گــــه‌ر ده‌تــــانــــه‌وێت لــــه‌م قــــه‌یــــرانــــه‌ده‌ربــــچن

2011/06/05 at 9:55 AM Leave a comment

( نامه‌یه‌ک بۆ کۆبوونه‌وه‌پێنج قۆڵیه‌که‌یداهاتوو )

هیوا موحه‌مه‌د :له‌29-01-2011 له‌ووتاریکمدا که‌له‌سایتی لڤینپریس بلاو کرایه‌وه‌به‌ناوی (جه‌نابی سه‌رۆک دڵنیا به‌) تیایدا باسم له‌وه‌کردوه‌که‌سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌توانێت رێگربێت له‌به‌ر ده‌م روودانی هه‌ر پشێوییه‌ک ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌زووترین کات هه‌نگاویجدیی بنێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و به‌رنامه‌ی بۆ دابنێت بۆ جێ به‌جێ کردنی، تیایدا باسم له‌وه‌ش کردوه‌که‌ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌مدا یه‌پڕ بوونی جامی خه‌ڵکه‌وده‌بێ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌دیاره‌ده‌سته‌لاتی سیاسی له‌کوردستانگوێ له‌تاکه‌کانی خۆیان ناگرن یان پێیان شه‌رمه‌و خۆیان به‌وه‌نازانن که‌گوێ ڕایه‌ڵیتاکه‌کان بن ، له‌دوای ئه‌و ووتاره‌ی من و سه‌دانی دیکه‌ی نووسه‌رانی وولاتمان و
هه‌وڵی زۆری دیکه‌و پشوو درێژی ئۆپۆزسیون و تێپه‌ڕبوونی وولات به‌چه‌ندین کێشه‌و
پشێوی و لێکه‌وتنه‌وه‌ی خوێن ڕشتن و بریندار بوونی ده‌یان و ناسه‌قام گیری ئارامی
، ئه‌مرۆ دێنه‌وه‌له‌سه‌ر مێزی گفت و گۆ داده‌نیشن به‌و پێیه‌ی که‌هه‌موان پێیان
وایه‌ته‌نها مێزی گفت و گۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی له‌سه‌ر ده‌کرێت و رێگاکانی دیکه‌هه‌موویان
پوچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌ .

هه‌موو ده‌زانین که‌زمانی گفت و گۆ یه‌کێکه‌له‌شێوازه‌کانی دیموکراسی ، به‌ڵام
گفت و گۆ بێ یه‌کتر په‌سه‌ند کردن هه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت باشه‌. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌لات
پێی وا بێت ده‌توانێ ده‌نگی گۆڕان کپ بکات ئه‌وه‌هه‌ر خۆشی ده‌زانێ که‌مه‌حاڵه‌، گۆڕان
هێزێکی سه‌ربازی دیاری کراو نیه‌تا به‌دووبه‌رامبه‌ری هێز بتواندرێت تێک بشکێندرێت
، گۆڕان له‌سه‌ر شه‌قام نیه‌تابتواندرێت برفێندرێت و ئازار بدرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ
بکرێت ، گۆڕان کارگه‌یه‌کی وه‌به‌رهه‌م هێنان نیه‌تا به‌بڕینی ووزه‌لێێ له‌کار بکه‌وێت  ، گۆڕان گروپێکی تروریستیش نیه‌تا له‌ناو ببرێت
، هه‌روا گۆران خاوه‌ن یه‌ک ئایدیای جیاواز نیه‌و له‌هه‌موو پێک هاته‌کانی خه‌ڵکی
کوردستانی تیادایه‌به‌ره‌گه‌ز و ئایینه‌وه‌، که‌وابوو بۆ ده‌سته‌لات یان چاکتره‌بڵێێن
یه‌کێتی و پارتی ده‌بێته‌خه‌یاڵ پڵاوی گه‌ر بیر له‌وه‌بکه‌نه‌وه‌گۆڕان له‌ناو به‌رن  و ئه‌گه‌ر تۆزێکیش به‌ڕابردووی سیاسی خۆیاندا
بچنه‌وه‌بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و بۆ چوونه‌هه‌ڵه‌یه‌.  گۆران باوه‌ڕی به‌دیموکراسی و سندوقی ده‌نگ دان
هه‌یه‌به‌ڵام دژی فرت و فێڵ و شاردنه‌وه‌و ئه‌نجام دانی پشت په‌رده‌یه‌، گۆڕان پێ
وایه‌ده‌توانێت ئۆپۆزسیونێکی ته‌ندروست بێت و کێشه‌کان به‌دوور له‌توند و تیژی
بخاته‌روو ، به‌لام ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌په‌سه‌ند نیه‌پرۆژه‌یاساکانی له‌ناو په‌رله‌مان
به‌توند و تیژی وه‌لام بدرێته‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌مانه‌شه‌واده‌کات له‌دوای ماوه‌یه‌ک هێمنی
دیسان توڕه‌یی و له‌یه‌کتر خوێندن بکه‌وێته‌وه‌سه‌ر زاری راگه‌یاندنه‌کان و گۆبه‌ندێکی
دی بێنێته‌کایه‌وه‌. هیچ تاکێکی ئه‌م وولاته‌ئه‌گه‌ر خۆی گێره‌شێوێن نه‌بێت له‌گه‌ل
ئه‌وه‌نیه‌بارو دۆخی شاره‌که‌ی تێک بچێت ، هیچ تاکێک نایه‌وێت شه‌قامه‌کانی بۆنی
خوێنی لێ بێت و دایکه‌کانی ڕه‌ش پۆش بن ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو تاکه‌کان
چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن له‌ده‌سته‌لات هه‌مووان له‌م وولاته‌دا وه‌ک یه‌ک سوود مه‌ند
بن و هه‌رچی خێرو بێری وولات هه‌یه‌بۆ هه‌موان بێت  و ئه‌گه‌ر هه‌ستیان کرد جیاوازییه‌که‌سه‌د و هه‌شتا
پله‌یه‌ئه‌وه‌هاواریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

زۆرمان ووتوه‌و هه‌موانیش ده‌زانین که‌م و کورتیه‌کان چیه‌، ئه‌وه‌ش که‌ده‌سته‌لات
خۆی لێده‌داته‌گێلی و پێی وایه‌ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ده‌یڵێێن چه‌واشيکارییه‌، راستیه‌که‌ی
خۆیان ده‌زانن که‌راسته‌. ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سته‌لاتدان واتا له‌لووتکه‌دان هه‌ر له‌سه‌روکی
هه‌رێمه‌وه‌تا حکومه‌ت و سه‌رانی حزبه‌کان ده‌زانن که‌سه‌رده‌می ئه‌وه‌نه‌ماوه‌مرۆڤ
له‌وولاته‌که‌ی خۆی تاوان بکات و هه‌ر کاتیش میلله‌ت لێێ ڕاپه‌ڕین دوای سه‌ر کوت
کردنیان بروات له‌وولاتێکی ئه‌وروپی لێێ دابنیشێت و له‌و پاره‌و ڤیللایانه‌بخوات
که کۆی کردونه‌ته‌وه‌. له‌گرتنی سلوڤودان میلۆسوڤیچی سربیاوه‌ئه‌وه‌نه‌ماوه‌، دوا
نموونه‌ش موباره‌ک و کوره‌کانیه‌تی که‌دراونه‌ته‌دادگا ‌.

هه‌موو سه‌رانی حزبه‌کان و ئه‌ندامه‌کانیان و تاکه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وولاته‌ش
پێمان ده‌ڵێن رۆڵه‌ی ئه‌م کوردستانه‌ین و هه‌مووان به‌شداری خه‌بات و رزگارکردنی
وولاتمان کردوه‌له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی مێژوو به‌کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی بچووک و گه‌وره‌وه‌،
به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌و پله‌یه‌که‌سه‌رکرده‌یه‌کی تاوانباری وه‌ک سه‌داممان
تیادا بێت و میلله‌ت داوای له‌سێداره‌دانی بکات ، کێشه‌کان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌به‌پله‌ی
یه‌که‌م واتا به‌فیرودان و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی وولات  بۆیه‌ده‌کرێت ئێستاش ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌بۆ
خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک ته‌رخان بکرێت و بیانووی سیاسی نه‌کرێته‌هۆکار بۆ داپۆشینی ئه‌وه‌ده‌توانین
بڵێێن وولات به‌ره‌و سه‌قامگیر بوون ده‌به‌ین و به‌شداری پێشبڕکێێ به‌دیموکراتی
کردن و به‌شارستانی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستانی ده‌که‌ین .

زۆر که‌س رای وایه‌ئه‌م هه‌موو مل ملانێێانه‌سه‌رچاوه‌که‌ی پاره‌یه‌به‌و
مانا زه‌قه‌، چونکه‌ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌ی عێڕاقه‌وه‌دێت وه‌ک پشکی هه‌رێم هی هه‌موانه‌و
نابێت هه‌ندێک لێێ ببنه‌ملیونه‌ر و سه‌دان هه‌زاریش نه‌بوو بن ، لێره‌وه‌کێشه‌که‌سه‌ر
هه‌ڵده‌دات ، به‌ڵام بۆ داپۆشینی ئه‌م کێشه‌یه‌باس له‌هه‌ندێ شت ده‌کرێت که‌گوایه‌کێشه‌که‌ته‌نها
سیاسییه‌، ئاخر هیچکام له‌م حزبانه‌ی کوردستان ئه‌جه‌ندایه‌کیان پێ نیه‌باس له‌کێشه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی بکات ته‌نانه‌ت باسی که‌رکوک و ناوچه‌دابراوه‌کان وه‌ک جه‌ژنی له‌دایک
بوونی لێ هاتوه‌سالی جارێک یادی ده‌کرێته‌وه‌، کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ر زۆر
لاوه‌کییه‌، کورد له‌گه‌ڵ وولاتانی دراوسێ هه‌ر له‌بیردا نیه‌و ئه‌وه‌ی رای گرتوه‌بازرگانی
و به‌موفت بردنی سامانی وولاته‌که‌مانه‌ ، ئیدی که‌ئه‌مانه‌نه‌بێت چۆن ده‌توانین بڵێین
کێشه‌کان به‌ته‌نها سیاسین ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ک له‌بیرو بۆچوون نه‌بێت ؟

زۆرمان وتوه‌له‌پێشنیار و داوا کردن و خستنه‌رووی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی و نوێژه‌ن
کردنه‌وه‌، زۆر بووین له‌وانه‌ی هه‌میشه‌داوای ئاشتی و دژه‌شه‌ڕ بووین ، هه‌ولی ئه‌وانه‌ی
پێیه‌کیان له‌م لاو ئه‌وی دیکه‌یان له‌ولابوه‌بۆ راگرتنی شه‌ڕی براکوژی  دیاره‌ . هه‌ر له‌م روانگه‌وه‌له‌م ساته‌وه‌خته‌دا
که‌چاوه‌روان ده‌کرێت چه‌ند رۆژی تر کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قوڵی ئه‌نجام بدرێت هه‌ندێ
پێشنیار ده‌خه‌مه‌روو به‌و هیوایه‌ی پێش چوونه‌ژووره‌وه‌بۆ کۆبوونه‌وه‌کان خۆی بۆ
ئاماده‌بکرێت  ، به‌لام پێش ئه‌وه‌پێناسه‌یه‌کی
لایه‌نه‌ناکۆکه‌کان ده‌که‌م له‌م چه‌ند شته‌دا ( هه‌موویان ده‌ڵێن ئاشتی و ئارامیمان
ده‌وێت ، هه‌موان ده‌ڵێن ته‌نها مێزی گفت و گۆ شوێنی چاره‌سه‌ره‌، هه‌موان دیموکراسی
عه‌یار هه‌ژده‌ن  ، هه‌موان له‌خه‌می
وولاتدان ، هه‌موان نایانه‌وێت وولات به‌ره‌و شه‌ر به‌رن ، هه‌موان کورسی و ده‌سته‌لاتمان
ده‌وێت به‌لام هه‌یه‌به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێت هه‌شه‌بۆ قۆرخ
کردنی خۆی و ده‌وروبه‌ری خۆی که‌ئه‌مه‌شیان به‌پێی مێژووی هه‌موو جیهان بۆ هیچ لایه‌نێک
تاسه‌ر نیه‌و سزاکه‌ی ده‌بێ بچێژێت گه‌ر خۆشی نه‌بێت نه‌وه‌کانی دوای خۆی ، هه‌موان
ده‌ڵێن دوژمن چاوی له‌سه‌رمانه‌ ، هه‌موانیش ده‌مانه‌وێت نیشتیمانمان هه‌بێت ) له‌م
روانگه‌یه‌وه‌ده‌ڵێین پێویسته‌له‌ئه‌جه‌ندای کۆبوونه‌وه‌که‌تاندا ئه‌م شتانه‌ره‌چاو
بکه‌ن  ( پێش هه‌موو شت با له‌پشت په‌رده‌وه‌سنوور
بۆ قسه‌کانتان دانه‌نرێت و یه‌کتر په‌سه‌ند کردن بکه‌نه‌دروشمی کۆبوونه‌وه‌که‌،  هه‌رچی بڕیاریک ده‌ده‌ن کات و به‌رنامه‌ی جێ به‌جی
کردنی بۆ دابنێن ، له‌سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانه‌وه‌ده‌ست پێ بکه‌ن ، شتی لابه‌لایی که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی
وولات نیه‌بخه‌نه‌لاوه‌ ، به‌رابردووی شه‌ڕه‌راگه‌یاندن و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کدا
مه‌چنه‌وه‌ ، به‌هه‌مووتان دڵی میلله‌ت ئاشت بکه‌نه‌وه‌و داخوازییه‌کانیان به‌هه‌ند
وه‌رگرن ، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و میلله‌ته‌برینداره‌که‌هه‌موو میژووه‌که‌ی خوێن و شه‌ڕه‌بخه‌نه‌سه‌رووی
پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبییه‌وه‌، ڕاست گۆبن بۆ به‌ڵێنه‌کانتان له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا
، شته‌کانی له‌سه‌ری رێک ده‌که‌ون مه‌یشارنه‌وه‌و هه‌موان وه‌رنه‌به‌ر چاوی کامێراو
رای بگه‌یه‌نن و وه‌فاشتان بۆ جێ به‌جێ کردنی هه‌بێت  ، هه‌وڵ بده‌ن کۆبوونه‌وه‌کانی تر هه‌ر هه‌فته‌ی
جارێک بێت نه‌ک دووسێ مانگ جارێک چونکه‌بارو دۆخه‌که‌ئه‌وه‌ناخوازێت )

ئه‌و شتانه‌ش که‌پێویسته‌باسی لێ بکرێن ئه‌مانه‌هه‌ندێکیان بن وه‌ک ( هه‌رچی
زیاتر په‌رله‌مان بکرێته‌شوێنی له‌یه‌کتر تێگه‌یشتن و رق و کینی شه‌خسی تیدا به‌کار
نه‌یه‌ت و پرۆژه‌یاساکان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا باسیان لێوه‌بکرێت نه‌ک
به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردنی فراکسیونه‌کان ، ململانیکانی په‌رله‌مانتاران له‌هۆڵی
په‌رله‌ماندا نه‌برێنه‌ده‌ره‌وه‌و ئاشته‌وابوونێک له‌هۆڵه‌که‌دا رابگه‌یه‌ندرێت و
ئه‌وه‌ی سزای له‌سه‌ره‌له‌سه‌ری لاببرێت و بخرێته‌ناو ئه‌جه‌ندای ئه‌م رێکه‌وتنه‌وه‌،
هه‌موو ئه‌و سزاو سکالایانه‌ش که‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌لاته‌وه‌وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌سه‌ر
رۆژنامه‌نووسان رۆژنامه‌و که‌ناله‌کان  تۆمار
کراوه‌ پۆچه‌ڵ بکرێنه‌وه‌،  به‌به‌رنامه‌و
کات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا به‌پرۆژه‌یاسا ده‌ستی حزب له‌ناو حکومه‌تدا نه‌هێڵدرێت
، ئاسان ترین نموونه‌ئه‌وه‌یه‌که‌به‌رپرسێکی حزبی نه‌توانێ که‌سێک له‌وه‌زاره‌تیک
دابمه‌زرێنی یان لای به‌رێت ، یان به‌رپرسێکی حزبی به‌ناوی هه‌رێمه‌وه‌په‌یوه‌ندی
به‌وولاتانه‌وه‌نه‌کات و رێکه‌وتننامه‌ئیمزا بکات
، یان پرۆژه‌ئاوه‌دانیه‌کان له‌شارو شارۆکه‌کاندا نه‌کاته‌وه‌،  سزای سیاسی به‌هیچ جۆرێک نه‌مێنێت  ، سوپا بکرێته‌یه‌ک سوپاو ئه‌رکی پاراستنی هه‌رێم
بێت و له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌کدا نه‌بێت  ، هێزه‌چه‌کداره‌کانی تر جگه‌له‌پۆلیس و ئاسایش
هیچیان نه‌مێنن له‌ژێر هه‌رناوێکدا بن  ،
ژماره‌ی مه‌قه‌ره‌حزبیه‌کان له‌شاره‌کان به‌رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م بکرێنه‌وه‌به‌مه‌ش
جوانی بۆ شار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و شوینانه‌ش که‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌به‌کار دێن ده‌درێته‌وه‌خاوه‌نی  و بودجه‌که‌شیان بۆ میلله‌ت ، بۆ هه‌ر پله‌یه‌کی
سه‌رۆکایه‌تی جێگه‌یه‌ک دیاری بکرێت نه‌ک له‌پارێزگایه‌کدا سێ بۆ چوار کۆشک و ماڵ
هی سه‌رۆک بێت ،  ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ستیان له‌کوشتنی
خه‌ڵکدا هه‌بوه‌بدرێنه‌دادگا و سزای خۆیان بدرێت و دوای ئه‌مه‌قه‌ره‌بووی ماددی خێزانه‌کانیان
بکرێته‌وه‌، ده‌بێت هه‌ر حزبێک بۆی هه‌بێت یه‌ک کانالی ته‌له‌فزیونی هه‌بێت چونکه‌گه‌ر
بێت و بڵێ له‌سه‌ر بودجه‌ی حزب خۆیه‌تی ئه‌وه‌راست نیه‌و نابێت بودجه‌ش بۆ که‌ناڵێک
زیاتر سه‌رف بکرێت ، یاسای بودجه‌ی حزب جێبه‌جێ بکرێت له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگدا و ئه‌وه‌ش
که‌بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت ده‌بێت به‌هیچ پاساوێک نه‌بڕدرێت تا ده‌وره‌ی په‌رله‌مانی
نوێی ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی سزای سیاسییه‌وه‌ زیانیان لێ که‌وتوه‌بۆیان
بگه‌ریندرێته‌وه‌، ئازاری رۆژنامه‌نووسان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌درێت و دیارده‌ی تۆقاندن
و رفاندن و ئازار دان لاببرێت  ،  داهاتی وولات ئاشکرا بێت به‌پێێ به‌رنامه‌یه‌کی
سێ مانگی هه‌موو راپۆرته‌داراییه‌کان له‌په‌رله‌مان شیته‌ل کردنه‌وه‌و به‌دواداچوونی
له‌سه‌ر بکرێت ، لیژنه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی له‌هه‌موان پێک بێت بۆ رێگرتن له‌شه‌ری
راگه‌یاندن و لێپێچینه‌وه‌له‌هه‌ر پێشێل کارییه‌ک ، هه‌ر له‌ئێستاوه‌کار له‌سه‌ر
ئه‌وه‌بکرێت که‌هه‌لبژاردنی داهاتوو بێ فرت و فێڵ بێت ئه‌وه‌ش به‌داتاکردنی ناوی
خه‌ڵک و سه‌رژمێری ده‌کرێت  . ) ئه‌مانه‌مشتێک
بوون له‌خه‌روارێک به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ریان وه‌ک شته‌سه‌ره‌کیه‌کان کار بکرێت ئه‌وه‌ده‌توانین
بڵێێن باز به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا ده‌ده‌ین و ململانێکانیش له‌ناو که‌ش و هه‌وایه‌کی
دیموکراسیانه‌دا ده‌بن و توند و تیژی دوور ده‌که‌وێته‌وه‌، ماوه‌بڵێێن هه‌ر حزبێک
کاری باش ئه‌نجام بدات بۆ وولات و خۆی به‌خه‌م خۆری گه‌له‌که‌ی بزانێت و موڵک و ماڵی
به‌هه‌ده‌ر نه‌بات و بۆ خزمه‌تی وولات به‌کاری بێنێ  ئه‌وه‌بێ ئه‌وه‌ی فرت و فێڵ له‌هه‌ڵبژاردندا
بکات خه‌ڵکی ده‌نگی پێ ده‌ده‌نه‌وه‌و رووی خۆریش به‌بێژه‌نگ ناگیرێت .

Entry filed under: هیوا موحه‌مه‌د. Tags: .

یادی خومینی لەساڵۆنی پێشەواقازی موحەمەدبەواتای سزادانی رۆحی گەلی کوردە و بێ ئیرادەی ئەحزابی کلاسیکی رۆژهەڵاتی کوردستانە “لێدوانه‌که‌ی بارزانی بچوککردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی کوردستانه‌”

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: