به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه ‌بۆ ڕای‌ گشتی‌…

2011/06/07 at 6:58 PM Leave a comment

له‌ڕانیه‌ خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كاته‌وه

له‌ 20ی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری‌ شاری‌ ڕانیه‌ و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ماوه‌ی‌ 62 ڕۆژدا به‌به‌رده‌وامی‌ له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه‌ خۆپیشاندانیان كرد و هاوشانی‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو، دواتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و چه‌كدارانی‌ دیكه‌ی‌ حیزبی‌ سه‌ركوتی‌ خۆپیشانده‌ران كرا و شه‌قام بێ‌ ده‌نگ كرا.به‌ڵام ڕای‌ گشتی‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ هاوڵاتیان كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌ و ڕق و توڕه‌یی‌ خۆپیشانده‌ران زیادی‌ كردووه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش له‌جیاتی‌ هه‌نگاونان بۆ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ داواكارییه‌كانمان كه‌ له‌دوای‌ وه‌ستانی‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌رفه‌تی‌ زێڕین له‌به‌رده‌ستدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م نیازپاكی‌ خۆی‌ ده‌ربخات و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بكات، به‌ڵام له‌جیاتی‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت پاشه‌كشه‌ی‌ زیاتریان كرد له‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ دیموكراسی‌ و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و ئازادی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌. وه‌ زیاتر ڕووی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ ئاشكرا كرد و هه‌مووان بۆیان ڕوون بویه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئێستا هیچی‌ له‌ هه‌گبه‌دا نیه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵكو بۆته‌ بار به‌سه‌ر هاوڵاتیان و كایه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتێكه‌ هه‌وڵی‌ مانه‌وه‌ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشه‌رعی‌ و دژایه‌تی‌ داوا و ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان ده‌كات و به‌ نمایشی‌ حیزبی‌ مه‌به‌ستیه‌تی‌ له‌ گرنگی‌ خۆپیشاندانه‌كانمان كه‌م بكاته‌وه‌.بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخه‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌مساڵی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه‌ ئه‌و شێوازه‌ فه‌رمانڕه‌واییه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتمان پێ‌ په‌سه‌ند ناكرێت و له‌ نزیكترین كاتدا به‌ هه‌مان داواكارییه‌كانی‌ پێشوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك داواكاری‌ نوێ‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ڕانیه‌ ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌شێوازێكی‌ نوێ‌ و مه‌ده‌نیانه‌ سه‌دای‌ شه‌قام به‌گوێی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ شكستخواردوو و نه‌ویسته‌دا ده‌زرنگێنینه‌وه‌ و به‌هیچ جۆرێكیش سازش له‌سه‌ر هیچ داواكارییه‌ك ناكه‌ین و گه‌شبینیش نین به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، وه‌ پابه‌ند نابین به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ په‌راوێزخستنی‌ داواكارییه‌كانمان ئیمزا ده‌كرێن له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، ئێمه‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ خه‌ڵكین و به‌رده‌وامی‌ ده‌ده‌ین به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌كانمان دژی‌ دیكتاتۆریه‌ت و سه‌ركوتكاری‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادییه‌كان و گه‌نده‌ڵی‌ و نادادی‌ و حكومی‌ حیزبی‌ و بنه‌ماڵه‌یی‌.
یان ئازادی‌…….یان ئازادی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
ڕانیه /  ‌6ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2011

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆردا به‌ قازانجی کام لایه‌ن ته‌واو ده‌بێت؟ فه‌رمانده‌كانی سوپای‌ پاسدارانی:چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ پاسدارانه‌وه‌ کوژراو و ده‌ستگیركراون

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: