جەنابی بارزانی،تۆ لە دەرەوەی بازنە نیت !

2011/06/17 at 12:21 PM Leave a comment

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زۆرێک لەڕۆژنامەو بڵاوکراوەکانی کوردستان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە (مەسعودبارزانی) بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی پلانێکی تۆکمەی داناوەو لەپێشدا لە کەسەنزیکەکانی حزبەکەی خۆیەوە دەست پێدەکات. هاوکات ناوبراو داواشی کردووە هەر کەسێک بە داتا گەندەڵی شک دەبات با هاوکاریمان بکات!!. هەرلەمبارەیەوە و وەکو دەرخستنی یەکەمین نیشانەکانی سووربونی بارزانی لەسەر پلانەکەی وڕاکێشانی متمانەی خەڵک، ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو وەزیری داد فەرمانی دەستگیرکردنی(ڕەشیدتاهیر) بریکاری وەزارەتی دارایی وچەندین بەرپرسی باڵای ئەو وەزارەتە ،  کەسەر بە لسیتی پارتین، دەرکرد. هەرچەندە دواتر (ڕەشید تاهیر) بۆ کەناڵی (NRT)  بەشێوەیەکی تەمومژاوی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.

بەر لەوەی هیچ قسیەک لەسەر پلانەکەی بارزانی بکەین و ئامانجو پلانە شاراوەکانی پشتی ئەم سیاسەتە ڕۆشن بکەینەوە، جێگای خۆیەتی کۆمەڵێک پرسیار بوروژێنین.

بەرلە هەرشێک بپرسین. جەنابی بارزانی بۆچی تۆ خۆت خستۆتە دەرەوەی بازنەی قەیرانی سیاسی وکۆمەڵایەتی و حکومەتی کۆمەڵگەی کوردستان؟!. تۆ سەرۆکی یەکێک لەو حزبانەی کە بیست ساڵە دەسەڵاتی لەم کۆمەڵگەیەدا بە دەستەوەیەو کۆمەڵگەی بەم ئاستە مەترسیدارەی ئێستا گەیاندووە. خێرە وا وەک پاپای فاتیکان خۆت دەخەیتە دەرەوەی بازنەو وەک فریاد ڕەسێک خۆت وێنا دەکەیت و لەسەرەوەی هەموو دیاردەکانەوە، کە پشکی شێرتان لە خوڵقاندنیاندا هەیە، جارو بار وەک حەکیمێکی بێلایەن دادەبەزیتە مەیدان؟!. کێ تۆی لەو جێگا پارێزراوو دوورە دەستە داناوە، کە هیچ شتێک یەخەی تۆ نەگرێت؟!. کێ ئەو مافەی داوە بە تۆ کە هیچ دەزگایەک چاودێر نەبێت بەسەر تۆوە؟!. کێ تۆی لەو جێگایە داناوە کە تەنیا تۆ مافی لێپرسینەوەت لە خەڵک هەبێت وکەسێک نەبێت لە تۆ بپرسێتەوە؟!. ئەم هەڵسوکەوتە هی سەردەمی ئیمپراتۆر وفیرعەونە بەسەرچووەکانە.

نەخێر تۆ دروست وایت لە نێو چەقی بازنەکەدا. بۆیە لەو جێگاو ڕێگایە بەهرەمەند نیت کە بتوانیت کێشەی تاڵانچێتی دەسەڵاتەکەتان چارەسەر بکەیت. ئێستا زۆر بە ڕاشکاوی پێت دەڵێم بۆچی!.

لە هەر ووڵاتێکی سەر ئەم زەویەدا ئەگەر کەمترین خەبەر لەشەفافیەت هەبێت. سەرچاوەی سەروەت وسامان ونازو نیعمەتی ملیاردێرەکان وملیۆنێرەکان دیارە کوێیەو چۆن پەیدایان کردووە، بڕی سەروەتوسامانی سەرۆکەکان ووەزیرەکان دیارە چەندەو لەکوێیان هێناوە، جاعادیلانە بێت یان نا، بەڵام دیارو لەبەرچاوە. تۆێژینەوەو بەدواداچوونە نێو دەوڵەتیەکان ناوی (مەسعود بارزانی )یان لە لیستی هەرە سەروەتمەندەکانی دنیادا ڕیز کردووە. تۆ دەتوانی بەمن وخەڵکی کوردستان بڵێی سەروەت وسامانی تۆ چەندەو لەکوێت هێناوە؟!. چەند کۆمپانیاو شەریکاتت هەیەو لە کوێن وبەناوی کێوەن؟!. لەچەند بانکی دنیادا پارەت هەیەو بەناوی کێوەن؟!. لەچەند شەریکاتی جیهانیدا سەهمتان هەیەو سەرچاوەی ئەو سەهمانە کوێن؟!. ئەو هەموو عەقاراتانەی هەتانە بە چی کڕدراون؟!. بەدرێژایی بیست ساڵ ئێوە ملیۆن ملیۆن دۆلاری گومرگی نەوت وگاز وبەنزینتان لە ئیبراهیم خەلیل وەردەگرت، حساب وکیتابی ئەو دەریایە لە دۆلار چیان لێهاتووە وبۆ کوێ چوون و لە کوێ هەڵگیراون؟!.

بەماوەیەکی کورت دوای 31ئابی 1996، کە ئێوە سوپای گاردی کۆماری بەعستان هێنایە سەر شاری هەولێر وداگیرتان کرد، لەوەڵامی ئەو پرسیارە سەد بارەیەی خەڵکدا کە بۆچی ئەوکارەتان کرد. (فەرەنسۆ هەریری) لە کەناڵی ئیعلامی خۆتانەوە ووتی: ئەوەتای کورد هەیە هەرجاشی ووڵاتانی ناوچەکە بووەو پارەی وەرگرتووە، بەڵام ئەمجارە ئێمە بەعسمان کرد بە جاشی خۆمان وپارەمان پێدان وهەولێریان بۆ گرتین. پرسیارەکە ئەوەیە چەندتان دا بەڕژێمی بەعس وئەوپارەیاتان لە کوێ بوو؟!. خۆتان هەتان بوو یان قەرزتان کرد؟!. ماوەی چوار ساڵ ئێوە کوردستانتان خستە نێو جەنگێکی ناوخۆوە. گومان لەوەدا نیە جەنگێکی ئاوها زەبەلاح سەروەتوسامانێکی زەبەلاحی دەوێت، ئێوە ئەوپارەیەتان لەکوێ هێنا، حساب وکیتابی تێچوونی ئەو جەنگە لەلای کێیە؟!. ئایا لەپارەی خەڵکی کوردستان بوو وەک قووربانیەکانی کە لە ڕۆڵەکانی ئەو خەڵکە بوو، یان لەپارەی خۆتان بوو؟!.

پێش ساڵی 2000و لە دەورەی دووەمی ئیدارەکەی(کلینتۆن)دا، کۆنگریسی ئەمریکا بڕیاری دا کە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئەحزابی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بە مەبەستی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، تەرخان بکات . دوابەدوای ئەو ولە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (الجزیرە) بێژەرەکە پرسیاری لێکردی لەو بڕی 200 ملیۆن دۆلارە ئێوە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان چەندتان وەرگرتووە. تۆ ووتت ئێمە پێمان وانیە ڕژێمی بەعس بە پارە بڕوخێ، ئەگەر بە پارە بڕوخێ ئەوا ئێمە ئامادەین ئەو بڕە پارەیە بدەین!. پرسیارەکە ئەوەیە ئێوە ئەو 200ملیۆن دۆلارەتان لە کوێ بوو؟!. قازانج و داهاتی شەریکاتەکانتان بوو؟!، یان داهاتی کوردستان بوو؟!، حسابو کیتابی ئەو پارەیە لەکوێیەو لای کێیە؟!. ئەمەو دەیان وسەدان کەیسی نادیارو شاراوەی تر!.

بۆیە تا تۆ ئەوانە ئاشکرا نەکەیت و دەفتەری حساباتەکە نەخیتە بەرچاوی خەڵک، مندالێکی سەرەتاییش ناتوانێ باوەڕ بەوە بکات،(ڕەشید تاهیر)ێکی بەدبەخت دەگرن و دواتر بە پلەی وەزیر خانەنشینی دەکەن ودەینێرنەوە بۆ ماڵەوە!!. تا کوێخا خۆی مەشمول بێت ، کوێخایەتیەکەی بڕناکات. مەگەر ئەوەی وەک (حسنی موبارەک) لەسبەینێیەکی نزیکدا دەفتەری حساباتە بانکیەکانتان بکەوێتە بەر دەستی خەڵک.

تاهیر حەسەن

07/06/2011

Entry filed under: تـــاهیـر حــه‌ســه‌ن. Tags: .

دانیشتنی پێنج قۆڵی و پڕۆژه‌یه‌کی بنبه‌‌ست چاوپێــــكەوتــــنـی كــــەنــــاڵی NRT لــــه‌گــــه‌ڵ مــــام رۆســــتەم …

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: