رۆژنامه>كۆماری‌ ئیسلامی‌،كۆمه‌له‌‌و دیموكرات بانگهێشتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌‌ خۆی‌ ده‌كات

2011/06/10 at 9:05 PM Leave a comment

ته‌له‌فزیۆنی‌ ئێران عه‌بدولڵا موهته‌ی‌ سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگێر‌و حه‌سه‌ن شه‌ریفی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دیموكرات كه‌ له‌ گه‌ڵ نوریزاده‌‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی‌ دیكه‌ ئێران پێشانده‌دا كه‌ له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانیشتوون

له مێدیاکانه وه>ته‌له‌فزیۆنی‌ کۆماری ئیسلامی فیلمێکی دیکۆمێنتاری‌ بڵاوكرده‌وه‌‌و  و وای‌ پێشان داوه‌ كه‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ده‌وڵه‌ت نفوزی‌ كردوته‌وه‌ ناو رێكخراوه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیونی‌ ئێرانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و به‌ پێی‌ فیلمه‌كه‌ خودی‌ ئێران له‌ رێگای‌ سیخۆرێكی‌ خۆیه‌وه‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ئێرانی‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ ئێران ده‌كات ‌و دواتر هه‌ر له‌ رێگای‌ ئه‌و سیخۆره‌وه‌ پلانه‌كه‌ له‌ به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وشێنیته‌وه.هاوکات له راپۆرتێکدا له پێگه ی  رۆژنامه‌دا  بڵاوی کردوه ته وه ،فیلمه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی‌ ئه‌لماسێك بۆ هه‌ڵخه‌تاندن بلاوكرایه‌وه‌ كه‌ تیادا كه‌سێك به‌ ناوی‌ محه‌مه‌د ره‌زا مه‌دحی‌ سیخۆری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ داستانی‌ په‌یوه‌ندی‌ خوی‌ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكی‌‌و سه‌ركرده‌كانی‌ ئۆپۆزیسیۆن ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ چون ئه‌مریكیه‌كان ویستویانه‌ له‌ رێگای‌ ناوبراوه‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ده‌ره‌وی‌ وڵات كۆبكاته‌وه‌ بۆ رووخانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌.
له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌، كه‌سی‌ سیخۆر باس له‌ كونفراسێك ده‌كات به‌ به‌شداری‌ خۆی‌ له‌ دورگه‌ی‌ گوادالۆپ كه‌ تیادا ته‌یفه‌ جیاكانی‌ ئۆپۆزیسونی‌ ئێرانی‌ به‌شداریان پێكراوه‌‌و هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ته‌له‌فزیۆنی‌ ئێران عه‌بدولڵا موهته‌ی‌ سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆرشگێر‌و حه‌سه‌ن شه‌ریفی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ حیزبی‌ دیموكرات كه‌ له‌ گه‌ڵ نوریزاده‌‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی‌ دیكه‌ ئێران پێشانده‌دا كه‌ له‌ ریزی‌ پێشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانیشتوون‌و بێژه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ وا ده‌دوێ‌ كه‌ هه‌مووی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ لایه‌ن سیخۆری‌ كۆماری‌ ئیسلامیه‌وه‌ بانگهێشتكراون به‌ هاوكاری‌ سه‌رمایه‌دارێكی‌ ئێرانی‌ به‌ ناوی‌ ئه‌میرحسین جیهانشایی‌‌و مێهردادخانساری‌ كه‌ هه‌مووی‌ ئه‌و ناوانه‌ی‌ ئاماژه‌یان پێكرا له‌ گه‌ڵ عه‌بدولڵا موهته‌دی‌‌و حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌ له‌ریزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانیشتوون.
سیخۆری‌ ئێرانی‌ له‌ فیلمه‌كه‌ وا خوی‌ پێشانده‌دا كه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ یارانی‌ له‌ ناو ئێران دامه‌زراندوه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ربلاوی‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ ناو حكومه‌ت هه‌یه‌‌و ئه‌مه‌ش سه‌رنجی‌ ئه‌مریكیه‌كان بۆ لای‌ خوی‌ راده‌كێشت. محه‌مه‌د ره‌زا مه‌دحی‌ له‌ فیلمه‌كه‌ به‌ كه‌سێكی‌ تاجر به‌ رابردووی‌ كاری‌ حكومی‌ ناسێندراوه‌و به‌ وته‌ی‌ خوی‌ رۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزیسیون هه‌بووه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیونیش به‌شداری‌ كردووه‌و پێشانیش ده‌درا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و فیلمه‌ راست بێت ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ توانیویه‌تی‌ خۆی‌ بخزێنێته‌ ناو ئۆپۆزیسیۆن‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵیان سورێنێت‌و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ پێك بهێنێت.
كۆمه‌ڵه‌‌و دیموكرات تا ئیستا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ فیلمه‌كه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام سایتی‌ سه‌حام نیوز له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند: كه‌سی‌ سیخۆر ساڵی‌ 1387 به‌ مه‌به‌ستی‌ په‌یوه‌ندی‌ گرتن له‌ گه‌ڵ كه‌سه‌ ناسراوه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیون له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی‌ گرتن به‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی‌ هه‌لاتووی‌ سپای‌ پاسداران له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاته‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولات كراوه‌.

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

خەلاتی نوسەران و شاعێران،خەێانەتە بە خوێنی مندالان و چەوساوەکان! دوای دوو رۆژ بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ،یەکێکی تر لە بریندارەکان تێمه که ی‌،كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ کوردستان لە جادەی نێوان سنە-مەریوان گیانی لە دەست دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: