نامه‌ یه کێ سه‌رئاو‌اڵه‌‌ له لاێن کادرو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

2011/06/15 at 3:40 PM Leave a comment

عه‌بدۆڵا موهته‌دی و عومه‌ر ئیلخانی زاده‌ تاوانباری یه‌که‌من

بۆ رای گشتی خه‌ڵکی کوردستان
وه‌ک هه‌مووان ئاگادارن ئه‌مه‌ چه‌ندمی جاره‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌ سکرتێری کاک عومه‌ر ئیلخانی زاده‌ پێشمه‌رگه‌ لاوو خوێنگه‌رمه‌کانی گه‌له‌که‌مان ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌که‌ن و دوابه‌دوای تێپه‌ربوونیان له‌ سنووره‌ ده‌ستکرده‌کان ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانه‌وه‌ راپۆرتێکی تێروته‌سه‌لیان له‌ سه‌ر ئه‌درێت و به‌م شێوه‌یه‌ رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌ ئاسانی دخرێنه‌ داوی رژیم و زۆر مه‌زڵوومانه‌ گیانیان فیدا ئه‌که‌ن بێ ئاگا له‌وه‌ی که‌ حیزبه‌که‌یان راپۆرتی له‌ سه‌ر داون و له‌ هه‌موو بڵندگۆیه‌ک که‌ڵک وه‌رئه‌گرن که‌ به‌ دزو جه‌رده‌وو تاوانبار بیاناسینێ.


به‌ راستی دووباره‌و چه‌ند باره‌ بوونی ئه‌م کرده‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان جێگای شه‌رمه‌زاریه‌کی زۆر گه‌وریه‌ که‌ به‌ مێژووی 32 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵه‌ نامۆیه‌.
کاره‌ساته‌که‌ به‌ وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان راگه‌یاندن له‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی ده‌رده‌کات و به‌ گرتن و کۆشتنیان ده‌دات به‌ڵکوو کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیش به‌ سکرتێری کاک عه‌بدۆڵا موهته‌دی هه‌موو کات دوابه‌دوای کاره‌ساته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان راگه‌یاندنێک ده‌ر ئه‌که‌ن که‌ ئه‌و که‌سانه‌ کۆمه‌ڵه‌ نین و هیچ پێوه‌ندیه‌کیان نه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌و نه‌ به‌ شه‌خسی عه‌بدۆڵای موهته‌دیه‌وه‌ نیه‌ گۆیا‌ که‌س کۆمه‌ڵه‌ نیه‌ حیزبه‌که‌ی ئه‌مان نه‌بێت و عه‌بدۆڵای موهته‌دی بووه‌ته‌ وته‌بێژی نه‌ک ته‌نیا کۆمه‌ڵه‌ به‌ڵکوو وته‌ بێژی هه‌موو گه‌لی کورد لای فارسه‌کان. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌‌ جه‌نابی مۆهته‌دی وا خۆی ده‌رده‌خات که‌ خوازیاری یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ کاتێکدا بێجگه‌ له‌ خۆی که‌س به‌ کۆمه‌ڵه‌ نازانێت و فارسێک له‌و په‌ڕی دنیا به‌ هه‌ر رووداوێک گیان ده‌ست بدات سه‌د راگه‌یاندن و سه‌ره‌خۆشی ده‌نێرێت و په‌یامی هاوخه‌میانن بۆ ره‌وانه‌ ده‌کات، به‌ڵام سه‌ره‌خۆشیه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووانی کورد نانێرێت هیچ زۆر شتی بێ بنه‌مایش ده‌خاته‌ پاڵیان.
ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک له‌ کادرو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ به‌ هۆکاری ئه‌منیه‌وه‌ ناتوانیی ناوی خۆمان ئاشکرا بکه‌ین رق و تووڕه‌یی خۆمان له‌و کرده‌وانه‌ ده‌رده‌بڕین و پێمان وایه‌ که‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه‌کانی له‌ خۆیدا نۆقم کردووه‌ ئاکامی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌و له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ کاک عه‌بدۆڵا موهته‌دی و عومه‌ر ئیلخانی زاده‌ تاوانباری یه‌که‌من و به‌ رای ئێمه‌ باشتر وایه‌ که‌ ده‌ست به‌ جێ ده‌ست له‌ پۆسته‌کانیان بکێشنه‌وه‌‌و کۆتای به‌و کێشه‌و ئاژاوه‌ی ناو ماڵی کۆمه‌ڵه‌ بهێنن و له‌مه‌ زیاتر به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی خۆیانه‌وه‌ سیمای کۆمه‌ڵه‌ خه‌وشدار نه‌که‌ن.
داواش له‌ هه‌موو تێکۆشه‌رێک و له‌ هه‌موو ته‌یفی به‌رینی کۆمه‌ڵه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌ ئاست ئه‌م چه‌شنه‌ کرده‌وانه‌ی حیزبه‌کان بێده‌نگ نه‌بن و نه‌هێڵین له‌مه‌ زیاتر به‌ خوێنی لاوه‌کانمانه‌وه‌ بازرگانی بکرێت.
کۆمه‌ڵیک له‌ کادرو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

19ی جۆزه‌ردانی 1389

له رۆژهه‌ڵات تایمز وه رگێراوه

Entry filed under: باله‌ كان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان. Tags: .

تاران واشنتۆن به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری سوریا تۆمه‌تبار ده‌كات ئۆپۆزسیۆن:ده‌سه‌ڵات پلان له‌دژی‌ چالاكوانان به‌رێوه‌ببات،لێی قبوڵ ناكه‌ین‌و هه‌ڵوێستی‌ توندمان ده‌بێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: