مۆتەکەی شۆڕش

2011/06/17 at 11:50 PM Leave a comment

دەمێك بوو، هەوڵدەدرا، شۆڕش وەکو کردەوەیەک، کاردانەوەیەک بەڕووی ستەم بێمافیدا، کۆمەڵگای لێی بتۆرێنرێت.

عەبدوڵا مەحمود:دەمێک بوو نوێنەرانی سیستەمی زاڵ و دەسەڵات، پارێزەرانی سیستەمی سەرمایە. تێدەکۆشان، سیمایەکی ناشیرین بدەن بە شۆڕش. هەوڵیاندا، تیکۆشان، دەریایەک داهات و میدیایەکی هەزار سەر و، لەشکرێک لە نووسەر و سیاسی و گۆرانی بێژو،  شانۆکارو  هونەرمەند و تیۆریسیۆن و هەزاران فیلم و… بخەنەگەڕو نیشان بدەن کە شۆڕش کاتی بەسەر چووە، شۆڕش ئاشتی کۆمەڵایەتی دەشێوێنی، ئارامی کۆمەڵگا لەق دەکات. زۆریان وت بۆ ئاڵوگوگۆڕ لە جێگای شۆڕش، خەباتی مەدەنی و ئاشتیانە، دەستاو دەستپێکردنی دەسەڵات لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە پێویستە.
ڕاپەرین و شۆڕشی برسییەکان و خوازیارانی ئازادی و ئیرادە لە دنیای عەرەبدا، هەموو ئەم هەوڵانەی کردە بڵقی سەرئاو. شۆڕش لە دنیای عەرەبدا، هەر دیکتاتۆرەکانی نەتاساند و بۆرژوزی لە دڕندەییە سەردەمەکەی بەئاگا نەهێنایەوە، بەڵکە درۆ گەورەکانی هەموو ژۆرنالیزمی پان و پۆڕی بۆرژوازی و موچەخۆرەکانی…خستە ڕوو.
شۆڕش بەبەرچاوی پەرلەمان و سیستەمی پەرلەمانیەوە، لەئارادایە. ڕاپەڕینی لە خوارەوەی خەڵک ئاسۆیەک بۆخامۆش بوونەوەی دیار نییە وڵاتانی عەرەبی بونەتە شانۆی نمایشی شۆڕش و تارمایی ئەم شۆڕشانە لە زۆر شوێنی تری دنیادا کابوسێکە خەوی لە چاوی بۆرژوازی و سیستەمەکان تاراندووە، یۆنان و ئیسپانیا، پرتوگال و زۆر شوێنی تر… دەکوڵین و شۆرش لەئان و ساتدایە.
بەپێچەوانەی هەراوهۆریای ڕاگەیاندنەکان و کۆمپانیاکانی درۆسازی کرێگرتەی بۆرژوازی، کە داوادەکەن ڕژێمەکان دەست بۆ توندوتیژی نەبەن، ڕیز لەمافی مرۆڤ  بگرن، وە هەڕەشەی داسەپاندنی سزای ئابوری و بەکارهێنانی هێز دەکەن، بۆرژوازی لەسەراسەی دنیادا، سەرگەرمی خاوکردنەوەی توڕەیی خەڵک و پلانگێرانە تا ئەم شۆڕشانە بەشکست بکێشن و بەربگرن بە تەنینەوەیان.
دەخالەتی ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپا لە لیبیا لەڕێگای بەهرەبەرداریکردن لە دڕندەیی قەزافی و ڕژێمەکەی لەبەرامبەر بە خرۆشانی خەڵکی لیبیادا، هەوڵدان و پلان دانان بۆ دەخالەت لە یەمەن و سوریادا، ئەو هەوڵە بەنەخشەیەن کە بزوتنەوەی نارەزایەتی لە خوارەوەی خەڵک لەدژی دەسەڵاتی چنگبەخوێن و چاوچنۆکی بۆرژوازی، لە ڕێگای وەرێخستنی جەنگەوە لەبار ببەن. و ترسی جەنگ و وێرانکاری باڵ بکێشێتە سەر کۆمەڵگاو پاشەکشە بە سێڵاوی شۆڕش بکەن. هاوکات بزوتنەوەی لە خوارەوەی خەڵک و شۆڕش و ڕاپەرینەکانیان بەشکست بکێشن و کۆتایی بەم دەورانەی ڕاچەنینی برسیەکان بهێنن.
شۆڕش وەک مۆتەکەیەک بۆ دنیای سەرەوخواری سەردەم، لەپاڵ شۆرشی زانستی و ئەلکترۆنیکی و میدیای لە کۆنتڕۆڵ دەرچوی وەکو تویتەرو فەیس بووک و ئاوێزان بوونی لەشکری خوازیارانی ئاڵوگۆر…ئیستا ڕاستیەکی نکۆڵی لێکراوە.
بانگەشەی سواوی دەستاو دەست پێکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و گەمەی پەرلەمانی، کاتێک هیچ لە ژیان و گوزەرانی خەڵک ناگۆڕیت، و باش بژێوی زەمانەت ناکات و خۆشگوزەرانی و یێداویستیەکان و مافەکانی ئینسان وەڵام ناداتەوە، دەبێتە درۆیەکی گەورە، بۆیە شۆڕش بۆ ساتێک چییە ئەگەر لەئاراشدا نەبێت، بەڵام ناتوانرێ تاسەر بخەوێنرێت و بەر بەجوڵەو ڕاچەنینی بگیرێت.
چ شۆڕشەکانی دنیای عەرەب و چ وەجوڵەکەوتنی سەرەتای مۆتۆری شۆڕش لە وڵاتانی ئەوروپا و تا دەگات بە هاتنەسەر جادە و خۆپیشاندانەکانی عێراق و کوردستان، دەورەیەکی نوێیە، دەورەی شۆڕش گەلێکە لەسەر پایەی شکستی نەزمی بەناو نوێی دنیا، ڕۆژهەڵاتی گەورە، جەنگی دژە تیرۆر، داروخانی ئابوری سەرمایەداری و کاریگەرییە جەرگبڕەکانی بەسەر ئۆردووی ملیاردی دنیادا، دەستی پێکردووە.
شۆڕشەکان ئەم سەردەمە، لەگەڵ ئەوەدا کە شۆڕشی کرێکاری نیین، بەڵام بە داخوازیەکانیان، کە نان و ئازادی و ئیرادەیە و رووی لەسەرکوتی سیاسیە، وە هاتنە مەیدانی خەڵکە لەخواروە بۆ هینانەخوارەوەی دەسەڵاتە چاوچنۆک و دژی ئازادییەکان، هەڵگری ناوەڕۆکێکی پێشکەوتنخوازانەن، کە چینی کرێکارو کۆمۆنیزم و دەتوانێ پشتیان پێبەبەستێ و لە ریزی پێشەوەیدا، بوەستن بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی و لەوەش گرنگتر بۆ گۆڕینیان بە شۆڕشی کرێکاری و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە لە سەراپای سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتدارێتیدا و بۆ کۆتاییهێنان بە پەیوەندی زاڵمانەی سەرمایەداری و بنیاتنانی کۆمەڵگای بێچین و چەوساندنەوە و بێمافی و هەڵاواردن.
خەڵکی کوردستان، کە وەکو خەڵکی وڵاتانی وە شۆرشکەوتوو، بەدەست زوڵمی چینایەتی و برسێتی و گرانی و تاڵانی و گەندەڵی، بەدەسەت دەسەڵاتی بنەماڵەیی و میلیشیایی، بەدەست دەسەڵاتی دژی ئازادییەوە، گیرۆدەن و خوازیاری ئاڵوگۆڕی ڕیشەیین.
نەفرەت و خۆپیشاندانەکانی کوردستان بەتایبەتیش خۆپیشاندانەکانی شوبات و دواتری کوردستان، کە جگە لەپایە مادییەکانی ڕاچەنینی دەنگی ناڕازیانی کوردستان، ئیلهامی لە شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی باکوی ئەفریقیا وەرگرت، ئیستاش سەرباری بەزۆر خەواندنی ئەم شەپؤلی توڕەییە و خۆپیشاندانەکان و خاڵیکردنی مەیدانەکانی ئازادی، بەڵام خواستی خەڵکی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵات و سیستەمە بنەماڵەیی و میلیشیایی و تاڵانچییە، بە‌هێزی خۆیەوە باقییە.
مامەڵەیەکی بەرچاوی ئیلیت” بژاردە” نووسەرانی کورد، میدیای ئەهلی و سێبەرو ئەوەی پێی دەوترێت ئۆپۆزیسیۆن، مامەڵەیە لەگەڵ شۆڕش…
نوسەرانی خانەوادەی بۆرژوازی کورد، بە ئیهام وەرگرتن لە میدیای نۆکەری بۆژوازی و بۆرژوا-لیبرالی دنیادا، دەمێک بوو چۆن دژی حزب و تەحەزوب بوون، ئاواش دژی شۆڕش و خەباتی شۆرشگێرانە بوون، کۆمەڵگا لایان خاڵی لەچین و ململانێی چینایەتی بوو، بۆیە زۆر بەسادەیی دەیانەویست فۆرمی تر  بۆ گۆڕینی دەسەڵات، دەرخواردی کۆمەڵگا بدەن. بەڵام شۆڕشەکانی دنیای عەرەب ئەوانیشی تاڕادەیەک لەخەوی قۆڵ بە ئاگا هێنایەوە، کە خوارەوەی کۆمەڵگا، هێزی شاراوەی توڕە، بە بانگەشەی لیبرالیزم و لیبرالیزمی نوێ و پۆست مۆدێرنە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و … ناتوانرێت رازی بکرێن و ڕاستیەکی مادی کۆمەڵگا لەبەر چاویاندا،ونبکرێت. ئەو ڕاستییەی کە دەسەڵات، دەسەڵاتی چینێکی دیاریکراوەو بەرگری لە چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا دەکات و بەبێ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەی سەراپا لە سیستەمی زاڵ ناکرێ چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕی بەرجەستەو ریشەیی بکرێت.
ئەوەش کە پێی دەوترێت ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستان، بە هەمان ڕادە، هەموو هەوڵ و تەقەلایەکیان ئەوەیەو ئەوە بوو، کە بەر بەوە بگرن نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان بە شۆڕش بکرێن و بەرەو شۆڕش ئاراستەبکرێن. بەڵکە هەموویان دەیانەوێ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان لە بازنەی” دانوساندن، پڕۆژە و چاکسازی، خۆپیشاندان، دووبارە دانوساندان” لەقاڵب بدەن. بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بەشی خۆیان لە هەمان دەسەڵاتی تاڵانچی و گەندەڵ و میلیشیایی بەکەمێک ئاڵوگۆڕی ڕوکەشەوە بپچڕن.
کۆسپەکانی بەردەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و شۆڕشی ئایندەی، تەنها دەسەڵاتی میلیشیایی و حزبی و تاڵانچی نییە، بەڵکە ئەوەی پێێ دەوتریت ئۆپۆزیسیۆن، میدیای سەرگەردانی ئەهلی و نووسەرانی بە ئیلیت ناسێنراویش دژی شۆڕش و ئاڵوگۆڕی ریشەیین.
مەقۆلەی خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی، جگە لەدرۆیەک کە ناشیەک بیکات هیچی تر نییە، توندوتیژی رێکخراو تایبەتمەندییەکی دەسەڵاتی سەرمایەو بۆرژواییە، ئەم دەسەڵاتانە بەخۆشی خۆیان واز لەدەسەڵات ناهێنن، پیویستە خەڵکی کوردستان بەشیوەی مەدەنی هەوڵبدەن توندوتیژی رێکخراوی بۆرژوازی و دەسەڵاتەکەی، پوچەڵ بکەنەوە. شیوەی هەرە مەدەنیش، ریكخراوبوونی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشە لە رێکخراوە جەماوەری و رادیکال و پیشەییەکانی خۆیاندا، دەست خستەناو دەستی یەکتری، لیک هەڵپێکانی شیوازەکانی خەبات، خورێکخستن حزبییە، تەشخیس دانی دروشمەکانە، هێنانە مەیدانی داخوازی و رۆشن و ناسینی هاوسەنگی هێزە، پوچەلکردنەوەی پیلانەکانی دەسەڵات و هێزە سازشکەرەکانیانە، راکێشانی پشتیوانی دنیای شارستانی سەردەمە، کەڵک وەرگرتنە لە دەرس و تاقیکردنەوەی شۆرشەکانی دنیاو پێش خۆیانە…تاد.
شۆڕش ئیستا مۆتەکەیەکە، بۆرژوازی لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی و دەوڵەتی و دەسەڵاتی لۆکاڵیدا، لە دژی نەخشە دەچنێ و جێبەجێدەکات، دنیای شارستانی کە رووە درەخشانەکەی ئەم دەورانەی شۆڕشە، دەبێ بەشۆ

عەبدوڵا مەحمود

abdulla.mahmud@gmail.com

ڕش بۆ ئاڵوگۆڕی بناغەیی وەڵامی بۆرژاوزی و دەسەڵاتەکانی بداتەوە.
ناوەراستی جونی ٢٠١١

Entry filed under: عبداللە مەحمود. Tags: .

ئاگاداری بۆ هه‌موولایه‌ک له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوریا 16 که س بوونه قوربانی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: