گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ به‌شداری یادی یه‌كێتی ناكه‌ن

2011/06/01 at 4:04 PM Leave a comment

له مێدیاکانه وه>سلێمانی، ئاوێنه‌:بڕیاره‌ كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ پاركی ئازادی سلێمانی یادی 36 ساڵه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌م یاده‌كراون.سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری نه‌كردنیان له‌و یاده‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ به‌ سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مرۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری یادی 36 ساڵه‌ی یه‌كێتی ناكات”.

سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكاره‌ی به‌شداری نه‌كردنیانی بۆ “مامه‌ڵه‌ خراپ”ی یه‌كیتی به‌رامبه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆن گه‌ڕانده‌وه‌و وتی “یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ له‌ نانبرینی خه‌ڵك‌و ئازاردانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ تایبه‌تی گۆڕان كه‌ تا ئه‌م كاته‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ كارێكی نالۆژیكییه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شداری ئه‌و یاده‌دا بكات”.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری نه‌كردنیان له‌و یاده‌دا به‌ ئاوێنه‌ی وت “ئێمه‌ ته‌نانه‌ت یادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ناكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ به‌شداری له‌ یادی هیچ حیزبێكیشدا ناكه‌ین، له‌وانه‌ له‌م یاده‌ی یه‌كێتی نیشتمانیدا”.

هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند ئه‌وان به‌شداری یاده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن‌و له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووشه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كراوه‌.

Entry filed under: ئاوێنه. Tags: .

یەکێتی دوای ٣٦ ساڵ چەند دڵۆپە خوێنێک هەمو شەهادە بەرزەکانی جیهان دێنێت!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: