خامنه‌یی‌ هۆشداری‌ دایه‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد..

2011/05/30 at 9:00 PM Leave a comment

خاته‌می‌ داوای‌ ئازاد كردنی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ ده‌كات

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئێران كێشه‌ و ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان خامنه‌یی‌ و ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد قوڵتربۆته‌وه‌ و لایه‌نگرانی‌ خامنه‌یی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد و هاوبۆچوونه‌كانی‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ رێگه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ زۆر پاره‌ و پێدانی‌ به‌رتیله‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ رابه‌ری‌ باڵای‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، ستایشی‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ كرد له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانیدا و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ بێ‌ هیچ بڕوبیانوویه‌ك ئه‌و یاسایانه‌ جێبه‌جێ‌ بكات كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی‌ كردوه‌و كێشه‌و ناكۆكی‌ نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌ لایه‌ك و ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد و خۆی‌ له‌ لایه‌كی‌ تر بۆ ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌ گه‌ڕانده‌وه‌.
هاوكات ئایه‌توڵا مسباح یه‌زدی‌ كه‌ لایه‌نگری‌ خامنه‌ییه‌ له‌ وته‌یه‌كدا ره‌وتی‌ به‌لاڕێدا چوو كه‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد و لایه‌نگرانیه‌تی‌ به‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ئیسلام و سیسته‌می‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ تۆمه‌تبار كرد.
له‌ رۆژانی‌ رابردووشدا لایه‌نگرانی‌ خامنه‌یی‌ به‌ ئاشكرا ره‌حیم مه‌شایی‌ سه‌رۆكی‌ نووسینگه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژادیان به‌ پیاوی‌ بێگانه‌ و هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵ كردنی‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتوو تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌و هێرشه‌ی‌ لایه‌نگرانی‌ خامنه‌یی‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد و لایه‌نگرانی‌ بێده‌نگ بوون.
كێشه‌ی‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران له‌ كاتێكدا قوڵبۆته‌وه‌ كه‌ ریفۆرمخوازانیش دووباره‌ ده‌ستیان به‌ جموجۆڵ كردۆته‌وه‌ و محه‌مه‌د خاته‌می‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ ئێران بۆ جاری‌ دووه‌م داوای‌ گۆڕینی‌ ره‌وشی‌ ناله‌باری‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ كرد و نیگه‌رانی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ ژنانی‌ زیندانی‌ ده‌ربڕی‌ و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 2 ساڵدا سه‌رفی‌ گرتن و كوشتن و زیندانی‌ كردنی‌ لایه‌نگرانی‌ ریفۆرمخوازان كراوه‌ سه‌رفی‌ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ بكرایه‌ ئێستا ئێران له‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ تێپه‌ڕو ببوو كه‌ رۆژ به‌ رۆژ زیاتر به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ ده‌چێت و جارێكی‌ تر داوای‌ ئازاد كردنی‌ موسه‌وی‌ و كه‌ڕوبی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ریفۆرمخوازانی‌ كرد.
ئه‌و وتانه‌ی‌ خاته‌می‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ گشتی‌ و شۆڕشی‌ تاران ئاشكرای‌ كرد، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 300 كه‌س كه‌ زۆربه‌یان بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رن سزای‌ له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكه‌یاندان و به‌م نزیكانه‌ سزاكه‌یان جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2011وه‌ تا ئێستا له‌ ئێران 143 كه‌س له‌ سێداره‌ دراون.

ک ن ن  س

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

به‌رپرسێکی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین له‌ رۆژنامه‌نوسێک ده‌کات یەکێتی دوای ٣٦ ساڵ

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: