کۆنگره‌ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ناڕه‌زایه‌تیی لێده‌كه‌ویته‌وه‌

2011/06/13 at 2:45 PM Leave a comment

ناڕه‌زایه‌تی به‌شێک له‌ کادره‌کان حدک  له کۆنگره‌ دا

جەمیل ئەحمەدی -راپۆرت :ئه‌ندامێکی به‌شداربووی کۆنگره‌ی حدک که‌ نه‌یوویست ناوی ئاشکرا بکه‌ین به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ باسی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ و ناڕه‌زایه‌تی لێکه‌وتنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن به‌شێک له‌ کادرو پێشمه‌رگه‌کانی کردو  وتی؛ پێم خۆشه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ندین کێشه‌ی نێوو کۆنگره‌  بکه‌م که‌ له‌ مێژووی ئه‌م حیزبه‌دا له‌ هه‌موو کۆنگره‌کانی به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ و قه‌د نه‌بووه‌ و نه‌ی توانیووه‌ خۆی ڕزگار بکات له‌م قه‌یرانه‌دا که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ به‌رۆکی گرتووه‌ و به‌ردی بناغه‌ی دا کوتاوه‌ له‌ ناو کۆنگره‌داو که‌س ناتوانێت پاڵی پێوه‌ بنێت هه‌تا ئه‌م حیزبه‌ ماوه‌، به‌ڵام من حه‌ز ده‌که‌م باس له‌م کۆنگره‌بکه‌م هه‌ر له‌ سه‌ره‌تا که‌ له‌م کۆنگره‌دا بینیمان دووباره‌ به‌ چاوی خۆمان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌چاو نه‌کردنی بنه‌ماکان دیموکراسی له‌ کاتی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌سه‌ر هه‌موو کادره‌کانی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌نها به‌ پلانێکی داڕێژراو کۆنگه‌ره‌ به‌ڕ‌ێوه‌ چوو بووه‌ هۆی نگه‌رانی کادرو پێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌کانی تری کوردستان بێجگه‌ له‌ ناوه‌ندی کوردستان نه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مناڵی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا له‌ کاتی کۆنگه‌ره‌دا هۆڵی کۆنگره‌یان به‌ جێهشت وتا ئێستاش نه‌چونه‌ته‌وه‌ سه‌ر کاره‌ حیزبیه‌کانیان و به‌ بێ چاره‌سه‌ری ده‌ستیان له‌ کارو باری حیزبی هه‌ڵگرتووه‌ به‌ شێووه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین له‌ هه‌مبه‌ر پشت گوێ خستنیان له‌ کۆنگره‌دا.
هه‌روه‌ها وتی  حدک له‌م کۆنگره‌ی خۆیه‌دا له‌ کۆی ۲۲ ئه‌ندام کومیته‌ ناوه‌ندی که‌ هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ن ، ۱۹نۆزده‌ که‌سیان خه‌ڵکی ناوه‌ندی کوردستان و ۳سێ که‌سیان خه‌ڵکی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هیچ ئه‌ندامێکیشمان له‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نی یه‌ له‌ ۶شه‌ش ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیش هه‌ر شه‌شیان له‌ ۱۹نۆزده‌ که‌سه‌که‌ی ناوه‌ندی کوردستانه‌و سکرتێریش بۆ جارێکی تر هه‌ڵبژێردرایه‌وه.‌
هه‌ر به‌ پێی وته‌ی ناوبراو  سکرتێر ناوی چه‌ند که‌سێکی پێشنیاری کردوه‌ که‌ وه‌ک ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵیانبژێرن و پێش کۆنگره‌ش له‌ لایه‌ ن چه‌ند که‌سێکۆ هوشداری دراوه‌ به‌ چه‌ند که‌سێک که‌ خۆیان بۆ ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵنه‌بژێرن و نایه‌ڵن ده‌نگ بهێننه‌وه‌، وتی پێشتر له‌ کۆنگره‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه‌ که‌ ناوی که‌سانێک دراوه‌ و پێشنیار کراوه‌ وه‌ک ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه‌ هه‌ڵبژێرێن به‌ڵام هه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌م که‌سانه‌وه‌ روبه‌روی رخنه‌ی توند بوه‌ته‌وه‌ و به‌ پێشێلکاری مافی که‌سانێکی تر زانراوه‌ و هه‌ر جۆره‌ لیستێک و ناو هێنانێک هاتوو هاواری هه‌ڵده‌ستا به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆیان نه‌ک هه‌ر ناو ده‌ده‌ن و پیشنیار ده‌که‌ن به‌ڵکو خۆیان هوشداریش ده‌ده‌ن به‌ که‌سانێکی تر که‌ خۆیان هه‌ڵنه‌بژێرن ده‌نگ ناهێننه‌وه‌ ئاخۆ تۆ بڵێی ئه‌مانه‌ چه‌نده‌ له‌ دیموکراسی گه‌یشتبن؟
شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ باشور له‌ ۳سێ پارێزگای ئیلام و کرمانشان و سنه‌ پێکهاتووه‌ که‌ که‌ ناوه‌ندی کوردستان به‌قه‌د هیچ کام له‌ ۳سێ پارێزگایه‌ نابێت چی له‌ بواری ئه‌رزی و چی جه‌معیه‌تی وه‌ بڵێین ،
ئه‌وه‌ی راستیه‌ و که‌س نکۆڵی لێ ناکات له‌ناو حیزبه‌ که‌لاسیکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ناوچه‌گه‌رای و باند و باد بازی زاڵ بووه‌ به‌سه‌ر کاروبار و بڕیاره‌کانی نێوخۆی حیزبی و کۆنگره‌دا و هه‌ر ئه‌مه‌ وای کردوه‌ حیزبه‌ که‌لاسیکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌توانن بایه‌خێکی وا بده‌ن به‌ ناوچه‌کانی باشوری کوردستان ، ئیلام و کرمانشان ، که‌ ۲دوو پارێزگای گرنگی کوردستانن هه‌م بۆ کوردو هه‌م بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌روه‌ها وتی هه‌میشه‌ کادرو پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م دوو پارێزگایه‌ له‌ ناو ئه‌م حیزبانه‌ دا هه‌ستان به‌وه‌ کردوه‌ حیزب حیزبی خۆیان نی یه‌ و خۆیانیان وه‌ک مێوان چاولێکردوه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆر جیاوازه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ جوابی داخوازێکانمان نه‌درێته‌وه‌ ریزه‌کانی حیزب به‌جێبهێڵین.

پرسیار ، ئایا ناتانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو حدکا ؟
وتی هیچ کاتێک بیرمان له‌ چتی وا نه‌کردوه‌تۆ و ئه‌گه‌ر حدک به‌ جێبهێڵین باوه‌ڕناکه‌م له‌مه‌به‌دواوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هیچ حیزبێک کار بکه‌ین و ئه‌گه‌ر بڕیاریشمان دا کاریش بکه‌ین شه‌رتمان هه‌ یه‌ و ده‌چینه‌ ناو ڕێخراوێکی نوێی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ یان بۆ خۆمان ئه‌گه‌ری دروست کردنی پارتی تازه‌مان هه‌یه‌ و باوه‌شیشمان کاره‌وه‌ ده‌بێت بۆ هه‌ر کوردێک له‌ ڕۆژهه‌ڵات و کارو باری ناوچه‌که‌ی خۆیشی با خۆی به‌ڕێوه‌ی ببات نه‌ک ئێمه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئه‌گه‌ره‌ و ته‌نها ویستم چتێک ڕوون بکه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆمان به‌ گشتی و کۆنگره‌که‌مان به‌تایبه‌تی و فکریش ناکه‌م هیچکام له‌ حیزبه‌ که‌لاسیکه‌کان بتوانن وڵامی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات بده‌نه‌وه‌ چوون ساڵانێکی زۆر به‌سه‌ر چووه‌ و هێدی کۆتای هاتووه‌ به‌و هه‌له‌ی له‌ ده‌ستیان بووه‌  هه‌ر بۆیه‌ قه‌د باوه‌ڕم به‌ گۆڕان نی یه‌ له‌ ناویان دا ناتوانن خۆیان له‌م ناوچه‌گه‌رای و بنه‌ماڵه‌ و باندو باند بازی یه‌ ڕزگاری ببێت .
پرسیار ، ئایا داواتان کردوه‌ له‌ حیزبه‌که‌تان لاتان لێ بکاته‌وه‌ به‌ جدی یان هانه‌ حاڵه‌تی گفت و گۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حیزبه‌که‌تان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان ؟
به‌ڵێ له‌ گفت و گۆداین به‌س بڕواناکه‌م بگه‌ین به‌ نه‌تیجه‌یه‌کی باش چوون کات به‌سه‌ر چووه‌ و ناگه‌ڕێته‌وه‌.رۆژنامه

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان, جەمیل ئەحمەدی. Tags: .

نێچیرڤانى بارزانى”گۆڕانكارى ناوپارتى كوده‌تا نیه‌” ‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ پارتی‌:كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی‌ بۆ جه‌نگێكی‌ پێشبینیكراو رێكخستبوو

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: