“خه‌ڵك رازی‌ نابێت كه‌س یاری‌ به‌ ئیراده‌ی بكات”

2011/06/01 at 9:30 PM لێدوانێک بنووسە

خانم ره‌حیم‌:گه‌ر داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كرێت خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

هاوڵاتیان و که‌سوکاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانی ماوه‌کانی رابردوی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن سازش له‌سه‌ر مافه‌كانیان نه‌که‌ن، هاوکات چالاكوانێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیش پێیوایه،‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئیراده‌ی‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن، که‌ تاچه‌ند پێداگری‌ له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی‌ خه‌ڵك ده‌كات.
له‌ لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) خانم ره‌حیم،‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ ئاسوده‌ و ئه‌ندامی‌ گروپی‌ ژنانی‌ سلێمانی رایگه‌یاند:
دانیشتن بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ ئاشتی‌ به‌هه‌رجۆرێك بێت هه‌رباشه،‌ وه‌كو بنه‌مایه‌ك مادام
لایه‌نه‌كان باوه‌ڕییان كردوه‌ كه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ دابنیشن و پێکه‌وه‌
به‌شێوه‌یه‌کی‌ ئاشتییانه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌مه‌ خۆی‌ ئاماژه‌یه‌كی‌
باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بتوانن شتێك بكه‌ن، به‌ڵام تاچه‌ند خه‌ڵك گه‌شبینه‌ یان
تاچه‌ند ئێمه‌ وه‌كو ژنان كه‌ ماوه‌یه‌ك چالاكیمان هه‌بوه‌ كه‌ داوا له‌لایه‌ن
په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ دابنیشن، ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر
ئیراده‌ی‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن که‌ تا چه‌ند پێداگری‌ له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی‌ خه‌ڵك
ده‌كات.
وتیشی‌: له‌ ئێستادا دانیشتنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان گۆڕانی‌
به‌سه‌ردا هاتوه‌، به‌تایبه‌ت‌ی دوای‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات، دانیشتن و
گفتوگۆكان و داواكانی‌ خه‌ڵك تایپێكی‌ تری‌ وه‌رگرتوه،‌ ئه‌مجاره‌یان‌ ناكرێت
گفتوگۆكان به‌س به‌ ته‌نها به‌ پێكه‌نین و چا خواردن كۆتایی بێت.
ده‌رباره‌ی‌
بونی‌ ئیراده‌ی‌ چاكسازی‌ ریشه‌یی‌، خانم ره‌حیمی‌ وتی‌: چاكسازی‌ ده‌كه‌وێته‌
‌سه‌ر ئیراده‌ی‌ ئۆپۆسیۆن به‌وه‌ی تا چه‌ند پێداگری‌ له‌سه‌ر داواكانی‌ خه‌ڵك
ده‌كات و چۆنێك له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی‌ خۆیاندا راستگۆن، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر
لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتیش كه‌ تا چه‌ند ئه‌و ئامانجه‌ و دروشمی‌ چاكسازی‌ و داواكردنی‌
گفتوگۆ و دانیشتن، به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت ‌و كاری پێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وت:
“ئێستا خه‌ڵك زۆر هوشیاره‌ و ته‌نها خه‌ڵكی‌ رێكخراو و خه‌ڵكی‌ رۆژنامه‌نوس و
خه‌ڵكی‌ ناو حیزبه‌كان نین، به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه‌ به‌گشتی‌ چاوی‌ كراوه‌ته‌وه‌ و
داوای‌ مافه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌كات، گۆڕانكاری‌ به‌گشتی‌ له‌ هه‌مو ناوچه‌ی‌
رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و ئه‌م وڵاتانه‌ی‌ ده‌وروبه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌مه‌
سه‌ره‌تایه‌تی‌، واته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ رویداوه‌ و ده‌گوزه‌رێت، لێره‌ش سه‌ره‌تایه‌كه‌
بۆ هاوار و ده‌نگی‌ خه‌ڵك كه‌ داوای‌ چاكسازی‌ و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
بكه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ گروپی‌ ژنانی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو: “گه‌ر
دانیشتنه‌كان ئامانجی‌ خۆی‌ نه‌پێكێت، واته‌ به‌شی زۆری داوای‌ خه‌ڵك جێبه‌جێ
نه‌كرێت، باوه‌رم وایه‌ جارێکی تر خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و خه‌ڵك رازی‌
نابێت كه‌س یاری‌ به‌ ئیراده‌یان بكات”.

Entry filed under: سبه‌ی.

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە به‌فه‌رمانی مه‌سرور رێگه‌ له‌كۆسره‌ ت ره‌سول گیراوه‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,783 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: