ژن لە ئیسلامدا تەنها کالاێەکی سێکسیە و هێچیتر!

2011/06/04 at 6:49 AM Leave a comment

عوسمان مەلا:هات و هاواری ئیسلامیەکان و موسوڵمانان دەرباری ئەوەیکە ژن لە ئیسلامدا رێزی تەواوی لی دەگیری و مافی یەکسانی هەێە لەگەل پیاو، لە کردەوەدا و بە پێی ئاێەتەکانی قورئان و حەدیسەکانی موحەمەد و هەڵسوکەوتی موسوڵامانان درٶیەکی گەورە و ئیدیعاێەکی پوج و بێ بنەماێە. لە ئیسلامدا ژن بە رۆژ کویلەی جسمی و بە شەو هەوەسدانی پیاوانی موسوڵمانە. نەک هەر بە شەو، بەڵکو هەمیشە دەبی ملکەچی خواستە جنسیەکانی پیاوی موسوڵمان بیت.

لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و بەرێچونی ئیسلامیدا، ژن تەنها لە رێگای لەش فروشیەوە دەژیت. تەنها سەرچاوە و شوینی داهاتی ژن لە ئیسلامدا خزمەتگوزاریی سێکسی و جنسیە. لە ئیسلامدا هیچ جۆرە کار و کاسبی، رێگا و رەوشت، پیشە و بەدەست هێنانی خەرج و بژیوی ژیان بۆ ژن لە بەرچاو نەگیراوە. کار و کاسبی و پسپۆریی ژنان لە ئیسلام و قورئان و حەدیسدا بەس فەحشا و لەش فرۆشیە. ئەرکی ژنان مەیتەری، کارەکەری، خزمەتکاری مێرد و خاوەنەکیە و بەخێو کردنی منداڵەکانی ئەوانە. تەنیا ئیشێک کە بۆ ژن ئاماژەی پی کراوە، تەشی رستنە کە ئەویش بۆ پیرە ژنانی لی کەوتوی جنسە کە پیان دەڵێن (عەجوزە). ژن لە ئیسلامدا بە بێ دانی سێکس هیچ جۆرە ماف و حەقدەستێکی نیە.

بە چاوخشاندنێکی کورت بەسەر سیستەمی ئابوری و ئیداری و بەرێجونی ئیسلامدا، بەم راستیە دەگەین کە ژن حەسابی ئینسانی بۆ نەکراوە و بە بەشێک لە موڵک و ماڵی پیاو دانراوە. تەنانەت یەکێک لە سەرچاوە و رێگا سەرەکیەکانی داهاتی موسوڵمانان بۆ بەرێچون و ژیان کردن بە گشتی، نەک کار و کاسبی و داهێنان و بەرهەم هینان، بەڵکو داگیرکاری و تاڵانی سەروەت و سامانی میلەتان و ناموسوڵمانانە. هەر لەم پەیوەندیەدا ژن بەشیکە لەو تاڵانی و دەستکەوتانە کە پیاوانی موسوڵمانی شەڕکەر و داگیرکەر لە شەرەکاندا بەدەستی دێنن.

لە ئیسلامدا هەم ژنانی دەستکەوت و هەم ژنانی خۆییش، دابەش کراون بە ٢ گوروپی سەرەکی. ئەم ٢ گروپە بریتین لە ژنانی ئازاد و ژنانی کەنیز. لە ئیسلامدا هەردوک پێناسەی ئازاد و کەنیز بە مەبەستی سوک و بی نرخ لە قەڵەمدانی ژنان بەکار هێنراوە بۆ جێ خستنیان وەک کەرەسە و ئامرازی هەوا و هەوەسی پیاوانی موسوڵمان. ژنی ئازاد یانی ژنێک کە کویلە نیە، بەڵام لێرەدا وشەی ئازاد بە هیچ شیوەێەک بە مانای ئازادی و ئازاد بونی ژن نیە. کەنیز بە ناوەکەیدا ئیتر وەزعی رونە کە چۆن چاوی لێ دەکرێ. کەنیز کویلەێەکی کڕدراو یان بە دەستکەوت گیراوە لە غەزوەکان و شەڕە داگیرکاریەکانی ئیسلامدا دژ بە میلەتان و بەرهەڵستکارانی ناموسوڵمان. کەنیز هیچ ئێختیار و ئیرادەێەکی بەدەست خۆی نیە و گیانیشی وەک خێر و خەڵاتێکە کە لە لاێەن مالک و خاوەنەکەێەوە پێی بەخشراوە. کەنیز بەرانبەر بە دانی سێکس بە خاوەنەکەی و کوڕان و برادەرانی خاوەنەکەی و خزمەت کردن بەوان پاڕونانێکی دەدریتە بۆ زیندو مانەوە و بەرێجون.

ژنی ئازاد بە ژنێک دوتری کە بۆ بەرێچون و بەدەست هێنانی بژیویی ژیان، لەم ئیمتیازە بەهرەمەندە کە باوک و سەرپەرەستەکەی دەیفرۆشن بە پیاوان. جاروبار ژنانی بێوە دەتوانن پیاوێک بۆ خۆێان هەڵبژێرن و بەرانبەر بە دابین بونی بژێویی ژیانیان لەشی خۆیان بخەنە خزمەتی ئەو پیاوە. لێرەشدا ئەم زەواجە راست هەمان لەش فرۆشیە و هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت، چونکە ژن لە باری ئابوریەوە هیچ مەعاش و داهاتێکی سەربەخۆی نیە و تەنیا لە رێگای دانی سێکس بە مێردەکەی دەژیت. مارە کردن (نیکاحی ئیسلامی)ش هەر هەمان فروشتن و کڕین و بە کویلە کردنی ژنە. لە ئیسلامدا تەنانەت ئەم نەختە ئازادیەش کە بە ناو دەدری بە بێوەژن کە دەتوانێ لە هەڵبژاردنی پیاوێکدا ئازاد بیت، پێشێلی دەکا و دەبێ ئیزن و ئیجازەی سەرپەرەستەکەی لەسەر بێت. هەروەها کچان بە ناچاری و زۆرەملی دەدرێن بە مێرد و ناتوانن سەرپێچی لە باوک و برا و کەس و کاریان بکەن.

لە ئیسلامدا بەردەوام هەوڵ دراوە بە هەر رادەێەک کە بۆێان بلوێ تەمەنی زەواج دابەزێننە خوارەوە تاوەکو ماوەی بەهرە وەرگرتنی جنسی لە ژنان زیاتر بێت. بۆ نمونە خودی موحەمەد لە ٦ ساڵیدا عایشەی دەستبەسەر کرد و لە ٩ ساڵیدا تەجاوەزی پێ کرد. ئیسلام و موسوڵمانان ئەم کردەوە دژی ئینسانیەی پێغەمبەری ئیسلام کە دەرحەق بە عایشەی منداڵ ئەنجامیدا، بە رەواو و رەزای خوداکەێانی ناو دەبەن. بێجگە لەمەش لە فتوای رێبەرانی ئیسلامی و لەوانە شیخەکانی ئەزهەر و خۆمەینی و موفتیەکانی عەرەبستاندا هاتوە کە دەڵێن خودا جنسی ژنی بۆ پیاو دروست کردوە و پیاوان دەتوانن خۆێان بە کچی شیرەخۆرەش رەحەت بکەن.

سێکس لە ئیسلامدا، سێکسێکی حەیوانیی پیاوانی موسولمانە لەگەڵ ژن. ئەم سێکسە هیچ جۆرە وێکچون و خۆشەویستی و عەشقێکی ئینسانی تێدا نیە و یەک لاێەنەێە. ژن لە سێکسی ئیسلامیدا لە لاێەن پیاوەوە تەجاوەزی پێ دەکرێ و وەک ئاودەستی هەوەسی پیاو چاوی لێ دەکرێ. سێکسی ئیسلامی لە ئەساسدا لەگەڵ چەمکی سێکس و خۆشەویستی و لە یەکتری لەزەت بردن، بە قەدەر عەرز و ئاسمان لێک جیاوازن. ژنی موسوڵمان وەسیلەی هێنانەوەی ئاوی پیاوی موسوڵمانە و هیچیتر. ژن لە سێکسی ئیسلامیدا بێ بەرییە لە ئیرادەی جنسی و مەیلی شەخسی. ژن وەک مەڕ و ماڵات و دار و بژوێن بە حیساب دێت. ژنی موسوڵمان دەبی لە هەر کات و لەحزەێەکدا کە مێردەکەی یان خاوەنەکەی داوای سێکسی لی کرد، دەبی ئامادە بێ تەنانەت ئەگەر بەسەر حوشتریشەوە بوە لەکاتی رێکردنیدا.

لە ئیسلامدا پیاو پارە دەدا و ژن دەکڕێ. ئەم کڕینە چ سیغەی کردبی و چ مارەی کردبێ یەکسانە و کڕیویەتی. مادام کە کریویەتی، ئیتر ئازاد و موختارە کە هەر کات و بە هەر شیوەێەک هەوەسی هەستا و پێی خۆش بو، تەجاوز بە ژنەکەی یان کەنیزەکەی بکا و ئەوان نابێ سەرپێچی بکەن. ئەگەر سەرپێچی بکەن ئەوا کوفریان کردوە و دەکەونە بەر غەزەبی خودا و خاوەن و مێردەکانیان. لە ئیسلامدا ژن شەریکی پیاو نیە. ئەگەر لێرە و لەوی موسوڵمانان دەڵێن ژن شەریکی پیاوە، لە راستیدا درۆێەکی زلە و بێ ئەساس. بە پێی ئاێەتکانی قورئان ژن موڵکی پیاوە و ئامرازی دامرکانی هەوەسی پیاوی موسوڵمانە.

پیاوی موسوڵمان بە دانی پارە و مارەیی، ژن دەکڕی و بە دانی نەفەقە و خەرجی، وەک کالاێەکی سێکسی و جنسی و خزمەتگوزار بەکاری دێنیت. تەنانەت ئەو منداڵانەش کە لە زەواجی ئیسلامیدا دێنە دنیا، هین پیاون. تەنانەت گیانی منداڵەکانیش موڵکی پیاوە و ئەگەر پیاوێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت حوکمی قەساس نایگرێتەوە.

زەواجی مەتعە و سیغەش کە لە مەزهەبی شیعەدا زیاتر برەوی هەێە و بەردەوام پروپاگاندەی بۆ دەکری، وەک کارخانەی فەحشا و لەش فرۆش سازی وایە. سیغە یەکێکە لەو رێگا و سەرچاوانەی داهات و بژێویی بەرێچونی ژن. ژنان لەم رێگاێەوە دەتوانن لانیکەم پارۆ نانێک بەدەست بێنن بۆ ئەوەیکە لەبرساندا نەمرن. ژن لە روانگای قورئان و ئیسلامەوە راست فاحێشەێە. ژن لەش فرۆش و وەسیلەی جنسە، نەک ئینسانی خاوەن ماف و ئیرادە. تا ئێستا لە ئیسلامدا نەبینراوە هیچ ژنێک بە بێ دانی سێکس بە پیاوێک پارە و ئیمکاناتی پێ درا بێت. حەتمەن دەبێ ژن بە سیغە یان مارە کردن بەرانبەر بە بڕێک پارە خۆی بخاتە خزمەتی هەوەسی پیاوانی موسوڵمان، ئەگینا بە خۆڕای و بە بێ سێکس هێچ ماف و معاشیکی نادرێتی. خودی موحەمەد لەبەر رابواردن و هەوەسبازیی خۆی ئەو هەمو ژنەی راگرتبو، نەک لەبەر رەزای خودا و یان لەبەر هەژاری و بی دەرەتانیی ئەوان.

هەڵوێست و یاساکانی ئیسلام بەرانەر بە ژن ئەوەندە نا ئینسانی و قێزەونە کە ویژدانی هەر ئینسانێکی خاون هەست و شعور بریندار دەکا. بۆ نمونە خاڵێکی جێگای سەرنج و تێڕامان لێرەدا ئەوەێە کە هەرکاتیک ژنێک بە دڵخوازی خۆی و لە رێگای خۆشەویستیی دوڵایەنە و بە بی هیچ کڕین و فرۆشتینک لەگەڵ پیاویک پێوەندیی سێکسی هەبی و پێان بزانن، چونکە پارە و پولێکی تێدا نیە بۆ مەلاکان و حکومەتە ئیسلامیەکان، مەلاکان و قورئان و حەدیسەکان قیژە و قاویان لێ بەرز دەبیتەوە و دەڵێن ئەمە قاحبەێە و بە زینا لە قەڵەمی دەدەن. پاشان سزاکانی بەردەباران و قەمچی لێدانیان بەسەردا دەسەپێنن تا لە ژێر قەمچی و بارانی بەرد دا گیان دەدەن. یاسا قەباحەتبار و بۆگەنەکانی وەک حەڵاڵ و حەرام، مەحرەم و نامەحرەم، گوناهبار و زیناکار و هەر هەمو ئەم ورێنە دژی ئازادی و دژی ئینسانیانە ریشەکەی هەر لەم پارە و پولە داێە بۆ رێبەران و حکومەتە ئیسلامیەکان و مەلاکان.

ئەگەر بەشداری و دەوری کومەڵاێەتیی ژن لە ئیسلامدا باسی لیوە کرابێ و کەوتبێتنە ناو بازنەی حیساباتەوە، لە راستیدا تەنها ئەو کاتانەێە کە مەعامەلەی کڕین و فرۆشتنیان بەسەرەوە دەکرێ، یانی کاتی مارە کردن و سیغە کردنیان. ئەگینا ژن بۆی نیە بە هیچ شیوەێەک لە سیاسەت و ئیدارە و کاروباری کۆمەڵاێەتی و ئابوریدا بەشداری بکا. کاری ژن تەنیا خزمەتگوزاریی سێکس و بەخێو کردنی منداڵ و چێشتخانەێە.

لە وڵاتانی ئیسلام لێدراودا، کار و ئەرکی ژن جێبەجێ کردنی بێ ئەملا و ئەولای وەزیفە شەرعیەکانە. ژن بەو هەمو خزمەتە کە بە پیاوی موسوڵمانی دەکا و بەو هەمو بێ بەشی و سەرکوت و دەمکوتەوە کە درحەقی دەکری، دیسانەکە ئەهلی جەهەنەمە و ناچنە بەهەشت. ئەگەریش برێکیان بچنە بەهەشت، ئەرکیان گەوادی کردندە بۆ مێردەکانیان. هەر ژنیک لە بەر حوجرەی مێردە موسوڵمانەکەیدا لەسەر کورسیەک دایدەنین و یەک لە دوای یەک حۆریەکان دەکاتە ژورەوە بۆ پیاوەکەی. ئەمەێە کە ئەڵێن بەهەشت لە ژێر پێی دایکان داێە. بەهەشت مەیخانە و فاحێشەخانەی اللەێە بۆ پیاوانی شەڕکەری موسوڵمان. شوینی ئاوا نەک شایستەی دایکان نیە، بەلکو گەورەترین سوکاێەتیە بە دایکان.

تا ئەو کاتەی کە ژنان لە کۆمەڵگادا لەسەر پێی خۆێان رانەوەستن، ماف و حەق و حقوقی یەکسان و بەرابەریان لەگەڵ پیاو پێ نەدری، خاوەنی مەعاش و سەربەخۆ نەبن، بێگومان بێجگە لە کالاێەکی جنسی هیچیتر نین. وش

عوسمان مەلا

٣/٦/٢٠١١

ەکانی براژن، خاڵۆژن، ئامۆژ، هێوەر، هەوە، ژنخۆشک و….پێناسەی مڵک بونی ژنە بۆ پیاوان و لە خۆیدا سوکایەتیە بە ژن. ئەمەش رەنگدەرەوەی کولتور و ئایینی ئیسلام و پیاوسالاریە.

 

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

یادکردنەوەی مەرگی خومەینی لە هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د رووناکبیران تووره ده کات دەنگە ناشیرینەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ھەولێر ‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: