دەنگە ناشیرینەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ھەولێر ‌

2011/06/04 at 7:56 AM Leave a comment

مه‌ریوان وریا قانع:ئەوەی کە دونیای ئێمە ناشیرین بووە، کە عەقڵیەت و ئەخلاقی شەقاوە و ھێزی ڕووت وڵات بەڕێوەدەبات و درۆ و ھەڵخەڵەتاندن سەرجەمی کایەی سیاسی کوردی گرتۆتەوە، شتێکە ھەم دۆست و ھەم دوژمنەکانی میلەتی ئێمە دەیزانن و لێیئاگادارن. بەڵام ئەوەی سەندیکایەک خۆی بە سەندیکای یەکێک لەو ھێزە کۆمەڵایەتییانە بزانێت کە ڕۆژانە ھێرش دەکرێتە سەر کەسە چالاک و ڕەخنەییەکانی، مافەکانیان پێشێلدەکرێت، دەگیرێن و ڕاودەنرێن و دەکوژرێن، ئەوەی سەندیکایەک نووزەی ئەوەی تیانەمابێت باس لەو ھەموو فشارە بێوێنانە بکات کە دەکرێتە سەر ھاوپیشەکانیان و تاقە خەمی بووبێت بەوەی ڕووکارە ھەرەدزێوەکانی دەسەڵات لە کوردستاندا بشارێتەوە، شتێکە جێگای سەرسوڕمان.

ئێمە ھەموومان دەزانین شتێک بەناوی سەندیکای سەربەخۆوە لە ھیچ بوارێکی ژیانی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیدا لە کوردستاندا بوونی نییە، ئەوەشدەزانین کە دەستی شێوێنەری حیزب لەناو ھەناوی ھەموو سەندیکاکاندا ئامادەیە. بەڵام ئەوەی سەندیکایەک کورتبووبێتەوە بۆ ئامرازێک بۆ پڕوپاگەندەکردن بۆ دەسەڵات و بۆ ھێزێک بۆ شاردنەوەی تاوانە گەورەکانی، شتێک نەبوو بەو شێوە ڕوون و ڕاستەوخۆیە چاوەڕوانبکرێت.

ئەم ئۆرگانە بۆئەوەی تۆزێک ڕێزی بۆخۆی بھێشتایەتەوە، بە درۆش بوایە دەمامکێک لە دەمامکەکانی بھێشتایەتەوە، نەدەبوو ئەو قسانە لەسەر ڕاپۆرتەکەی ھیومان ریتس ۆچ بکات. بەم کارەی سەندیکا حیزبییەکه‌ی ڕۆژنامەنووسان دواھەمین فیشەکی نا بەسەر ھەموو میسداقیەتێکی پیشەیی و ئەخلاقییەوە.

ھومان رایتس ۆچ جگە لەوەی ئۆرگانێکی ئاسایی نییە و ڕاپۆرتەکانی دەگەنە سەر مێزی ھەموو سیاسی و دەسەڵاتدارە گەورەکانی دونیا، ھاوکات یەکێکە لە دۆستە ھەرە گەورە و گرنگەکانی میلەتی ئێمە. تا ئەم ساتەی ئێستاشمان تاقە ئۆرگانێک توانیبێتی بەشێوەیەکی زانستی سەلماندبێتی پەلامارەکانی ئەنفال بۆ سەر کورد تاوانی جینۆسایدە ئەو کتێبە گرنگەیە کە ئەم ئۆرگانە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پەلامارەکانی ئەنفال نووسیویەتی و خستویەتییە بەردەم چاوی ھەموو دونیا.

ئەوەی ئەم ئۆرگانە لە ئاستی نێونەتەوەییدا بۆ مەسەلەی کوردی کردوە، بەدەیان سەندیکای سوڵتەوی لە شێوەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ھەولێر و دەرەوەی ھەولێردا بۆیانناکرێت. بێگومان ھیومان رایتس ۆچ ئۆرگانێک نییە پێویستی بەوەبێت من بەرگری لێبکەم، ئەوەی من دەمەوێت بەرگری لێبکەم ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەگەری ناحیزبییە لە کوردستاندا.

بەبۆچونی من وەڵامی ڕاستەقینە بەم دۆخەی ئێستا ئەوە نییە قسە بەو سەندیکا سوڵتەوییەی پارتی و یەکێتی بگوترێت، ئەوەش نییە بۆ سەدەمین جار نیشانبدرێتەوە ئەوان دەست و پەنجە ناشیرینەکانی دەسەڵاتن لەناو دونیای ڕۆژنامەگەری ئێمەدا. ئەوەی ئێستا پێوستە بکرێت کارکردنە بۆ دروستکردنی سەندیکایەکی ئەلتەرناتیڤ، سەندیکایەک دەنگی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە کۆمەڵگای کوردی و بە دونیای دەرەوەی ئەو کۆمەڵگایە بگەیەنێت. سەندیکایەکی سەربەخۆ دەسەڵات نەتوانێت کەی ویستی چەپڵەی پێلێبدات و کەی ویستی جنێوی پێبدات و کەی ویستیشی فرمسکی پێبڕێژێت.

ئەمڕۆ ئەرکی سەرەکی ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆی کوردستان ئەوەیە سەندیکایەکی سەربەخۆ و ئەلتەرناتیڤی خۆیان دامەزرێنن. خۆیان لەو دەنگە ئاراستەکراونە ڕزگاربکەن کە دەم نا دەم لە ھەولێرەوە ئاراستەی کۆمەڵگای کوردی و دونیا دەکرێت.

ئەمستردام ٢-٦-٢٠١١

 

Entry filed under: مه‌ریوان وریا قانع. Tags: .

ژن لە ئیسلامدا تەنها کالاێەکی سێکسیە و هێچیتر! به‌هه‌شت بوونی نیه‌ و ژیانی ئه‌و دونیاش هه‌موو چیرۆکیکی خورافیه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: