کورد و قه‌یرانه‌کانی سووریه

2011/06/06 at 4:30 PM Leave a comment

نووسین و ئاماده‌کردنی: سمایل شه‌ره‌فی‌
له‌ئاکامی درێژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی سورییه‌دژ به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی سه‌رۆکۆماری ئه‌م وڵاته‌، به‌شار ئه‌سه‌د، ناوبراو وێڕای دانی وه‌عده‌و به‌ڵێنی به‌خۆپێشانده‌ران و بانهێشت کردنی لایه‌نه‌سیاسییه‌به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئه‌م وڵاته‌، رۆژی هه‌ینی رابردوو له‌بانگه‌وازێکی به‌په‌له‌دا داوای له‌هێزه‌سیاسییه‌کانی وڵاته‌که‌ی کرد که‌ئاماده‌یه‌له‌گه‌ڵیان بکه‌وێته‌دیالۆگه‌وه‌.
له‌به‌رانبه‌ردا زیاتر له‌10 حیزب و لایه‌نی سیاسیی کورد له‌سورییه‌ئاماده‌یی خۆیان بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکۆماری ئه‌م وڵاته‌راگه‌یاند. له‌م پێوه‌ندییه‌دا  شەلال گدۆ، یەکێک لە رێبەرانی کورد لەو بەشەی کوردستان بە “شرق الاوسط”ی راگەیاند که‌١٢حیزبی کوردی لە سورییه‌کە تا ئێستا دەرفەتی هەر جۆرە چالاکیەکیان لێ ئەستێندرابوو، لە کۆتایی ئەم حەوتوویەدا لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆدەبنەوە. ناوبراو ده‌ڵێ کە ئەم دانیشتنە لە چوارچێوەی پلانی کوردەکان بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئێستایە کە سورییه‌ی تێ کەوتوه‌.
رێبەرانی ئەو ١٢ حیزبە دوای زنجیرەیەک دانیشتن و تاوتوێ کردنی پرسەکە لە ناو خۆیان دا بڕیاری کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆکی سورییه‌یان داوه‌و بە وتەی شەلال گدۆ کەسە یەکەمەکانی ئەو حیزبانە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد دا بەشدار دەبن.
لە لایەکی ترەوە، فوئاد عەلیکۆ، یەکێکی تر لە چالاکانی رۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێک دا بۆ “العربیە” مەرجەکانی کورد بۆ ئەو دانیشتنەی بەو جۆرەی خوارەوە راگەیاندوه‌و  کوتویه‌تی که‌ئێمە دەمانهەوێ دەسەڵات ده‌ست له‌هەر جۆرە سەرکوت و زەبر و زەنگ لە سەر خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان هەڵ بگرێ و یاسایەکی نوێ دابڕێژێ و رێگەچارەیەکی عادڵانە بۆ چارەسەریی پرسی کورد لەو وڵاتەدا بخاتە روو و ئازادیی چاپەمەنی دابین بکا و دان بە پێکهێنانی حیزب و رێکخراوی سیاسی دا بێنێ.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سورییه‌، لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی کورد له‌له‌م وڵاته‌له‌ده‌سپێشخه‌رییه‌کی سیاسیی دا داوایان له‌سه‌رۆکۆماری ئه‌م وڵاته‌کرد که‌له‌گه‌ڵ هێزه‌نیشتمانییه‌کانی وڵات و له‌نێوانیان دا له‌گه‌ڵ کورده‌کان بکه‌وێته‌دیالۆگه‌وه‌و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان بده‌ن.
هێزه‌سیاسییه‌کانی رۆژاوای کوردستان له‌م ده‌سپێشخه‌رییه‌یان دا به‌هێنانه‌گۆڕی داوا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سورییه‌، داوایان له‌ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د کردبوو که‌به‌مه‌به‌ستی رێخۆشکردن بۆ دیالۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌کتری سه‌ره‌تا له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی سورییه‌دا ئێعتڕاف به‌بوونی کورد له‌م وڵاته‌دا بکرێ و مافه‌کانی به‌ڕه‌سمی بناسرێ.
هه‌رچه‌ند ئه‌وكات حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د گوێی به‌ده‌سپێشخه‌ریی هێزه‌سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌دا، به‌ڵام لێبڕاوی خه‌ڵکی ئازادیخوازی سوورییه‌له‌ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و له‌هه‌مووی گرینگتر، شێلگیربوونی خه‌ڵکی مافخوازیی کوردستان له‌خه‌بات بۆ وه‌ده‌سهێنانی داخوازه‌ره‌واکانی، له‌ئاکام دا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یکه‌به‌شار ئه‌سه‌دی له‌خۆڕازی، ناچاربێ خۆی به‌ره‌سمی داوا له‌نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ، واته‌هێزه‌سیاسییه‌کانیان بکات که‌له گه‌ڵیان بکه‌وێته‌دیالۆگه‌وه‌.
لێره‌دا نامانهه‌وێ بپه‌رژێینه‌سه‌ر باسێکی مێژوویی و باس له‌رابردووی پڕ له‌سه‌رکوت و ئاسمیله‌کردنی کورده‌کانی رۆژاوای کوردستان به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سوورییه‌وه‌بکه‌ین و بڵێین تا ئێستاش به‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورد له‌م وڵاته‌بێ ناسنامه‌یه‌، به‌ڵکوو ته‌نیا باس له‌ئێستای واقعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌رکی کورده‌کان له‌م به‌شه ‌له‌کوردستان دا ده‌که‌ین.
نمونه‌مێژوویه‌کانی زۆر دوور نا، یه‌کیان نزیک به‌35ساڵ له‌مه‌وپێش و ئه‌ویتریان ته‌نیا شه‌س مان له‌مه‌وپێش پێمان ده‌ڵێن که‌سه‌رۆکه‌دیکتاتۆره‌کان کاتێک گوێیان له‌ده‌نگی خه‌ڵکی وڵاتی خۆیان ده‌بێ که‌خه‌ڵک بیر له‌داهاتوویه‌ک ده‌کاته‌وه‌که‌به‌ته‌واوی ئه‌وانی تێدا غایبن و جێیه‌کیان بۆ مانه‌وه‌نیه‌. کاتێک له‌حه‌مه‌ره‌زا شای په‌هله‌وی رووی کرده‌وه‌خه‌ڵک و پیی وتن که‌”ده‌نگیان بیست”، خه‌ڵکی ئێران بیریان له‌داهاتوویه‌کی بێ ئه‌و ده‌کرده‌وه‌. نزیک به‌شه‌ش مانگ له‌مه‌وپێشیش سه‌رۆکۆماری میسر، حوسنی موباره‌ک به‌هه‌مان ده‌ردی دوایین شای په‌هله‌وی چوو.
ئه‌وه‌یکه‌ئایا بۆ به‌شارئه‌سه‌دی سووریه‌ش ده‌رفه‌ت ماوه‌یان نا، باسێکی دیکه‌یه‌. به‌ڵام پرسیاری هه‌ره‌گرینگ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێک دا کورده‌کانی رۆژاوای کوردستان له‌سووریه‌ده‌بێ چ هه‌ڵوێستێک بگرنه‌به‌ر!؟ هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هێزه‌سیاسییه‌کانی کورد پێیان وایه‌ده‌بێ بانگه‌وازه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێ و وا بریاره‌له‌رۆژانی داهاتوودا پێکه‌وه‌ئه‌م داوایه‌تاوتوێ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی به‌نیسبه‌ت هه‌ڵوێستی کورده‌کانه‌وه‌له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی مه‌تره‌حکردنی داوا سیاسییه‌کانیان له‌ئارادایه‌و به‌درێژایی مێژووی  خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌بۆ وه‌ده‌سهێنانی مافه‌کانی بۆته‌پڕنسیبێکی ئه‌خلاقی، ئه‌وه‌بووه‌که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌میشه‌پێداگری له‌رێچاره‌ی ئاشتیخوازانه‌کردۆته‌وه‌و له‌م پێناوه‌دا قوربانیشی بۆ داوه‌. که‌وابوو چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌سیاسییه‌کان له‌رێگای ئاشتیخوازانه‌وه بۆ کورد‌ئیدیعایه‌کی مێژوویی ــ ئه‌خلاقی بووه‌و هه‌یه. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌که‌و گۆڕانه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌رو له‌هه‌مووی گرینگتر هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ هێزه‌پێشکه‌وتنخوازه‌کانی دیکه‌ی سووریه‌که‌بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی ئازادو دێموکرات له‌داهاتووی ئه‌م وڵاته‌دا دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی‌به‌شار ئه‌سه‌د تێده‌کۆشن، بۆ هێزه‌سیاسییه‌کانی کورد له‌رۆژاوای کوردستان ده‌بێ له‌ئه‌وله‌ویه‌ت دا بێ.
له‌خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتووی سیاسیی ئه‌م به‌شه‌له‌کوردستان دا، “یه‌کگرتوویی هێزه‌سیاسییه‌کانی ئه‌م به‌شه‌له‌خاکی کوردستان” ره‌مزی هه‌ره‌گرینگی دیار بوونی جێپه‌نجه‌یانه‌له‌سه‌قامگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو له‌م وڵاته‌دا. ته‌نیا یه‌کگرتوویی و یه‌ک گوتارییه‌که‌ده‌توانێ قوسایی به‌رۆڵی کورد له‌بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی وڵاتی سورییه‌دا ببه‌خشێ.

Entry filed under: سمایل شه‌ره‌فی. Tags: .

ناسك قادر:ئه‌گه‌ر داواكارى شه‌قام جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ خه‌باتى مه‌ده‌نى به‌رده‌وام ده‌بین یادکردنەوەی ساڵیادی مردنی خومەینی لە هۆڵی پێشەوا قازی شه‌رمه‌زار دەکەین

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: