رۆژنامه‌یه‌كی‌ پارتی‌:كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی‌ بۆ جه‌نگێكی‌ پێشبینیكراو رێكخستبوو

2011/06/13 at 3:30 PM لێدوانێک بنووسە

هاوڵاتی>رۆژنامه‌ی‌ هه‌ولێری‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا باسی له‌رووداوی‌ رێگریكردن كردووه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ له‌بازگه‌ی‌ دێگه‌ڵه‌ بۆ چونه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌.وتاره‌كه‌ به‌ناوی‌ (چاودێرێكه‌وه‌) نوسراوه‌‌و تێیدا هاتووه‌ “ڕاستیی ڕووداوەکە ئەوەیە کە پێشتر هەموو هەماهەنگی و هاوکارییەک لە نێوان برایانی بەرپرسی یەکێتی لە هەولێر و دامودەستگە ئەمنییەکان کرابوو بۆ دابینکردنی ئاساییش و هێمنیی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە هەولێر، بەڵام دواتر بە بێ هەماهەنگی و بە بیانووی پاراستنی ئاساییشی ئاهەنگەکە، هەوڵی هێنانی هێزی سەربازی ‌بۆ ناو هەولێر درا و ژمارەیەک لەو هێزانەیش گەییشتنە ناو هەولێر. دواتر درەنگانێکی شەو بەڕێز کاک (کۆسرەت ڕەسووڵ) گلەیی کردووە کە گوایە بە ڕێگەی کۆیەدا بەرەو هەولێر هاتووە و لە دێگەڵە ڕێگەی لێ گیراوە و گەڕاوەتەوە”.

هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه‌ “هۆی سەرەکیی گەڕانەوەی کاک (کۆسرەت) ڕێگرتنی نەبووە، بەڵکوو ئەو ترس و گومانە بووە کە گوایە لەسەر ڕێگەی هەولێر و کۆیە بۆسەیان بۆ ناوەتەوە. هەروەها پێیان ڕاگەیاندبوو کە ڕەوشی هێزەکانی پارتی لەم ناوچەیەدا ئاسایی نییە، ئەم پڕوپاگەندانە نیگەرانیی لای کاک (کۆسرەت) دروست کردبوو و ببووە هۆی ئەوەی کە ئامادەکارییەکانی بە شێوەیەک بکات کە خۆی بۆ جەنگێکی پێشبینیکراو ڕێک خستبێت، بەڵام دواتر بە ڕوونبوونەوەی ڕاستییەکان ئەم نیگەرانیانە ڕەوینەوە”.

Entry filed under: كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی, هاوڵاتی.

کۆنگره‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ناڕه‌زایه‌تیی لێده‌كه‌ویته‌وه‌ پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر بە یاساییكردنی(ئەی رەقیب)دەكات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,117 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: