زانیاری بۆئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵ‌و یان فه‌یسبوكه‌كه‌ت هاك نه‌كرێیت

2011/06/10 at 3:29 PM Leave a comment

بۆئه‌وه‌ی هاك نه‌كرێیت

وێـــراش نـــیوز:له‌پێناو سوودی گشتیدا، ئێمه‌ له‌ په‌یجی (tanha agadari) له‌ فه‌یسبوكدا پێمان باشبوو، ئه‌م زانیارییه‌ گرنگه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵ‌و یان فه‌یسبوكه‌كه‌ت هاك نه‌كرێیت.هاك، واته‌ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئیمه‌یڵه‌كه‌ت یان فه‌یسبوكه‌كه‌ت، ئه‌ویش به‌ دزینی پاسۆردی ئیمه‌یڵ‌و فه‌یسبوكه‌كه‌ت، به‌جۆرێك ئیتر تۆ نابیته‌ خاوه‌نی ئیمه‌یڵه‌كه‌و ناتوانی بیكه‌یته‌وه‌‌و به‌كاری بهێنیت، به‌ڵكو هاكـكه‌ره‌كه‌ ده‌توانیت ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بكاته‌وه‌‌و زانیارییه‌كانی بخوێنێته‌وه‌‌و ئیمه‌یڵیشی لێوه‌ بنێرێت.رێگاكانی هاك كردن جۆراوجۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر به‌كار دێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

چه‌ند كه‌سێك لاپه‌ڕه‌كیان دروستكرده‌، له‌كاتی چات له‌ فه‌یسبوك یان هه‌ر چاتێكی دیكه‌، لینكێكیت بۆ ده‌نێرن، یان راسته‌وخۆ لینكه‌كه‌ ده‌نێرن بۆ ئیمه‌یڵه‌كه‌ت، داوات لێده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و لینكه‌ بكه‌یته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌.
شێوه‌ی یه‌كه‌م:
كه‌ كلیك له‌ لینكه‌كه‌ ده‌كه‌یت لاپه‌ڕه‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، هه‌ندێكجار لاپه‌ڕه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین ده‌كه‌ن، كه‌ وا نیشانت ده‌دات كه‌ لاپه‌ڕه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبوك یان یاهوو یان جیمه‌یڵه‌…

تیادا به‌زمانی عه‌ره‌بی یان ئینگلیزی داوات لێده‌كات كه‌ له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی‌و سكویرتیتی هه‌ستیت به‌ نوسینی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت‌و گۆڕینی پاسۆرده‌كه‌ت‌و نوسینی پاسۆرده‌ كۆنه‌كه‌‌و دانانی پاسۆردێكی تازه‌.

شێوه‌ی دووه‌م:
كه‌ لینكه‌كه‌ت كرده‌وه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی كوردیت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، تیادا نوسیوێتی زانیاری گرنگ له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی…….، به‌ڵام داوات لێده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیارییه‌كه‌ ئیمه‌یڵ‌و پاسۆرده‌كه‌ت داخڵ بكه‌یت.

ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ت بۆ هات، ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك ئیمه‌یڵ‌و پاسۆردت نه‌نوسیت، چونكه‌ ئیمه‌یڵ‌و پاسۆرده‌كه‌ت ده‌دزن‌و ئیمه‌یله‌كه‌ت هاك ده‌كه‌ن.

هیوادارم هه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه‌، ئه‌م ئیمه‌یڵه‌، ببینێریت‌و فۆرۆردی بكه‌یت بۆ هه‌موو هاوڕێكانت بۆئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن له‌و هاككه‌رانه‌.

به‌ڕێزان،
ئه‌گه‌ر فه‌یسبوكتان هه‌یه‌، ئه‌وا ده‌توانن زانیاری‌و ئاگاداری گرنگی دیكه‌ له‌سه‌ر په‌یجی فه‌یسبوكه‌كه‌مان بخوێننه‌وه‌، كه‌ به‌ناوی (tanha agadari)ـه‌، له‌شریتی سێرچی سه‌ره‌وه‌ی فه‌یسبوك بنوسن  (tanha agadari) له‌سه‌ر وێنه‌ی پرۆفایله‌كه‌مان نوسراوه‌ (هه‌لیكار‌و ئاگاداری)، كه‌ كردته‌وه‌ كلیك بكه‌ له‌ لایك یان اعجبنی، بۆئه‌وه‌ی ببیته‌ هاوڕێمان.

یان كلیك له‌ ئه‌دره‌سی په‌یجه‌كه‌مان بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌‌و كه‌ كرایه‌وه‌ لایكی بكه‌ن.
http://www.facebook.com/pages/Tanha-Agadari/204738386210980

به‌ڕێزان،
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان گروپی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری به‌سوود، ئه‌و په‌یجه‌ی‌ ئێمه‌ش بۆ خستنه‌ڕوی هه‌لیكارو ئاگاداری زه‌ماله‌‌و مینحه‌، ئاگاداری گرنگه‌، تكایه‌ بیناسێنه‌ به‌هاوڕێكانت.
ژماره‌ی هاوڕیانی په‌یجه‌كه‌مان نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاوڕێیه‌، خۆشحاڵین به‌ هاوڕێیه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش.

هه‌ر تێبینی‌و پیَشنیارێكتان هه‌بوو بۆمان بنێرن به‌هه‌ند وه‌ریده‌گرین‌و شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.

به‌هیوای هاوكاری‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام.

كاتێكی شاد
ستافی په‌یجی (tanha agadari) له‌سه‌ر فه‌یسبووك
ئه‌دره‌سی په‌یجه‌كه‌مان له‌سه‌ر فه‌یسبووك:
http://www.facebook.com/pages/Tanha-Agadari/204738386210980

Entry filed under: پـــه یـــام و ئا گـــاداری و ســـوپاسنامـــه. Tags: .

ڕۆشنبیران لەنێوان مەکینە فاشیستییەکەی دەسەڵات و بێدەنگی ئۆپۆزسیۆندا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مارف سه‌باره‌ت به‌دانیشتنی پێنج قۆڵی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن 9/6/2011

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: