پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر بە یاساییكردنی(ئەی رەقیب)دەكات

2011/06/13 at 4:30 PM Leave a comment

پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ:(دینمان و ئاینمان هەر نیشتمان) دەبێ بكرێتە (لە دینمانە و ئاینمانە نیشتیمان)

بڕیاره‌ سبه‌ینى په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر سرودى نیشتیمانى (ئه‌ی ره‌قیب) بكات.دڵشاد شەهاب، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، بڕیارە رۆژی 14/6/2011 لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا، چەند پڕۆژە یاسایەك بخرێنەڕوو، لەوانەش “خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای سروودی نیشتمانیی كوردستان، بۆ بەیاساییكردنی مارشی (ئەی رەقیب)”.
سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند”پێمانباشە ئێمەش بەشێوەیەكی یاسایی سروودی نیشتمانیمان هەبێ”، گوتیشی “كێشەمان لەسەر سروودی (ئەی رەقیب) نییە، بەمەرجێك دەقەكەی دڵدار وەك خۆی بەكاربهێندرێ، ئەوەی ئێستا دەستكاری كراوە، بۆنموونە دەڵێ (نایشكێنی دانەیێ تۆپی زەمان) نەك دانەری تۆپی زەمان، ئەگەر دانەربێ بەلای ئێمەوە رەوا نییە”. هەروەها گوتیشی “لەو شوێنەی دا كە دەڵێ (دینمان و ئاینمان هەر نیشتمان) دەبێ بكرێتە (لە دینمانە و ئاینمانە نیشتیمان) واتە بەشێكە لە دینمان و ئاینمان نەك هەموو دین و ئاینمان نیشتیمان بێ”.
ئەو ئەندامەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی “ئێمە دەتوانین لەسەر سروودی نیشتیمانی بگەینە تەوافوقێكی نیشتیمانی”.
هەر لەوبارەوە حەمەسەعید حەمەعەلی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێ ئەوان لەگەڵ ئەوەن سروودێكی نیشتمانی بۆ كوردستان دابنرێ “بەڵام لەگەڵ دیموكراسی و قۆناغی ئێستای پێشكەوتووی كوردستان بگونجێ”. گوتیشی “مەرج نییە سروودێك بێ لەساڵی سی و چلەكان بۆ قۆناغی شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرەكان دانرابێ كە جێگەی رێزە و كولتوورێكی نیشتیمانییە، بەڵام من لەگەڵ ئەوەم سروودێك بێ لەگەڵ ئەو چەرخ و كرانەوەی ئێستا بگونجێ”، هاوكات گوتیشی “بەئاساییشی دەزانم (ئەی رەقیب) بمێنێ و نەگۆڕێ”، گوتیشی “سروودی ئەی رەقیب كە دەڵێ (دینمان و ئاینمان هەر نیشتیمان) باسی دین ناكات و ناڵێ نیشتیمان ببێتە بەدیلی دین، ئینجا ئیسلام بێ یان مەسیحی”.
هەروەها كوێستان محەممەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند “ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە لەسەر بە یاساییكردنی سروودی ئەی رەقیب وەك مارشی نیشتیمانی”. كوێستان گوتیشی” كاتێك دڵدار دەڵێ دینمان و ئاینمان هەر نیشتمان، مەبەستی ئەو زۆرتر مەبەستێكی ئەدەبی و ئایدیۆلۆژییە نەك ئەوەی نیشتمان ببێتە بەدیلی ئاینی ئیسلام”.  رووداو – هەولێر

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان, بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان. Tags: .

رۆژنامه‌یه‌كی‌ پارتی‌:كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی‌ بۆ جه‌نگێكی‌ پێشبینیكراو رێكخستبوو جه‌لال تاڵه‌بانی مافی ئیمزای بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دانی‌ دا به‌ یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: