دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆردا به‌ قازانجی کام لایه‌ن ته‌واو ده‌بێت؟

2011/06/07 at 6:28 PM Leave a comment

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن:سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان هه‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌باش ده‌بینن که‌ له‌ قازانجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یاندا بێت. دانیشتن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی داخوازیه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، تا ئه‌و سنوره‌ مافی پێده‌درێت که‌ دواجار لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رکه‌وتووی تێیدا بێته‌ ده‌ره‌وه‌، چونکه‌ مێژوی ڕابردوی ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان هه‌رده‌م ئه‌و ڕاستیه‌ی دیاری کردوه‌ له‌ ئاکام گه‌لێک کاتێک ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر که‌وتۆته‌ به‌ر نه‌فره‌تی به‌ره‌ی بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه‌، ئه‌و کات به‌ناچاری بانگهێشتی لایه‌نی به‌رهه‌ڵستاکاری کردوه‌ بۆ نێو گفتوگۆی نێو بازنه‌ داخراوه‌کانی خۆیان. به‌ڵام تا ئێستا چ لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکار بوونی هه‌بووبێت، هیچ کات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینی زۆرلێکراو و چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگادا کاری نه‌کردوه‌، به‌ڵکو هه‌رساته‌ و به‌ شێوازێک خۆی خستۆته‌ سه‌ر شانی خودی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ نا ڕێکخراو بوانه‌وه‌ که‌ له‌ مه‌یدانه‌کاندا دژی ده‌سه‌ڵات وه‌ساونه‌ته‌وه‌. باڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌حزابی کوردی له‌ سوریا، به‌پێی به‌دواداچونێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، 12 حیزبی به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاری کوردی، به‌جۆرێک ئاماده‌یی خۆیانیان نیشان داوه‌ بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌ هار و دڕنده‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دا. خودی ئه‌و دانیشتنه‌ به‌هه‌ڕچ حاڵه‌تێک بشکێته‌وه‌، چ باش بێت یان خراپ بێت، بۆ ئاینده‌ی خه‌ڵکی کورد له‌ سوریا، دواجار به‌زه‌ره‌ری ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی کۆی ناڕازیانی خه‌ڵکی سوریا ده‌شکیته‌وه‌، که‌ ئێستا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ له‌ دژی زاڵمی و سه‌رکوتگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ مه‌یداندان و سڵ له‌ تانک و ده‌ست درێژیه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌ ناکه‌نه‌وه‌ و بڕیاری ڕوخاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان داوه‌.
خه‌ڵکی ناڕازی له‌ وڵاتانێکدا ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌ شکڵ و شێوازی جۆراو جۆردا خۆی ته‌یار کردوه‌، هیچ کات ئاماده‌ نین به‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌یی گفتوگۆ کردن بکه‌ن، خودی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ له‌ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سیسته‌مه‌ دڕندانه‌، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی وشیارانه‌، له‌ ناوه‌ڕۆکی دڕندانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان تیگه‌یشتوون. دواجار ئه‌وه‌ خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆر و بۆرژوازیانه‌یه‌ که‌ کۆی خواسته‌ ئینسانیه‌کانی زۆرینه‌ی چینێکی به‌رینی له‌ ژێر پێی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناوه‌ و هه‌رده‌م به‌ ئیدامه‌ دان به‌ کاره‌ ترسناک و قه‌تڵو عامه‌کانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خامۆش کردۆته‌وه‌. ده‌رئه‌نجامێک له‌م ساڵه‌دا به‌ ئه‌نجام گه‌شتوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ مه‌زنه‌ جه‌ماوه‌ریه‌یه‌ که‌ شانی خۆی داوه‌ته‌ ژێر به‌رپاکردنی شۆڕشێک، چیتر نایه‌وێت سه‌رانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆره‌ به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ ببینن. داڕمانی باری ژیانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، به‌شی سه‌ره‌کی نێو ئه‌م هاتنه‌ مه‌یدانه‌ به‌رینانه‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ نه‌بوونی که‌مترین ڕێژه‌ له‌ ئازادی ده‌ربڕین و نه‌بوونی مافی ئینسانه‌ ئازادیخوازه‌کان له‌ ده‌ربڕینی خواسته‌ ئینسانیه‌کانی خۆیان، هۆکارێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی نێو ئه‌م هاتنه‌ مه‌یدانانه‌یه‌. بۆیه‌ هه‌رچ دانیشتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه‌ دیکتاتۆر و وه‌حشیانه‌دا، ده‌کاته‌ مانه‌وه‌ی درێژه‌دان به‌و سیسته‌مه‌ دیکتاتۆریه‌ته‌. نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خویناویانه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵه‌ یه‌خه‌یان به‌ شکست خواردووی چینێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا گرتوه‌ و، ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ئه‌م چینه‌ سه‌ری خۆی به‌رزبکاته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی به‌رپێی خۆی ببینێت، بۆخۆشیان له‌ چینێکی مفته‌خۆر و مافیا پێک هاتوون، به‌ غه‌یری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئاگر و ئاسن هیچ کارێکی باشیان لێبه‌رهه‌م نایه‌ت، به‌رانبه‌ر خودی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی به‌رده‌وام ده‌چه‌سێنرێته‌و و به‌ره‌و ده‌رگا داخراوه‌کانی سێداره‌ و زیندانه‌ تاریکه‌کانیان ده‌به‌ن.
ئه‌حزابی سیاسی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی له‌ سوریادا، ئه‌گه‌ر له‌ قازانجی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ و چه‌وساوه‌ی کۆی دانیشتوانی سوریا له‌ مه‌یداندایه‌ و خۆی به‌ خه‌مخۆری ئاینده‌یه‌کی ئازادانه‌ و عه‌داله‌تخوازیانه‌ بزانێت، ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یی دانیشتنیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا. ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌یه‌ که‌ به‌شار ئه‌سه‌دی دیکتاتۆر دێت بڕیاری دانی مافی هاوڵاتی بوون به‌ خه‌ڵکی کورد زمان ده‌دات له‌ سوریادا. له‌ کاتێکدا بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ ده‌چێت که‌سی کورد زمان مافی ئه‌و هاوڵاتی بوونه‌ی نیه‌. ئاخۆ ئێستا خێره‌ وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دڵی ڕه‌حمه‌تی تێکه‌وتوه‌ به‌رانبه‌ر به‌گه‌لێك که‌ ناوی کورده و‌ مافی هاوڵاتی بوونی ده‌داتێ؟ دیاره‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کورد زمان هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی سوریادا. له‌م کاته‌دا به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن ناچێته‌ خانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌کاته‌ خودی به‌ره‌یه‌ک که‌ به‌شوێن مه‌هامه‌ شاراوه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن له‌ سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و وڵاته‌. به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی باشوری کوردستانیش، خۆی له‌و به‌ره‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ که‌ به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌ چینایه‌تیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن و له‌سه‌ر حیسابی ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی 17/02/2011 وه‌ ده‌خوازن بگه‌ن به‌ خواسته‌ ناڕه‌واکانی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و دیکتاتۆری ناسیۆنالیزمی کوردیدا. کارێک به‌ قازانجی چینی ناڕازی کۆمه‌ڵگا بشکێته‌وه‌، هاتنه‌ مه‌یدانیانه‌ دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بیست ساڵه‌ له‌ دژی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ مه‌یداندایه‌. دواجار ناسینی ئه‌و چه‌مکه‌ نائینسانیه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامی سیاسی هه‌ڵگریه‌تی، بۆخۆی ده‌کاته‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سیاسی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌ به‌شوێن له‌ گۆڕنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بۆرژوازی و ناعه‌داله‌تیه‌وه‌یه‌. به‌بێ خۆناسینی چینایه‌تیانه‌، هه‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌ قازانجی خودی ده‌سه‌ڵاتی حاکم و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی به‌رژه‌وه‌ند خواز ده‌شکیته‌وه‌. هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی تا ئێستای نێوان ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و ڕاستیه‌ی ئاشکرا کردوه‌، که‌ چ کات ویستبێتیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕای به‌ره‌ی ناڕازی جه‌ماوه‌ر، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن دانیشتنی نهێنیان کردوه‌ و له‌ پشتی په‌رده‌وه‌ هه‌رچ شتێکیان به‌ده‌ست هێنابێت، به‌ ئاشکرا به‌ کۆمه‌ڵگه‌یان نه‌گه‌یاندوه‌. بۆیه‌ هه‌رچ دانیشتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆریانه‌ی ئێستا به‌ره‌ی مه‌زنی جه‌ماوه‌ر له‌ دژیان له‌ مه‌یداندایه‌، ده‌کاته‌ ده‌ستگرتن له‌ نه‌که‌وتنی ده‌سه‌ڵات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌کاته‌ پشت چه‌ماندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی ناڕازی کۆمه‌ڵگا، ئه‌م جۆره‌ ده‌رئه‌نجامانه‌ش به‌ قازانجی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر ده‌شکێته‌وه‌. ئه‌وه‌ خودی وشیاری سیاسی چینایه‌تی ئه‌و چینه‌ چه‌وساوه‌یه‌ که‌ ده‌توانێت ئاراسته‌ و ئاینده‌ی دوا سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی دیاری بکات، نه‌ک به‌ره‌یه‌کی بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رست که‌ ده‌یه‌وێت خۆی بکاته‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی ناڕازی.

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
06/06/2011
تێبینی/ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دوادا چونه‌یه‌ که‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وست ئاماده‌ی کردوه‌؛
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&article=625082&issueno=11877

Entry filed under: تاهیر حاجی حه‌سه‌ن. Tags: .

دوای كۆمۆنیسته‌كانی سلێمانی،دۆسیه‌ی تیرۆركردنی دوو سه‌ركرده‌ی كۆمۆنیست له‌ هه‌ولێر زیندوو ده‌كرێته‌وه‌ به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه ‌بۆ ڕای‌ گشتی‌…

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: