کۆمه‌ڵێک کۆڵبه‌رى رۆژهه‌ڵات،له‌ زیندانى(جۆله‌که‌)ى سلێمانى لێویان ده‌دروون

2011/06/06 at 5:57 PM Leave a comment

ناوی(25) که‌سیان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه

له مێدیاکانه وه>ده‌ستبه‌سه‌رکردن کۆمه‌ڵێک کوردى رۆژهه‌ڵات که‌ کۆڵبه‌رن له‌ ناوچه‌ سنورییه‌کانى نێوان (ئێران ـ هه‌رێمى کوردستان) له‌ لایه‌ن پاسه‌وانى سنورى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و  ره‌وانه‌ى زیندانى (گرتن و گواسته‌وه‌ى سلێمانى) _که‌ زیندانی (جوله‌که‌)ی پێ ده‌وترێ – ، ده‌کرێن.
لێو دروین کۆڵبه‌ران و دادگایى کردنیان

به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى که‌ ده‌ست (چه‌ترپرێس) که‌وتوون ژماره‌ى ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ زیاتر له‌ (25) که‌سه‌ که‌ ناوی (25) که‌سیان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌، که‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا گیراون. (5/6/2011) هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ سنوریان به‌زاندووه‌، به‌ ماده‌ی (24)ی کۆنی عێراقی دادگایى کراون و سزاى شه‌ش مانگ زیندانیان بۆ بڕٍاوه‌ته‌وه‌. دادگا ئه‌مڕۆش (6/6/2011) بانگهێشى ژماره‌یه‌کیترى له‌و کۆڵبه‌رانه‌ کردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى دادگایى کردن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و گیراوه‌ کۆڵبه‌رانه‌ مانیان له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ گرتووه‌ و لێوه‌کانى خۆیان درویوه‌ و له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌ نه‌بوون.
به‌ پێی زانیارییه‌کان ئه‌م که‌سانه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیانی سنوری (هه‌رێمی کوردستان – ئێران) ده‌ستگیر کراون.


ره‌وانه‌ کردنه‌وه‌ى دوو که‌سیتر له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌

دوو که‌سیتر گوایه‌ له‌به‌ر کێشه‌ى ئاسایشى ناویان ئاشکرا نه‌کراوه‌ و په‌نابه‌رى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانن و ماوه‌یه‌که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام ئاسایش سووره‌ له‌سه‌ر ره‌وانه‌ کردنه‌وه‌یان بۆ ئێران.
شایانى باسه‌ ئه‌م دوو که‌سه‌ له‌ لایه‌ن (UN)ه‌وه‌ پشتگیرى کراون و (UN)  به‌ دواى ئازادکردنى ئه‌م دوو که‌سه‌یه‌وه‌. (UN) له‌ لێدوانێکیدا بۆ (چه‌ترپرێس) رایگه‌یاند که‌ ئێمه‌ ئاگادارى دوو که‌سه‌ین و مه‌حامیمان بۆ گرتوون به‌ مه‌به‌ستى ئازادکردنیان.

ناوی کۆڵبه‌ره‌کان به‌م شێوه‌یه‌:

1.    محه‌مه‌د مه‌حمود
2.    محه‌مه‌د که‌ریم
3.    رێبوار حه‌سه‌ن
4.    عه‌لی باقر
5.    مه‌نسور مه‌جید
6.    عوله‌ما باقر
7.    کاروان ناسر
8.    شاهد ئه‌حمه‌د
9.    به‌رزان عه‌بدوڵ
10.    عه‌لی حسێن
11.    شۆڕش که‌ریم
12.    مه‌جید سه‌عید
13.    شه‌هرام مه‌حمود
14.    عه‌باس غه‌فور
15.    مه‌سعود حسێن
16.    ئیسماعیل باقر
17.    سامان فایه‌ق
18.    ئه‌رسه‌لان تۆفیق
19.    په‌یمان عه‌باس
20.    عه‌لی سه‌لیم
21.    عه‌بدوڵا
22.    ئه‌رکان محه‌مه‌د
23.    ئۆمێد عه‌بدوڵا
24.    سه‌یوان
25.    ره‌ئوف حسێن

سه رچاوه  له چه‌ترپرێس وه رگێراوه

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

ئاشکراکردنی نه‌مانی دیله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ..راستییه‌‌کان و ده‌رفه‌تێک له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندا! مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه‌ له‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌گرێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: