نامەی کراوەی گەنجانی یەکێتی بۆ بەڕێز نەوشیروان موستەفا

2011/06/04 at 12:45 AM Leave a comment

بۆ بەڕێز هەڤاڵی تێکۆشەر(نەوشیروان موستەفا) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری(ی. ن. ک)

سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
هەڤاڵی بەڕێز نەوشیروان موستەفا ، لای هەموومان ڕوون و ئاشکراو دیارە، بەڕێزتان سەرکردەیەکی دیاری نێو یەکێتی و پێشمەرگەیەکی نەبەردی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ،و ئەندامێکی کارای دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوویت،لەم ڕوانگەیەوە پڕ بە دڵمان پیرۆزبای ئەو ڕۆژە پیرۆزەی ژیانت لە بەڕێزتان دەکەین.
ڤاڵی بەڕێز نەوشیروان موستەفا، بونی هەر کێشە و ناکۆکیەک لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی و لە هەر ئاستێک و بە هەر چ هۆکارێک بێت ، بیروو ڕای جیاوازت لە هەر ئاستێکدا بێت ،  پاساو نیە بۆ پیرۆزبای نەکردنت لە پێشمەرگە دێرینەکانی هاو سەنگەرت  و خانەوادەی شەهیدان و جەماوەری یەکێتی،  پیرۆزبای کردنی تۆ وێڕای ئەوەی سەربەرزیە بۆ ئێمە، هەنگاوێکی دلخۆشکەرە بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان ، لادانی لەنگەرەکان لەنێوان سەرکردایەتی و جەماوەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان.
هەڤاڵی بەڕێز کاکە نەوشیروان مستەفا، با هەنگاوەکان بۆ چاکسازی و ئاوەدانی و دیارکردن و دەرخست و  نەهێشتنی گەندەڵی بێت،  نەک دژایەتی یەکێتی و شەڕ و چەنەچەنی ئیعلامی و ناو زڕاندن و ناشرین کردنی وێنەی یەکتری..
نازانم ئەو بەڕێزانەی ئەم کارانە ئەکەن لە هەردوو لا، بیر لە جەماوەری یەکێتی ئەوانەی ئێستا لە ڕیزەکانی یەکێتی ماون و ئەوانەی لە ڕیزی گۆڕانن ئەکەنەوە!
نازانم بۆچی هەوڵەکان لەجیاتی ئەوەی بۆ چاکسازی بێت، بۆ قوڵکردنەوەی کێشەکان و نانەوەی دووبەرەکیە لەنێوان ڕۆڵەکانی گەلەکەمان؟!
باشە ئەو کەسانەی ئەم کارانە ئەکەن ، هەستناکەن بەرپرسن لە شەهیدانی ١٧ی شوبات و شەڕ و بەردباران و شێواندنی دیمەنی شار؟!
بۆ نوێکردنەوەو چاکسازیەکان  لە ژێر یەک چەتر و یەک ئاڵا و یەک ساباتی بیروڕا نەبێت؟، خۆ ئەمە مەحاڵ نیە بۆ کەسانێک کە چەندەها شەوی تاڵیان لەنێو ئەشکەوتەکانی کوردستان لەگەڵ یەکدا بەڕێکردوە؟
هەڤاڵی بەڕێز نەوشیروان موستەفا، هەوڵدان بۆ بێ هێز کردن و نەهێشتنی  یەکێتی چ سودێک بە پڕۆسەی  چاکسازی ئەگەیەێت،
لەجیاتی ئەمە هەوڵبدرێت ئەم حیزبە پڕاوپڕ لە خەبات و سەروەری و تێکوشانە چاک بکرێت و بەردەوامی پێبدرێت و شانازی پێوەبکرێت باشتر نیە؟؟؟
تاوان نیە ئەمڕۆ گەنجێکی کورد جنێو قسەی نابەجێ بەرامبەر مێژووی یەکێتی و سەرکردەکانی و پێشمەرگە بکات؟؟ ئەمە شێوانی گەنجان نیە؟؟!!
سا لەبەر خاتری گەنجانی یەکێتی و گەنجانی گۆڕانیش، لەبەر خاتری خوێنی شەهید ئارام و مامەڕیشەو خاڵە شیهاب بە دڵێکی فراوان  و سینگێکی فراوانەوە، خۆت و مامی گەورەت ڕووبکەنە یەکتر لەسەر مێزی دایەلۆگ ، دەسا وابکەن ئێمەش و هاوڕێکانمان لە کوچەو کۆڵانەکانی شار ، لە زانکۆ و خوێندنگاکان،  دەست لە ملی یەکتری بکەینەوەو دەمارگیری و دووبەرەکی لەنێوانمان نەمێنێت، هەموومان ڕۆڵەی ئەم گەل و خاکەین…. دەسا دڵی دایک و خوشکانی شەهید خۆشکەن و چاوی گەشی مناڵانیان پڕاو پڕ لە خٶشی و شادی بکەن..
دەبا هەموومان بەیەکەوە دەست لەناو دەست  هەوڵبدەین بۆ چاکسازی و چۆکدادان بە دوژمنەکانمان
بەهیوای وەڵام
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستیمان

کۆمەڵێ گەنجی یەکێتی   نیشتمانی کوردستان

٢/٦/٢٠١١

Entry filed under: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان‌. Tags: .

پـــــەیـــــامی گـــــروپـــــی خـــــۆپیـــــشاندەرانی خـــــۆرسک یادکردنەوەی مەرگی خومەینی لە هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د رووناکبیران تووره ده کات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: