رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی کوردستانەوە

2011/06/13 at 11:30 AM Leave a comment

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، جەماوەری ناڕازی کوردستان

وەک ئاگادارن، ماوەیەکی زۆر بەسەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا تێپەڕ بووە‌و لەم ماوەیەشدا پرۆسەیەک لە بەڵێن‌و پەیمان لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان تێپەڕبووە، ئەمە سەباری تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دانیشتنی چەند ئەندامێکی ئەنجومەن‌و نوێنەرانی چەندان گروپی جیاواز لەگەڵ سەرۆکی هەرێم‌و سەرباری خستنەگەڕی پرۆسەیەکی سەرەتایی بۆ دادگایکردنی کەیسی تۆمەتبارانێک، کە هەستاون بە شەهید‌و بریندارکردنی خۆپیشیاندەران، بەڵام لەهەموو ئەو حاڵەتانەدا بەکردەوە ئەوە دەرکەوتووە کە دەسەڵات ئیرادەی بەجێهێنانی داواکارییەکانی خەڵک لەخۆی پیشان نادات‌و سەرجەم بەڵێنەکان‌و دان نان بە رەوایەتی داواکان تەنیا بۆ بەسەربردنی کاتە‌و، پرۆسەی دادگایکردنەکانیش یان بە سیناریۆ بەڕێدەکرێت یان تاوانبارانی سەرەکی تەقەکردنەکان رادەستی دادگا ناکرێن. لەلایەکی تریشەوە، پرۆسەی دانوستانی دەسەڵات‌و حزبەکانی ئۆپۆزیسۆن، لە کۆبوونەوە داخراوو دوور لە چاوی خەڵکەکان‌و بەبێ‌ بەشداری نوێنەرانی شەقام   نەیتوانیووە هاوکاری بەدیهێنانی داواکارییەکانی خەڵک بکات‌و خەریکە ئەو رێککەوتنانە دەگۆڕێت بە رێککەوتنێکی ژێربەژێرانەی حزبەکان‌و خواستەکانی خەڵک دەکرێتە دەرەوەی دانیشتن‌و  کۆبوونەوەکان . بۆیە ئێمە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستیانەی سەرەوە رایدەگەیەنین کە:

1-  پێویستە لە وادەیەکی دیاریکراودا، دەسەڵات داواکارییەکان بەڕەسمی بناسێت‌و کات‌و میکانیزمی جێبەجێکردنیان بۆ دیاری بکات.

2-  هەر ئێستا تۆمەتباران‌و ئەو کەسانەی بە ئاشکرا هەستاون بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، رادەستی دادگا بکات‌و دەسەڵاتی جێبەجێکردن بە کردەوە هاوکاری دادگا بکات بۆ تەواوکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە تۆمەتباران.

ئەگەر دەسەڵات بەهەمان شێوەی پێشوو درێژە بە کات کوشتن بدات‌و بە کردەوە هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی داواکاری هاونیشمانیان‌و خۆپیشاندەران نەنێت‌و لەماوەیەکی کورت دا وەڵام نەداتەوە، ئێمە وەک ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی کوردستان، ناتوانین هیچ ئیلتیزامێک بە پرۆسە‌و ئەنجامی رێکەوتنی حزبەکانەوە بکەین‌و لەدۆخێکی وادا نائومێدی خۆمان بە پرسەی دانوستان‌و رێککەوتنەکان رادەگەیەنین‌و لە بەرامبەریشدا هەر جۆرە توانایەکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ گرتنەبەری ئەو رێگا مەدەنیانەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەکاتەوە بە ئەمرێکی واقیعی‌و روو دەکەینە شێوازە جۆراوجۆرەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە خۆپیشاندانیشەوە، تا لەو رێگایانەوە جارێکی تر فشاری زیاتر بخەینە سەر دەسەڵات‌و ناچاری بکەین بە کردەوە سەرجەم داواکارییەکانی جەماوەری خۆپیشاندەر جێبەجێ‌ بکات، لە هەمان کاتیشدا رایدەگەیەنین کە ئۆباڵی ئەنجامی چاوەڕوان نەکراوی نائومێدی لەجێبەجێکردنی داواکارییەکان لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە.

ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی کوردستان

9/6/2011

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

پـــرۆسه‌ی‌ هـــه‌ڵبژاردنی‌ پـــه‌رله‌مـــانی‌ توركیا كـــۆتایی‌ پـــێ هـــات نێچیرڤانى بارزانى”گۆڕانكارى ناوپارتى كوده‌تا نیه‌” ‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: