ئۆپۆزیسیۆن وتاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى به‌ ئیجابى له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات

2011/06/02 at 7:30 PM Leave a comment

وتاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى له‌ سى‌و شه‌شه‌‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا، یه‌كه‌مین وتارى نه‌رمى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه‌‌ له‌دواى 25ته‌موزى 2009ه‌وه‌ سه‌باره‌ت ئۆپۆزیسییۆن، به‌ڵام تاڵه‌بانى نه‌یتوانى به‌ وشه‌یه‌كیش ناوى پارته‌ ركابه‌ره‌كه‌ى بهێنێت و ناوى گۆڕانى به‌ “هه‌ڤاڵانى دێرینى خۆمان”هێنا. تاڵه‌بانى هیواى خواست نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌ گرده‌كه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى بكات و گۆڕانیشى به‌ باڵى سێیه‌مى ئۆپۆزسیۆن ناوهێناو گوتى “رووى قسه‌شم ده‌كه‌مه‌ هه‌ڤاڵه‌ دێرینه‌كانى خۆمان كه‌ ئه‌وانیش ئێستا باڵى سێیه‌مى ئۆپۆزسیۆنن، پێیانده‌ڵێم چاوێك بخشێننه‌وه‌ به‌ رابردووى خۆتان و ئێستاتان، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى خۆتان و میلله‌ته‌كه‌تان له‌ رابردووه‌كه‌تان دایه‌، هیچ گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنێك به‌بێ هاوكارى یه‌كێتى و پارتى له‌ توانادا نییه‌ و نه‌هاتوه‌ته‌ دى، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێوه‌ش به‌ پیر بانگه‌وازى ئێمه‌وه‌ بێن  كه‌ ده‌مانه‌وێت ئاشت ببینه‌وه‌”.
په‌یامى تاڵه‌بانى بۆ ئیسلامیییه‌كان، بیرخستنه‌وه‌ بوو “به‌و خه‌باته‌ى یه‌كێتى و پارتى كردیان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان هاته‌ كایه‌وه‌، ئێوه‌ش وه‌كو حیزبى ئیسلامى كه‌ڵكێكى باشتان لێوه‌رگرت و توانیتان رێكخستنه‌كانتان په‌ره‌ پێبده‌ن و داخوازییه‌كانتان به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نن و كه‌م و زۆر به‌شدارى له‌ حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بشتانه‌وێ له‌ ئۆپۆزیسیۆندابن، به‌شێوه‌یه‌كى شارستانى نوێ ئۆپۆزیسیۆن بن و رێزى زۆرتان لێده‌گرین”.
هه‌ر سێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن پێیانوایه‌ وتاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستكردنى كه‌شێكى له‌بار تا كۆبوونه‌وه‌ 5 قۆڵییه‌كه‌ى تێدا به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و پێشوازى له‌ بانگه‌وازه‌كه‌شى ده‌كه‌ن.
نازم عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێ “ئێمه‌ قه‌ت نه‌مانویستووه‌ په‌یوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك تێك بده‌ین، به‌ره‌ى شه‌ڕیشمان دروست نه‌كردووه‌ تا ئاشت ببینه‌وه‌، ته‌نیا گوتومانه‌ با چاكسازى  بكرێت و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و چاكسازییه‌ ده‌كه‌ین”.
به‌ بڕواى وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى، بانگه‌وازه‌كه‌ى تاڵه‌بانى زه‌مینه‌ى دانیشتنه‌ كات بۆ دانراوه‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات  خۆشتر و باشتر ده‌كات “كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ 5 قۆڵییه‌كه‌”، د.سه‌لاحه‌دین بابه‌كر گوتیشى “ئێمه‌ هه‌میشه‌ پێشوازى له‌ قسه‌ى باش و نیه‌تى باش ده‌كه‌ین”.
وه‌ك نازم عه‌بدوڵڵا  باسیده‌كات، ئێستا ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ن “بۆیه‌ ئه‌و وتاره‌ى مام جه‌لال 100%ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌شوهه‌واى باشى كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌كه‌ ده‌بێ”.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌ 5 قۆڵییه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كانى ده‌كات و پێیوایه‌ “كۆبوونه‌وه‌كه‌ گرنگتره‌ له‌و بانگه‌وازه‌ى نێو گوتاره‌كه‌ى تاڵه‌بانى”، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ”ئێمه‌ بڕیارمانداوه‌ كۆببینه‌وه‌ و كات و شوێنى كۆبوونه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێكهاتووین دانیشتن بكه‌ین، هه‌ربۆیه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ كاتێك گرنگتر بوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتن له‌ ئارادا نه‌بووایه‌”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ ده‌ڵێ، له‌ هه‌رێمى كوردستان هیچ كاتێك كێشه‌مان له‌ قسه‌ى جوان نه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ قسه‌ى جوان كراوه‌”كێشه‌ى ئێمه‌ نیه‌تى باش و كردارى باشه‌، هیوادارین له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بگه‌ینه‌ كردار و هه‌ڵوێستى باش”.

نه‌وزاد مه‌حموود رووداو-سلیمانى

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

کـــــاتیا بـــــه رد بـــــاران کـــــرا و گیـــــانـــــی لـــــه ده س دا له سوریا41هاوڵاتی له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا بۆ سه‌ر پارێزگای حه‌مس کوژران

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: