باکتریایه‌کی نوێ بازاڕی سه‌وزه‌ی له ئه‌وروپا تووشی قه‌یران کردووه

2011/06/04 at 6:58 PM لێدوانێک بنووسە

جووتیارانی ئیسپانیایی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هه‌موو هه‌فته‌ 200ملیۆن یۆرۆ زه‌ره‌ر ده‌که‌ن

دوای ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 20که‌س له ئه‌وروپا به‌هۆی خواردنی خیار، یانیان له‌ده‌ست دا، بازاڕه‌کانی سه‌وزه‌ی ئه‌وروپا تووشی قه‌یران بووه و له هه‌مان کاتدا، رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاندووه که هۆکاری ئه‌و ته‌سه‌مومه نوێیه‌یان دۆزیوته‌وه.ێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ببۆوه که هۆکای ئه‌م ته‌سه‌مومه، باکتریایه‌که که له‌ناو خیاره‌کانی ئیسپانیادا هه‌بووه. به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه نوێیه، 17که‌س له ئه‌ڵمانیا و یه‌ک که‌سیش له سوید گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌رچه‌نده دواتر ده‌رکه‌وت که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه خیاره‌کانی ئیسپانیا نییه.
به‌پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، تاقی‌کردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان سه‌لماندوویانه که ئه‌م باکتریایه، جۆرێکی نوێی باکتریای “ئای.کۆلای”یه که له لێکدانی دوو باکتریای “ئه‌نتروئاگرگاتیڤ”(EAEC) و “ئه‌نتروهێمۆراژیک”(EHEC) دروست ده‌بێت و پێشتر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
دکتۆر “پۆل ویگلی” پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌کانی تایبه‌ت به خۆراک له زانکۆی “لیڤه‌رپول”ی به‌ریتانیا گوتی: “پێده‌چێت، باکتریایه‌ک، ژه‌هری باکتریایه‌کی دیکه‌ی وه‌رگرتبێت و باکتریایه‌کی کوشنده‌ی لێ دروست بووه.”

له هه‌مان کاتدا ئه‌مڕۆ روسیا، هاورده کردنی سه‌وزه‌ی له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه کرد و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی یه‌کێتیی ئه‌وروپای لێکه‌وته‌وه. روسیا سالانه بایی 5ملیار دۆلار سه‌وزه له ئه‌وروپا هاورده ده‌کات.

جووتیارانی ئیسپانیایی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هه‌موو هه‌فته‌ 200ملیۆن یۆرۆ زه‌ره‌ر ده‌که‌ن. ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا، گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌کارانی سه‌وزه له ئه‌وروپان.

پوک میدیا

Entry filed under: هاوپۆلنه‌كراو.

بارزانی‌:ئه‌سڵی كێشه‌كه‌ له‌ سلێمانیه‌،ناكۆكیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و گۆران كێشه‌ی‌ كوردستانن ‌ یادی 22 ساڵه‌ی مەرگی خومەینی له‌هه‌ولێر و سلێمانی‌ كرایه‌وه‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,399 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: