كۆمۆنیست،یه‌كێتى‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌كوشتنى 5 ئه‌ندامه‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كات

2011/06/01 at 5:05 PM Leave a comment

رووداو: حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاری‌ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ كوشتنی‌ پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ له‌ 14 شوباتی‌ ساڵی‌ 2000 تۆمه‌تبار ده‌كات‌و ده‌ڵێن “له‌ خوێنى ئه‌ندامه‌كانمان خۆشنابین”له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عوسمانی حاجی مارف‌ سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان‌و تاهیر حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیست به‌سترا.عوسمانی‌ حاجی‌ مارف رایگه‌یاند “بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ریكلامه‌ له‌ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌ریده‌خات كه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان خۆی‌ دانى ناوه‌‌ به‌ تاوانى‌ كوشتنى پێنج ئه‌ندامى ئێمه‌‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌و كه‌ناڵه‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا تاوانبار ده‌كرێت تا ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ڵامی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌‌و كه‌ بڵێت ئه‌وه‌ من بوم یان نا؟ له‌كاتێكدا كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا تاوانباركرا به‌ كیمیابارانكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و وه‌ڵامی‌ دانه‌وه‌‌و ئاماده‌یی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا هیچ وه‌ڵامی‌ نیه‌ بۆیه‌ ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه”.
له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا كۆمۆنیست ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى 14ى شوباتى 2000 ئاشكرا ده‌كات كه‌ بووه‌ هۆى شه‌ڕ‌و به‌ده‌رنانى كۆمۆنیستى كرێكارى كوردستان، تاهیر حه‌سه‌ن گوتى “پێش رووداوه‌كه یه‌كێتی په‌نای بۆ دادگا بردووه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن‌و دژی یه‌كپارچه‌یی عێراقن، به‌ڵام دواتر كه‌ به‌یاسا بۆیان نه‌كرا هێزیان له‌دژمان كۆكرده‌وه‌و سه‌ره‌تا‌ كاره‌با‌و ئاو و ته‌له‌فۆنی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌‌كانه‌یان بری‌ كه‌ باره‌گاكانی‌ ئێمه‌ی‌ تیادا بوو و دواتر هاتنه‌سه‌ر باره‌گاكانی‌ ئێمه‌‌و نزیكه‌ى 90 كه‌سیان له‌ كچ‌و مناڵ‌و پیرو گه‌نج ده‌ستگیر كرد، دواتر ئازادركان”.
تاهیر حه‌سه‌ن گوتیشى “ئێمه‌ زۆر هه‌وڵماندا‌ پێكدادان ڕوونه‌دات، چونكه‌ ده‌مانزانی‌ یه‌كێتی‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگ نیه‌ كه‌ 500 كه‌سیشی‌ لێ بكوژرێت، به‌ڵام ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ ئاسایى نه‌بوو‌ كه‌ ته‌نها یه‌ك كه‌سمان لێ‌ بكوژرێت، كاتێ چوارده‌ورى باره‌گاكه‌یان گرتین سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فامان كرد‌و داوامان لێكرد ڕاشكاوانه‌ پێمان بڵی‌ ئه‌م كێشه‌‌ چیه‌؟ ئه‌ویش پێی‌ ڕاگه‌یاندین كه‌ “جمهوری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و حكومه‌تى به‌عس دڵگرانه‌ له‌ هه‌بوونی‌ باره‌گاكانتان لێره‌، ئێمه‌ش  شه‌ڕی‌ ئه‌و دوانه‌مان پێ ناكرێت”، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان گوتن كه‌ قه‌زێیه‌ سیاسى بێت ده‌بێت به‌سه‌ر لاشه‌ماندا بڕۆن ئه‌گه‌رنا نارۆین”.
له‌ 14/7/2000 پێنج ئه‌ندامی‌ حزبی‌ كۆمه‌نستی‌ كرێكاری‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌وه‌ كوژران‌و ته‌رمه‌كه‌یان نه‌گه‌رێندرایه‌وه‌ بۆ حزبى كۆمۆنیست، هه‌ر به‌هۆى ئه‌م كێشه‌وه‌ حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى له‌ سلێمانى‌و زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌مان، زۆربه‌یان روویان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كرد.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حیزبى كۆمۆنیستى كرێكارى گوتى “كوشتنی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ئاماده‌كاری‌ بۆ كرابوو، چونكه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مدا پێنج ئه‌ندامه‌مان كوژران‌و بران بۆ نه‌خۆشخانه‌‌و ته‌رمه‌كانیشیان نه‌داینه‌وه‌ خۆیان له‌گردی‌ شه‌هیدان به‌شۆفڵ كردبویانن به‌ژێر گڵه‌وه‌، ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ خوێنی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌مان خۆش نابین ئه‌گه‌ر دادگا یه‌كسانه‌ له‌ كوردستان با تاوانباران سزا بدات، چونكه‌ شه‌هیدكردنی‌ هاوڕێیانی‌ ئێمه‌ هیچی‌ كه‌مترنیه‌ له‌ شه‌هیدانی‌ 17/2 ئه‌مساڵ كه‌ له‌ پێناوی‌ ئازادی‌‌و خۆشگوزه‌رانی‌ شه‌هید كراون”.”.

سه ر چاوه>رووداو- سلێمانى

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

چەند دڵۆپە خوێنێک هەمو شەهادە بەرزەکانی جیهان دێنێت! داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: