فڕۆکه‌ی جه‌نگی دژی خۆپیشانده‌ران به‌کارهێنرا…

2011/06/11 at 11:00 AM Leave a comment

سوریا:خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌و ده‌یان که‌سی تر بونه‌ قوربانی

ماوه‌ی زیاتر له‌ دو مانگه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی سوریا دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ (هه‌ینی)شدا ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شدارییان تێدا کردو نزیکه‌ی 30 که‌سیش کوژران.دوێنێ هه‌ینی له‌ پاش کۆتایی هاتنی نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی سوریا به‌ دروشمی “هه‌ینی عه‌شایه‌ری” ئه‌نجامدراو داوای گۆڕانکاری و کۆتایی هێنانیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دکرد.
هاوکات له‌گه‌ڵ فراوانبونی خۆپیشاندانه‌کان و فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ
سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سوریا هێرش و په‌لاماره‌کانیان بۆ
سه‌ر هاوڵاتیان چڕترکردوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی تانک و زرێپۆش و چه‌کی
قورس، دوێنێ بۆ یه‌که‌مجار فڕۆکه‌ی جه‌نگی دژی هاوڵاتیان
به‌کارهێنرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی (رۆیته‌رز) ئاشکرایکرد، له‌ شاری (مه‌عره‌
نه‌عمان)ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب و بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران،
ده‌سه‌ڵاتداران فڕۆکه‌ی جه‌نگیان له‌ دژی هاوڵاتیان به‌کارهێناوه‌، هه‌روه‌ها
به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان 11که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی دیکه‌ش
برینداربون، که‌ تا ئێستا ژماره‌که‌ی نه‌زانراوه‌.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ 6که‌س
له‌ لازقیه‌و دوان له‌ ده‌رعا و 3 که‌سیش له‌ ناوچه‌ی (حه‌ی قابون)ی دیمه‌شق به‌
ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژران و ئاماژه‌ی به‌ بونی کوژراو له‌ چه‌ند شارێکی
تریش کردوه‌، هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
له‌هه‌مانکاتدا پاش
ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ چه‌ندین خۆپیشاندانی‌ به‌خۆوه‌ بینی، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی
سوپا‌ له‌ دژی‌ هاوڵاتیانی شاری‌ (جسر الشغور)ی‌ نزیك سنوری‌ توركیا ده‌ستیپێکردوه‌
و ره‌شبگیری ئه‌نجامدراوه‌.
به‌پێی راپۆرتی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤیش
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی سوریا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی
ئاداره‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 1200 که‌س کوژراون و هه‌زاران که‌سیش ده‌ستگیر
کراون.

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک.., سبه‌ی. Tags: .

دوای دوو رۆژ بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ،یەکێکی تر لە بریندارەکان تێمه که ی‌،كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ کوردستان لە جادەی نێوان سنە-مەریوان گیانی لە دەست دا ئێران به دزێه وه 16 که سی که ی له‌سێداره‌ دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: