دوای كۆمۆنیسته‌كانی سلێمانی،دۆسیه‌ی تیرۆركردنی دوو سه‌ركرده‌ی كۆمۆنیست له‌ هه‌ولێر زیندوو ده‌كرێته‌وه‌

2011/06/07 at 6:25 PM Leave a comment

بنه‌ماڵه‌ی كۆمۆنیسته‌ تیرۆركراوه‌كان: ئه‌و كات مه‌لا به‌شیر فه‌توای كوشتنی ئێمه‌ی دا

راپۆرت و به‌دواداچوونی: شوان سدیق:به‌پێی دانپێنانی یه‌كێك له‌ بكوژی كۆمۆنیسته‌كانی هه‌ولێر: له‌ساڵی 1998 له‌لایه‌ن (بیلال سوله‌یمان) فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌ید قوتب راسپێردراوه‌، دوو سه‌ركرده‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری تیرۆر بكات”بیلال سوله‌یمان په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاته‌ جێگری فه‌رمانده‌یی سه‌ید قوتب بووم، ئه‌گه‌ر دادگا بانگی بكردبامایه‌ قسه‌ی خۆم ده‌بوو

بنه‌ماڵه‌ی كۆمۆنیسته‌ تیرۆركراوه‌كان: ئه‌و كات مه‌لا به‌شیر فه‌توای كوشتنی ئێمه‌ی دا

مه‌لا به‌شیر: فه‌توای كوشتنیانم نه‌داوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیش ببێت ده‌توانم به‌رگری له‌ خۆم بكه‌م

دۆسیه‌ی تیرۆركردنی دوو سه‌ركرده‌ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری له‌ ساڵی 2000 داخراوه‌ و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وحزبه‌ش ده‌ڵێ له‌لای ئێمه‌ به‌كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه‌، له ‌دۆسییه‌كه‌دا ناوی كه‌سێك هاتووه‌ كه ‌گوایه‌ فه‌رمانی ئه‌وانی داوه‌ كه‌ ئێستا له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ ئه‌ویش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو كادیره‌ تیرۆركرداوه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ مه‌لا به‌شیر په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی پارتی فه‌توای كوشتنی ئه‌وانی داوه‌. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌.
له‌ ساڵی (1998) دوو كادیری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌شاری هه‌ولێر ده‌كوژرێن، له‌وكاته‌دا ئه‌و حزبه‌. بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ “ڕۆژی شه‌مه‌ (18/4/1998) له‌ نوسینگه‌ی یه‌كێتی بێكاران له‌ هه‌ولێر كاتژمێر (8:50) ده‌قیقه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی، تیرۆریستان و به‌كرێگیراوانی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر دوو ڕابه‌ری خۆشه‌ویست، هاوڕێیان (شاپور عه‌بدولقادر) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و هاوڕێ (قابیل عادل) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ڕابه‌ری ڕێكخراوی كوردستانی حیزبمانیان تیرۆر كرد”.
پاش دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌، گۆڤاری (گوڵان)، له‌ ژماره‌ (270)ی خۆیدا، دانپێنانی گروپێكی (پێنج)كه‌سی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ناوی “دوای رووداوی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی نه‌خوازراو كه‌ بووه‌ هۆی تێكدان و بارگرژی و نائارامی له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی هه‌وڵ و كاری گروپێكی ئیسلامی تونده‌ڕیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ پێنج كه‌س له‌ ئه‌ندامانی گروپی “فه‌رمانده‌ی سه‌ید قوتب” ده‌ستگركراون. دواتر دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ ئه‌وان ده‌ستیان له‌ كوشتی دوو كادیری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریدا هه‌بووه‌ له‌ شاری هه‌ولێر”.
له‌ به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی (گوڵان)دا هاتووه‌، (عه‌بدولمونعیم عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د) كه‌ ناوی نهێنی (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند)ه‌، له‌ساڵی (1995) په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كردووه‌، ناو براو دوای ده‌ستگیركردنی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ دوای ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن (مه‌لا سه‌لمان) ته‌كلیفكراوه‌، له‌ساڵی (1997) به‌هاوكاری (عه‌بدولقادر) ناوێك دوكانی ئه‌سواق (مه‌له‌ك)یان له‌ گه‌ڕه‌كی ئیسكانی هه‌ولێر ته‌قاندۆته‌وه‌..
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند) ئاشكرایكردووه‌، كه‌ “له‌ساڵی 1998 له‌لایه‌ن (بیلال سوله‌یمان) فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌ید قوتب راسپێردراوه‌، سه‌ركرده‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری تیرۆر بكات، ئه‌وه‌ بوو له‌ رۆژی (18/4/1998) له‌ هه‌ولێر قابیل و شاپۆریان تیرۆر كرد كه‌ دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون. راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو له‌وكرده‌وه‌شدا (فه‌رهاد مسته‌فا حه‌مه‌ده‌مین كه‌ ناسراوه‌، به‌ عه‌بدولقادر و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌سعه‌د و عومه‌ر قادر هاوكاریان كردووه‌”.
به‌پێی دان پێدانانی ئه‌و گروپه‌ چه‌ند كه‌سیه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی (حوسێن كه‌مال عه‌زیز و موسا ره‌سوڵ حاجی و علی حوسێن موختار كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د، ئه‌ندام بوون له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌  “هێزی سه‌ید قوتب” دانیانناوه‌ به‌ چه‌ند تاوانێكدا له‌وانه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوكان و تێزابكردن به‌ ئافره‌تان و كوشتنی خه‌ڵك.
دواتر (فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا) كه‌ ئه‌ویش یه‌كێك بووه‌، له‌و كه‌سانه‌ی به‌شدار بووه‌ له‌ تیرۆركردنی (قابیل و شاپور) ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری به‌شداریكردووه‌، نابراو له‌ گۆڤاری (گوڵان)دا. به‌وجۆره‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌ (فه‌رهاد محه‌مه‌د) ده‌ڵیت “ئێمه‌ چوار نه‌فه‌ر من و عه‌بدولباست و عومه‌ر و عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رنامه‌یه‌كمان دانا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر به‌سه‌ریاندا بده‌ین، رۆژی شه‌ممه‌ بوو سه‌عات  (9) له‌ماڵ له‌ مه‌نتكاوه‌ ده‌رچووین و به‌تاكسی به‌ڕێكه‌وتین كه‌ بنكه‌ی رۆژنامه‌ی یه‌كسانی تێدایه‌”.
له‌درێژه‌ی دانپێدانانه‌كه‌یدا (فه‌رهاد محه‌مه‌د) وتووشیه‌تی “دوای ئه‌وه‌ی چووینه‌ به‌رده‌م رۆژنامه‌ی یه‌كسانی نه‌فه‌رێكمان به‌ناوی (عومه‌ر) به‌جێما بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌یه‌ك دابین بكا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ یه‌كسه‌ر بۆی ده‌ربچین خۆشم له‌ناو بیناكه‌ وه‌ستام. دواتر (عه‌بدولباسیت و عه‌بدولڕه‌حمانیش) چونه‌ سه‌ره‌وه‌ و دوای دوو سێ ده‌قیقه‌ گوێم له‌ ده‌نگی ته‌قه‌بوو ئه‌وان دابه‌زین و یه‌كسه‌ر سواری ئۆتۆمبێل بووین و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ماڵ له‌ مه‌نتكاوه‌”.
دوای (13) ساڵ به‌سه‌ر “تیرۆركردن”ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌ ناوچه‌ی هه‌ولێر، له‌ ئێستادا جگه‌ له‌ و كه‌سانه‌ی كه‌ دانیاناوه‌ به‌تاوانه‌كانیاندا ده‌ستگیركراون، به‌ڵام هیچ كه‌سێكی تر به‌و هۆیه‌ ده‌ستیگر نه‌كراوه‌، وه‌ك (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند)ش. ئاشكرایكردووه‌، “له‌ ساڵی (1998) له‌لایه‌ن (بیلال سوله‌یمان) فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌ید قوتب راسپێردراوه‌، سه‌ركرده‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری تیرۆر بكات”. ئه‌و (بیلال سولێمان)ه‌، كه‌ناسراوه‌ به‌(حاجی بیلال) وه‌ك (عه‌بدولباست محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌ند) ناوی ده‌هێنێت، ئه‌وان به‌فه‌رمانی ئه‌و  هه‌ر دوو سه‌ركرده‌كه‌ی حزبی كۆمۆنیستیان كوشتووه‌، ناو براو له‌ ئێستادا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتاریشه‌ له‌ سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
قومری عادل كه‌ هاوسه‌ری (شاپور عه‌بدولقادر)ه‌، هه‌روه‌ها خوشكی  (قابیل عادل)ه‌. له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند “ئه‌و كاته‌ی كه‌ (قابیل و شاپور) تیرۆركران، دوای دوو ساڵ چه‌ند كه‌سێكیان هێنایه‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن گوایه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ڵساون به‌ تیرۆكردنی (قابیل و شاپور) هه‌ر ئه‌وكاته‌ چیرۆكی چۆنێتی كوشتنه‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌، به‌ڵام راستی و دروستی له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و چیرۆكه‌ نازانین سیناریۆ بووه‌ یان نا”.
له‌ لێدوانێكدا. (بیلال سوله‌یمان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ له‌و راپۆرته‌ی گوڵاندا ناوی هاتووه‌ به‌ (سڤیل)ی راگه‌یاند “من ئه‌و بابه‌ته‌ ئێستا ده‌یبیستم ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ دادگا بانگی منی نه‌كردووه‌؟ ئایا دادگا له‌ 2000 له‌ بیری چووه‌ من بانگ بكات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م هه‌ر نه‌بیستووه‌، ئه‌گه‌ر وایه‌ ده‌بوایه‌ دادگا بانگی منی بكردبایه‌ ئه‌وكاته‌ قسه‌ی خۆمم هه‌بوو”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ئایا له‌ساڵی (2002) (بیلال سوله‌یمان) هیچ وه‌ڵامێكی هه‌بووه‌، ده‌رباره‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و دانپێنانه‌ كه‌ ناوی ئه‌ویان هێناوه‌؟، (بیلال سوله‌یمان) گوتی “ئه‌وكاته‌ش نه‌مبینیوه‌”. وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه‌، (بیلال سولیه‌مان) به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی سه‌ید قوتبووه‌، هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ناوبراو گوتی “من فه‌رمانده‌ نه‌بووم به‌ڵكو جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانده‌یی سه‌ید قوت بوومه‌”.
سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌راپۆرته‌كه‌دا ناویان هاتووه‌، ئه‌و هاوسه‌ره‌ی (شاپور عه‌بدولقادر) كه‌ خۆیشی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و براكه‌ی وه‌ك هه‌ڵوسڕاوێكی كاروباری ره‌وتی كۆمۆنیزمی كاریانكردووه‌، گوتی “خێزانی ئێمه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ناناسێت كه‌ ده‌ستیان له‌ كوشتنی قابیل و شاپوردا هه‌یه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون یاخوود نا، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ش (مه‌لا به‌شیر) كه‌ له‌شاری هه‌ولێر مه‌لای مزگه‌وت بوو ئێستاش په‌رله‌مانتاره‌، راسته‌وخۆ  فه‌توای كوشتنی ئێمه‌ی دا”.
(قومری عادل) جه‌ختی له‌ قسه‌كانی خۆی كرده‌وه‌ و گوتیشی “كه‌ رووداوه‌كانیش ئاشكرا بوون كاتی خۆی ئه‌گه‌ر پارتی به‌ ئیسلامییه‌كانی كردبێت، یاخوود یه‌كێتی به‌ ئیسلامییه‌كانی كردبێت، ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه‌ روویدا، به‌ڵام له‌و كاته‌ (فازڵ میرانی) رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌ هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیان به‌تیرۆركردنی ئه‌و كادیرانه‌ی حزبی كۆمۆنیسته‌وه‌ نیه‌”.
له‌به‌رانبه‌ر قسه‌كانی هاوسه‌ر و خوشكی ئه‌و دوو كادیره‌ كوژراوه‌ی حزبی كۆمۆنیستدا، (مه‌لا به‌شیر) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان. له‌سه‌ر لیستی “پارتی”. رایگه‌یاند “ئێمه‌ نه‌خه‌ڵكمان هانداوه‌ و نه‌ فه‌توای كوشتنی كه‌سیشمان داوه‌، ئه‌و رووداوه‌ش بۆ ساڵانی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌لیاته‌كانی دیاره‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رشتێك ببێت ئێمه‌ ده‌توانین به‌رگری له‌خۆمان بكه‌نین، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نییه‌”.
ده‌رباره‌ی كوژرانی ئه‌و دوو كادیره‌ی حزبی كۆمۆنیست و كۆتایی هێنان به‌دۆسێی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر “تیرۆر”كران. (ئازاد ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، گوتی “مه‌له‌فی تیرۆكردنی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی ئێمه‌ له‌لای ئێمه‌ وه‌ك حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتایی پێنه‌هاتووه‌ و دانه‌خراوه‌”.
سه‌باره‌ت به‌ دادگایكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كانیانداو ناوی كه‌سانێكی تریشیان هێناوه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیست. گوتیشی “ئه‌وه‌ی كه‌ رۆشنه‌ بۆ هه‌مو لایه‌ك له‌ كوردستان یاسا و ریسایه‌ك كه‌ هه‌بێت بریتیه‌ له‌ دادگایه‌كی میلیشیای ‌و راسته‌وخۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار دایه‌”، ئازاد ئه‌حمه‌د گوتیشی ” له‌ساڵی 2000 ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی دان پێدانانی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ستی چ لایه‌نیكیان به‌دیاریكراوی له‌ پشت بووه‌ بۆ كه‌س رۆشن نه‌كراوه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ له‌ وه‌زعێكی وادا په‌نا بردن بۆ دادگا، به‌ هیچ ئه‌نجامێك ناگه‌یت”.
له‌لای خۆیه‌وه‌ (عیسمه‌ت ئه‌رگوشی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت “من متابه‌عه‌ی مه‌له‌فی ئه‌و كادیرانه‌ی حزبی كۆمۆنیستم كرد پێموایه‌ له‌م رۆژانه‌ش له‌ چه‌ند شوێنێكی تریش بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ره‌نگه‌ مه‌له‌فی ئه‌وان له‌ محكمه‌ بێت”.
سه‌رباره‌ت به‌داخستنی دۆسێی ئه‌و كۆمۆنیسته‌ كوژراوانه‌، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌ولێر گوتیشی “نه‌خێر كراوه‌نییه‌ ره‌نگه‌ هه‌ر له‌ساڵی (2000) كۆتایی پێ هاتبێت، هه‌رچه‌نده‌ من ئه‌وكاته‌ش له‌ ئاسایش نه‌بووم به‌ڵام پێموایه‌ مه‌له‌فی ئه‌وان له‌ دادگایه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت له‌ دادگا به‌دواداچوونی زیارتی له‌سه‌ر بكرێت، حه‌تمه‌ن ئه‌وكاته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ و ئیجرائات هه‌بووه‌”.

تیبینی: ئه‌م ریپۆرتاژه‌‌، له‌ ژماره‌ (86)ی گۆفاری (سڤیل) رۆژی (4. 6. 2011)، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كاری بابه‌ته‌كه ‌پارێزراوه‌. …
shwansdiq@yahoo.com
facebook. Shwansdiq
009647504488116 begin_of_the_skype_highlighting

Entry filed under: هاوپشتى, حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان, شوان سدیق. Tags: .

مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان ته‌نها به‌ پاڵپشتی زلهێزنی سه‌رمایه‌دار و ئه‌و کۆیله‌ حه‌قیرانه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ که‌ دیفاع له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن! دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆردا به‌ قازانجی کام لایه‌ن ته‌واو ده‌بێت؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,090 hits

%d bloggers like this: