ناسك قادر:ئه‌گه‌ر داواكارى شه‌قام جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى به‌رده‌وام ده‌بین

2011/06/05 at 10:00 PM Leave a comment

پێویسته‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌ شه‌فاف‌و كراوه‌بێ له‌به‌رچاوى خه‌ڵك‌و میدیاكان

وته‌بێژى كاتى ئه‌نجوومه‌نى سه‌راى ئازادى رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌دا به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى خۆیان له‌به‌رچاو بگیرێت‌و كۆبوونه‌وه‌كانیش شه‌فاف‌و كراوه‌بن.ناسك قادر وته‌بێژى كاتى ئه‌نجوومه‌نى سه‌راى ئازادى سه‌باره‌ت به‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وان بۆ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌ى لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن‌ ئه‌نجامه‌كانى به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند “ئێمه‌ له‌ چاوه‌روانیدا نه‌بووین بۆ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وان حیزبى سیاسین خۆیان دانیشتن ده‌كه‌ن ئێمه‌ تێكه‌ڵى سیاسه‌ت نابین، به‌ڵام هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌رچاو بگرن‌و داواكاریه‌كانى شه‌قام بخه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى‌و حیزبى خۆیان، چونكه‌ ئه‌وان بكه‌رى سیاسین به‌رپرسیاریه‌تى ئاینده‌ى ئه‌و هه‌رێمه‌یان له‌ ئه‌ستۆدایه‌”.
ناسك قادر داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان كراوه‌بن‌و شه‌فافبن گوتى “ئێمه‌ ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ شه‌فاف بوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌، هیوادارین كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فافانه‌‌و له‌به‌رچاوى میدیاكان ئه‌نجام بده‌ن”.
له‌ 17ى شوبات خۆپیشاندان ده‌ستى پێكردوو ماوه‌ى دوو مانگ له‌ سلێمانى‌و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بوو، دواى كۆتایى پێهێنانى خۆپیشاندان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، بۆ دواجار ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن هاتنه‌ سه‌رخه‌تى گفتوگۆ، له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا خۆپیشانده‌ران داواكاریه‌كانى خۆیان ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كردبوو، وته‌بێژى كاتى ئه‌نجوومه‌نى سه‌راى ئازادى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى شه‌قام له‌به‌رچاو بگیرێت‌و داواكاریه‌كانى خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گرنا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چالاكیه‌كانیان، ناسك قادر گوتى “ئێمه‌ وه‌ك هاونیشتیانیان هیچ چه‌كێكى ترمان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌، هه‌ركات له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا‌ داواكارى شه‌قام جێبه‌جێ نه‌كرا له‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى به‌رده‌وام ده‌بین‌و له‌ فۆرمى جیاواز جیاوازدا‌و ده‌بینه‌ ره‌قیبێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌كاندا، هیوادارین به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف‌و دیموكراتیانه‌ ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات رووبدات‌و داواكارى خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێت”.
هه‌روها گوتیشى “گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك‌ به‌ ئیراده‌ى پۆڵایینه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ ناتوانن خه‌ڵك به‌پاره‌ بێده‌نگ بكه‌ن‌و وه‌كو جاران پاره‌ بده‌ن به‌ خێزانى شه‌هیدان یاخود كه‌یسه‌كانیان بخه‌نه‌ پشتگوێ، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك تاوانباران راپێچى دادگا بكرێن، كه‌ ئه‌مه‌ خاڵى سه‌ره‌تایه‌ بۆ گفتوگۆى راسته‌قینه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان”.
دوێنێ 4/6/2011 هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵات (پارتى دیموكراتى كوردستان‌و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان) له‌گه‌ڵ (بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان‌و كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان) كۆبوونه‌وه‌، بڕیاره‌ چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

سه رچاوه>رووداو- سلێمانى

Entry filed under: ناسك قادر. Tags: .

گۆڕان وه‌ڵامی‌ بارزانی‌ ده‌داته‌وه‌:كێشه‌كه‌ سیستمی سیاسیه‌ کورد و قه‌یرانه‌کانی سووریه

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,030 hits

%d bloggers like this: