به‌هه‌شت بوونی نیه‌ و ژیانی ئه‌و دونیاش هه‌موو چیرۆکیکی خورافیه‌

2011/06/04 at 10:51 AM Leave a comment

ئاماده‌کردنی/ سیروان ئه‌مین

“چه‌مکی به‌هه‌شت یان هه‌ر جۆریکی تر له‌ ژیانی دوای مردن چیرۆکیکی خورافیه‌”  ئه‌مه‌ وته‌ی زانای به‌ناوبانگی به‌ریتانی ستیڤن هۆکینگه‌ که‌ له چاوپیکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ییدا ئه‌م هه‌فته‌یه کردی، که‌ پێ ده‌چێ هه‌ڵایه‌کی تر بنێته‌وه‌ له‌ ناو پیاوانی ئاینیدا.له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی هۆکینگ وتی من مێشکی مرۆڤم وه‌ک عه‌قڵی کۆمپیوته‌رێک دێته‌ به‌رچاو که‌ له‌کار که‌وت به‌شه‌کانی په‌کیان ده‌که‌وێت و ته‌واو، ئیتر  به‌هه‌شت و ژیانی ئاخیره‌ت نیه‌ بۆ ئه‌و کۆمپیته‌ره‌ تێکشکاوه‌ . وه‌ ئه‌م چه‌مکه( چه‌مکی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم و ئه‌دونیا)‌ و. زیاتر چیرۆکی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ مردن ده‌ترسن.

ئه‌م پیاوه‌ ستیڤن هۆکینگ له‌ ته‌مه‌نی بیست و یه‌ک ساڵیدا دوچاری نه‌خۆشیه‌کی کوشونده‌ هات، ئه‌ویش  نه‌خۆشی پوکانه‌وه‌ی کۆئه‌ندامی ده‌ماره‌ که به‌رپرسه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ و کارپێکردنی ماسولکه‌کان و له‌ گه‌ڵ زیاد بونیدا ماسولکه‌کان له‌ کارده‌که‌ون و ئیفلیج ده‌بن و دواترش نه‌خۆشه‌که‌ ده‌مرێ.

ده‌رباره‌ی نه‌ خۆشیه‌که‌ی زانای فیزیاناس و گرده‌نشین که‌ ناتوانی قسه‌ بکات به‌ بێ جیهازێکی کۆمپیوته‌ر،  به‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی  ڕاگه‌یاند که‌ به‌ نیاز نه‌بووه‌ ئه‌م  هه‌موو ته‌مه‌نه‌ بژیت، و ده‌رباره‌ی مردنیشی هۆکینگی ته‌مه‌ن 69 ساڵ وتی من به‌ درێژای ئه‌و چل و نۆ ساڵه‌ی ته‌مه‌نم به‌ نه‌خۆشی له‌ گه‌ڵ ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌ختدا ژیاوم، له‌ مردنیش ناترسم، به‌ڵام په‌له‌شم نیه‌، زۆرم کار ماوه‌ که‌ ده‌بێ ته‌واویان بکه‌م پێش مردن،  شایانی باسه‌ به‌م دواییه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ڕابوردوودا هۆکینگ هه‌ڵایه‌کی نایه‌وه‌ له‌ سه‌ر نوسینی کتیبێک به‌ ناوی ( دیزانی گه‌وره) هاوڕێ له‌ گه‌ڵ زانایاکی ئه‌مریکی‌ که‌ ده‌ڵێ” خودا زه‌وی دروست نه‌کردوه‌” له‌ هه‌وڵێکدا بۆ دورخستنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی بونی خواوه‌ندێکی ئه‌فرێنده‌ له‌ زانستی فیزیادا.

هۆکینگ له‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ پشت به‌ستن به‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌به‌رده‌ستیدان* سه‌باره‌ت به‌ هێزی کێشکردن ، وتی گه‌ردوون ده‌توانی و ئیمکانی هه‌یه‌ که‌ خۆی له‌ نه‌بوونه‌وه‌ دروست بکاته‌وه‌،  له‌ پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا  له‌ ئۆگێستی ڕابوردوودا بڵاوکرایه‌وه‌ هوکیینگ ده‌نوسێ  دروست بوونی ڕه‌های گه‌ردوون و ژیان له‌ پشت هۆکاری بیرۆکه‌ بوونی شتیکه‌وه‌یه‌ له جیاتی نه‌بوونی هیچ شتێک، وه‌ بوونی گه‌ردوون بوونی ئیمه‌یه‌، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌نوسێ گه‌ردوون پێوستی به‌ خوایه‌ک نیه‌ تا چه‌خماخه‌ی دروستکردنیی  لێبدا.

هۆکینگ له‌ کتێبه‌که‌یدا باس له‌ تیۆریکی فیزیاوی ده‌کات که‌ داینمۆی سه‌ره‌کیه‌ له‌  هه‌موو پرۆسه‌ی خه‌لقدا، وه‌ وده‌ڵێ به‌ بۆنه‌ی یاسای کێشکردنه‌وه‌ گه‌ردوون ده‌توانێ خۆی دروست بکاته‌وه‌.

ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی هۆکینگ پێشهاتی موحازه‌ره‌یه‌ک بوو له‌ دوشه‌ممه‌ی ڕابوورد و له‌ گوگڵ شایهاست له‌ له‌نده‌ن پێشکه‌شی کرد له‌ ژێر ناونیشانی ( بۆ ئیمه‌ لێره‌ین؟) له‌و موحازه‌ره‌یه‌دا هۆکینگ ده‌ڵێ ئاڵ وگۆڕه‌ سوکه‌کانی یه‌که‌ی فیزیکی قۆناغی سه‌ره‌‌تایی ته‌مه‌نی گه‌ردوون بووه‌ته‌ ده‌سپێک و وایکردووه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ خۆره‌کان،  ئه‌ستێره‌ و هه‌ستاره‌ و دواتریش ژیانی مرۆڤایه‌تی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هۆکینگ له‌ موحازه‌ره‌که‌یدا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر “تیۆری دایک” که‌ ئه‌ویش چوارچێوه‌یه‌کی  ژماره‌یی به‌ربڵاوه‌ و بریتیه‌ له‌ تیۆرێکی تر، ئه‌ویش به‌ تیۆری” زنجیره”‌ ده‌ناسرێ و زاناکان ده‌ڵێن ئه‌م تێۆره‌‌ هیوایه‌که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ “تیۆرێ گشتی ته‌واو بۆ هه‌موو شته‌کان”، وه‌ تیۆری دایک ده‌ڵێ گه‌ردوون یانزه‌ دووری هه‌یه‌، که‌ یه‌کێکیان کات و سیانیان شوێنه‌ که‌ پێشتر ناسراوه‌، هه‌روه‌ها درێژی و پانتای و قوڵێ، به‌ڵام ئه‌وانی تر ئه‌وه‌نده‌ بچوکن نابینرێن.

له‌ وته‌کانی تری هۆکینگ: بڕوامان وایه‌ که‌ مردنی مرۆڤ وێستگه‌ی کۆتایی ئه‌وه‌ و هیچ شتێک به‌دوایدا نایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ وامان لێ بکات که‌ هه‌موو هه‌وڵمان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ئیماکانات بێت به‌ قازانجی مرۆڤایه‌تی و ژیانی ئه‌و.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: زانست پێشبینی ده‌کات که‌ ژماره‌یه‌کی جۆراوجۆر له‌ گه‌ردوون دروست ده‌بن و دروست بوون به‌ هه‌ره‌مه‌کی و له‌ هیچه‌وه‌، هه‌موو کاره‌که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ڕێکه‌وت. وه‌ هۆکینگ بڕوای وایه‌ ئامێره‌ تازه‌‌کانی پشکنینی‌ بواری بۆشای ئاسمان وه‌ک چاودێری بلاکی ئاسمانی ئاژانسی ئه‌وروپا بۆ نمونه‌ یارمه‌تیمان ده‌دا بۆ ناسینی سروشتی چرکه‌ساته‌کانی یه‌که‌می دروستبوونی گه‌ردوون، ئه‌مه‌ش ئه‌کاته‌ ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ستبکه‌وێ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هاتنی هه‌ستاره‌ی زه‌وی چۆنێتی دروست بوونی ژیان له‌ سه‌ری.

* کورته‌ی مێژووی کات، کتێبیکی به‌ناوبانگی هۆکینگه‌ که‌ 1988 بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێدا هۆکینگ ده‌رباره‌ی نهینی دوزینه‌وه‌ی “تیئۆری گشتی بۆ هه‌موو دیارده‌کان” که‌ بریتیه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ هاوکێشه‌ی وه‌سفی هه‌موو گه‌ردیله‌و وزه‌و له‌ هه‌موو گه‌ردووندا ده‌دوێ.، هه‌ر له‌وێدا ده‌نوسێ” دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بیردۆزه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ ده‌بێ بۆ بیری مرۆڤایه‌تی چونکه‌ بوار ده‌کاته‌وه‌ بۆ ناسینی چۆنیێتی کاردکردنی خودی بیری خه‌لقێنه‌ر( خالق)”

سه‌رچاوه‌کان

سی ان ان العربیە

ڕۆژنامه‌ی الی الامام

سایتئ ایلاف

ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی هۆکینگ

02‏/06‏/2011

Entry filed under: بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان. Tags: .

دەنگە ناشیرینەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ھەولێر ‌ له‌دواى رِووداوه‌كانى 17 ى شوبات دا،یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسییۆن توزێک پێش ده ستی پێکرد

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: