له‌ باکور بژی کوردستان و له باشووریش,سینه‌ کوتان بۆ یادی خومه‌ینی

2011/06/14 at 5:46 PM لێدوانێک بنووسە

ئاسۆ بیارەیی: دروشمی بژی کوردستان، بژی کوردستان! ئه‌ردوغان تیرۆریسته، له باکوری کوردستان شارەکانی هه‌ژاندوە. به پێچه‌وانه‌شه‌وە له باشوور له سایه‌ی ڕژێمی خێڵه‌کی پاوەنخوازی سه‌رمایه‌دارن، یادی گه‌ورەترین بکوژی کوردان(خومه‌ینی عه‌لیپه‌رست) و مرۆڤایه‌تی دەکرێته‌وە. له باکوری نیشتمان به‌رهه‌می په‌روەردەی نه‌ته‌وایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان(پکک) گه‌یشتووەته لوتکه و وەک کێوەکانی کوردستان لوتی تۆرانیه‌کان دەشیکینێ. به هه‌زارەها کچ و کوڕ و دایک و باوک و منداڵ شه‌پۆلی ئاشتییان دروستکردوە و دروشمی سه‌رفرازی کوردستان دەڵێنه‌وە، به‌ڵی! بژی کوردستان، گه‌ریلا چاومانه، کورد ئیدی دیل نیه و نه‌ته‌وەیه‌کی جیایه له تۆرانیه دڕندەکان..
له باشووریش یا حوسین و دەمێک که‌ربه‌لایه‌ و جارێکی دیش  کورد عێراقییە، ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان کراوەته بازارێکی هه‌رزانی سه‌رمایه‌ی داگیرکه‌ران و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی زۆربه‌ی هاونیشتمانیان کردوەته کاڵایه‌کی فرۆشتن و له‌وپه‌ڕی نزمیدایه..
له دۆخی یه‌که‌مدا، بزوتنه‌وەی ڕزگاریخواز کورد له‌و به‌شه‌، خه‌رمانی ئه‌وە دەچینێته‌وە که خاوەنی فه‌لسه‌فه‌یکی زانستییه‌و چین و توێژەکانی کوردستانی وا هوشیار کردوە که بۆ نموونه ژنان وەک پیاوان به گژ دڕندەترین سوپای ناوچه‌دا بچنه‌وە. ئه‌وەش ته‌نها به‌چه‌ک نا، به‌ڵکو به‌شۆڕشێکی نه‌ته‌وایه‌تی ڕۆشنیری، که چه‌ک ببێته ئامرازێکی کاتیی، بچوکی ڕزگاری، که هه‌موو تاکێکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌سێتی خۆی بناسێته‌وە و به‌رهه‌ڵستی بکات له ژیانی ڕۆژانه‌ی. له باشووریش  هاندانی هه‌ستی خۆپه‌رستی و گه‌ندەڵی له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی پاشکه‌وتووی و نه‌خویندەوارەوە،،که مرۆڤ ته‌نها له کاڵادا خۆی بناسێته‌وە و نیشتمانی لا هیچ نە بێت، که که‌سێتی تاک وکۆمه‌ڵگه پتر پاشکه‌وتوو و بشکێنرێت و له پێوەرەکانی بنه‌ماڵه‌و سه‌رمایه‌که‌یدا ئه‌تک بکرێت. ئه‌ی له‌وە ئه‌تک تر کامه‌یه که به‌دەها ژن و کچ له سه‌ر کێشه‌ی شه‌رەف بکوژرێن؟ ئه‌ی ئه‌وە ئه‌تککردن و شکاندنی که‌سێتی کوردی نیه که به‌ده‌ها گه‌نج که له‌به‌ر هه‌ژاری چه‌کیان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ هه‌ڵگرتووە و له ڕۆژێکی وەک حه‌ڤدەی شوپاتدا وەک قوات خاصه و مولازم موحسینه‌کان منداڵانی کوردیان پێ بکوژرێت، کامه‌یه ئه‌و شانازییه‌ی که دەبێت به‌ حکومه‌تی کوردی باشوورەوە بکرێت ، که دۆزێکی وەک ئه‌نفالی کردە قوربانی قاسم ئاغاکان و ته‌حسین شاوەیسه‌کان؟ که شارێکی وەک که‌رکوکیان ناو نا‌وچه‌ی جێناکوک، له‌وە شه‌رمتر هه‌یه؟
به‌ڵێ! گه‌لی کورد  و بزوتنه‌وە‌که‌ی له‌ باکور بۆیان هه‌یه گه‌ورەترین شانازی بکه‌ن، چونکه له مه‌حاڵ، له به‌ردەم دڕندەترین فاشستی ناوچه‌ و جیهانه‌وە توانیان بڵێن: بژی کوردستان، بژی کوردستان. ئوجه‌لان له ناو زیندانه‌وە بزوتنه‌وەیه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌شه‌ پێدا..سه‌رکردە خێڵه‌کی و خۆپه‌رسته‌کانی باشووریش له که‌شوهه‌وای ئازادیدا، به‌رهه‌می به کوشتدانی زیاتر له سێ سه‌د هه‌زار کورد، له سێبه‌ر دوو په‌ڕوی بابه‌ردەڵه و بێنرخ تێپه‌رناکات، هێشتا خه‌ریکی به ‌دەروێشکردنی کوردن بۆ  مه‌زار و که‌ربلا و عه‌لی و تۆرانیه‌کان.
هه‌زاربارە  پێرۆزبێ سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد له‌ باکور،،لێرەوە دەستی  هه‌موو گه‌ریلا خه‌باتگێرەکان دەگووشم و ئافرەین له‌و گه‌له دەکه‌م که به‌رامبه‌ر دڕندەترین سوپا و هێزدا دەڵێت من هه‌م و بژی کوردستان، تۆرانی داگیرکه‌رە!!!!!!!!!!!!
١٣-٦-٢٠١١ سوێد

به‌دواچوون:ئاسۆ بیارەیی-هاوپشتی

 

Entry filed under: ئاسۆ بیارەیی.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر رێ لێگرتنی له‌ بازگه‌ی‌(دێگه‌ڵه‌)كرده‌وه‌ کورد‌و فۆرمی دەسەڵات بەبێ دەوڵەت

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,183 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: