ئۆپۆزسیۆن:ده‌سه‌ڵات پلان له‌دژی‌ چالاكوانان به‌رێوه‌ببات،لێی قبوڵ ناكه‌ین‌و هه‌ڵوێستی‌ توندمان ده‌بێت

2011/06/15 at 6:08 PM Leave a comment

گه ر پلان له‌دژی‌ ڕێكخه‌رێكی‌ خۆپیشانده‌ر بێت یان ڕۆژنامه‌نوس یا هه‌ر لایه‌نێكی تر بێت

ژیار محه‌مه‌د /هاوڵاتی دوای‌ ئاشكرابوونی‌ پلانی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر چالاكوانانی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ باڵای‌ ئۆپۆزسیۆن به‌توندی‌ هۆشداری‌ ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵات.ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌ “له‌ده‌سه‌لاَت قبوڵ ناكه‌ین هیچ كارێكی‌ نایاسایی‌ به‌رانبه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكات، ڕێكخه‌رێكی‌ خۆپیشانده‌ر بێت یان ڕۆژنامه‌نوس یا هه‌ر لایه‌نێك”.
هه‌روه‌ها وتی‌ “رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ حاڵه‌تێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بووه‌، ئێمه‌ش ده‌سه‌ڵاتمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر دووباره‌ بێته‌وه‌ لێتان قبوڵ ناكه‌ین”.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌یه‌ی‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ هاونیشتیمانیانی‌ به‌شداربوو له‌ خۆپیشاندانه‌كان، له‌شاری‌ سلێمانی‌‌و ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتی‌ گروپی‌ چه‌كداری‌ راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پلانی هێرشكردنه‌ سه‌ر چالاكوانان‌و روناكبیران به‌رێوه‌ببه‌ن.
سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ی‌ ئۆۆپۆزسیۆن وتی‌ “ئه‌گه‌ر وابێت، ئێمه‌ هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ له‌سه‌ر ورده‌گرین چونكه‌ ئه‌وان بڕیاریان داوه‌ ئه‌و جۆره‌ گرتن و ڕاوه‌دونان و كاره‌ نایاساییانه‌ نه‌مێنێت، ئه‌وان (پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ) به‌ ئێمه‌یان وت له‌ 7ی‌ مانگه‌وه‌ به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومی‌ و حیزبیه‌كانمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ نه‌كه‌ن و بوه‌ستێنرێن”.
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هۆشداری‌ دراوه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ به‌ بێ‌ دڵنیا بوون له‌ كۆتایهێنان به سیاسه‌تی‌ ترس و تۆقاندن و هه‌وڵی‌ ترۆری‌ ده‌نگی‌ ئازادیخوازان، مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ستراتیژیه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ بۆ گرتنه‌ به‌ری‌ هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌بێت هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ پێكه‌وه‌ دابنیشین پاشان بڕیار بده‌ن‌و جۆری‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌كه‌ش دیاری بكه‌ن.

 

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

نامه‌ یه کێ سه‌رئاو‌اڵه‌‌ له لاێن کادرو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یاریچییەکى ئیماراتى لەسێدارە دەدرێ

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: