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر، هه‌ندێك كه‌سی‌ مشه‌خۆری‌ گه‌نده‌ڵ كه‌ له‌په‌نای‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ یان له‌په‌نای‌ هه‌ر كه‌سێكی‌ دیكه‌ن دوو ربخرێنه‌وه‌”.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ئه‌و پێی باشه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌شداری‌ نه‌كات له‌ حكومه‌تێكی‌ بنكه‌فراوان كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ داوای‌ ده‌كه‌ن، دوپاتیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌كو ئۆپۆزسیۆن بڕیاریانداوه‌ له‌كه‌متر له‌ چاكسازی‌ ڕیشه‌یی‌و داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران رازی‌ نه‌بن.
باپیر راشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانیش سه‌ركه‌وتوونه‌بوون نابێت پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ “خه‌یاڵ پڵاوی‌ ئه‌وه‌بكه‌ن كه‌ وه‌كو پێش 17 ی‌ شوباتیان بۆ ده‌چێته‌ سه‌ر، ئه‌گه‌ر واقیعبینیانه‌ ته‌ماشا بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌و واقیعه‌ی‌ له‌یه‌مه‌ن‌و به‌حره‌ین‌و سوریا ده‌بینرێت بیهێننه‌ به‌رچاوی‌ خۆیان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا”.
بڕیاره‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كاتژمێر 11 ی‌ نیوه‌ڕۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات له‌بینای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌ هه واڵ: هاوڵاتی

Entry filed under: عه‌لى باپیر.

ئەنجومەنی ئێرانیان و دورخستنەوەی داوای ســـەربـــەخـــۆیی … به‌رپرسێکی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین له‌ رۆژنامه‌نوسێک ده‌کات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,960 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: