حكومه‌تی هه‌رێم كرێكاری بیانی قه‌ده‌غه‌ ناكات

2011/06/13 at 10:39 AIM: لێدوانێک بنووسە

له مێدیاکانه وه>سلێمانی 12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (PNA) – حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ركردن و قه‌ده‌غه‌كردنی كرێكاری بیانی نییه‌, كاریش به‌ یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌كات.له‌ دوای زۆر بوونی كرێكاری بیانی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستی كاری ناوخۆ له‌ كارگه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا هاته‌ ئارا, حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا چیدیكه‌ رێگه‌ به‌ هاتنی كرێكاری بیانی نه‌دات, له‌به‌رامبه‌ردا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ كردنی كرێكار بیانیدا نین, بوونی كرێكاری بیانی له‌ وڵاتان دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌.

كاوه‌ مه‌حمود له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر وتی: ئه‌م بریاره‌ ده‌ركردنی كرێكاری بیانی نییه‌ به‌ڵام چۆن بتوانین سه‌وابت دابنێن بۆ به‌كارهێنانی كرێكاری بیانی, سه‌باره‌ت به‌ یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی ده‌كات یه‌كه‌م بایه‌خدان به‌ كه‌ره‌سه‌ی ناوخۆ, خاڵی دووه‌م سود وه‌رگرتنه‌ له‌ هێزی كاری ناوخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڵام نه‌ك تیڕوانینێكی شۆفینی و كۆنه‌په‌رستی و جیاكاری بكرێت له‌گه‌ڵ كرێكارێكی بیانی كه‌ هاتووه‌ لێره‌ ئیش بكات, حكومه‌تی هه‌رێم به‌و تێڕوانینه‌ ته‌ماشا ناكات له‌ هه‌مانكاتدا ده‌بێت به‌پێی كۆمه‌ڵێك رێنمایی رێكبخرێ.

وتیشی: یاسامان هه‌یه‌, ره‌نگه‌ یاساكانی كاری پێشوو به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست نه‌بێت به‌ڵام یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌ندێك شت رێك ده‌خات جگه‌ له‌وه‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك رێنمایی هه‌یه‌ له‌و بواره‌.

له‌ دوای روخانی رژێمی به‌عس و زۆربوونی ده‌رفه‌تی كارو پرۆژه‌ له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراقدا بۆشایی ده‌ستی كار بۆ گه‌یشتن به‌ پرۆژه‌كان دروست بوو بۆیه‌ هه‌ندێك كۆمپانیا رێگه‌یان پێدرا له‌ هه‌ندێ وڵاتی ئاسیاییه‌وه‌ كرێكار هاورده‌ بكه‌ن بۆ ئوتێل و رێستورانت و كۆمیانیاكانی خزمه‌تگوزاری و شاره‌كان, ته‌نانه‌ت وه‌ك كارگوزاری ماڵانیش ئێستا بووه‌ به‌ دیارده‌, هاتنی ئه‌م لێشاوه‌ی كرێكارانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌لای هه‌ندێك له‌ چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ جۆرێك له‌ بازرگانی كردنه‌ به‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌ هه‌مانكاتدا تا ئێستا به‌یاسایه‌ك كاركردنی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان رێك نه‌خراوه‌.

هاورێ باوه‌یس / ص . س

Entry filed under: په یامنێر.

هـــێرشـی ئــه‌ردۆگان بـــۆ‌ سـه‌ر حكـومـه‌تـى بــه شار ئه سه د پـــرۆسه‌ی‌ هـــه‌ڵبژاردنی‌ پـــه‌رله‌مـــانی‌ توركیا كـــۆتایی‌ پـــێ هـــات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 736,762 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: