ئـۆپۆزسـیۆن:ئـه‌گـه‌ر كـۆبو‌ونــه‌وه‌كـان بـۆ كـات كوشتـن بێت ده‌كـشێیـنه‌وه‌

2011/06/19 at 12:30 AM Leave a comment

دڵشاد ئه‌نوه‌رهاوڵاتی>سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، گومانی‌ خۆی‌ نیشان ده‌دات به‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌وامیدان به‌كۆبوونه‌وه‌كان بۆ «موماته‌ڵه‌«كردن و كوشتنی‌ كات بێت‌و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆنیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌كه‌وێت كۆبو‌ونه‌وه‌كان بۆ كات كوشتنه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.گومانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، له‌كاتێكدایه‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵییان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌رای‌ چاودێران كۆبوونه‌وه‌كان له‌پێناو كۆبوونه‌وه‌دا بوون و ئه‌نجامیان نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، وتی‌ «ئاڕاسته‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كان گومانی‌ ئه‌وه‌ی‌ دروستكردووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات نیازی‌ كات كوشتنی‌ بێت، نه‌ك دیراسه‌كردن و جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن«.

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، رایگه‌یاند ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵات پێش ده‌ستپێكردنی‌ دانوستانه‌كان چه‌كداره‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كانی‌ راپێچی‌ دادگا بكردایه‌، وه‌كو نیشاندانی‌ نیازپاكی‌.

سه‌فینی‌ مه‌لا قه‌ره‌ بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ «ئه‌گه‌ر بزانین ده‌سه‌ڵات نیه‌تی‌ كات كوشتنی‌ هه‌یه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌كشێینه‌وه‌«.

هه‌روه‌ها وتی‌ «مومكینه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌و نیه‌ته‌شی‌ هه‌بێت، به‌ڵام نابێت پێشوه‌خت بڕیار بده‌ین، چونكه‌ هێشتا ئۆپۆزسیۆنیش به‌ته‌واوه‌تی‌ پرۆژه‌كانی‌ نه‌داوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات«.

سه‌رچاوه‌كه‌، پێیوایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ دانه‌وه‌ به‌كۆبوونه‌وه‌كان ده‌یه‌وێت رۆحیه‌تی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی‌ لای‌ جه‌ماوه‌ر سارد بكاته‌وه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ترسێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كێشه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌وێدایه‌ له‌حاڵه‌تی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ خۆپیشانداندا ناتوانێت وه‌كو جاره‌كانی‌ پێشوو توندوتیژی‌ به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران بنوێنێت، وتی‌ «چونكه‌ له‌دوای‌ توندوتیژی‌ نواندنی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران، كۆده‌نگییه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌سه‌ر ئیدانه‌كردنی‌ توندوتیژی‌ دروستبووه‌«.

ترسی‌ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی‌، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ لێدوانی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن، كه‌ هۆشداریان دابوو له‌ئاڵۆزبوونی‌ دۆخی‌ هه‌رێم له‌حاڵه‌تی‌ ئه‌نجام نه‌دانی‌ چاكسازیدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ بۆچو‌ونی‌ سه‌ركرده‌كه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا، پێیوایه‌ بۆ روونبوونه‌وه‌ی‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكرێت.

هیوا میرزا سابیر، وتی‌ «له‌دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ رابردوودا نوێنه‌رانی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌یی‌ ده‌سه‌ڵاتیان بینیوه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌مان«.

به‌بڕوای‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كگرتوو، له‌حاڵه‌تی‌ «موماته‌ڵه‌«كردنی‌ ده‌سه‌ڵاتدا جه‌ماوه‌ر و خواسته‌كانی‌ زه‌ره‌ر ده‌كات، چونكه‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت هۆی‌ باشكردنی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان له‌رووی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و رووه‌كانی‌ تریشه‌وه‌.

میرزا، د‌ووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پرۆژه‌كه‌ش جێبه‌جێ‌ نه‌كات، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن به‌ئه‌ركی‌ خۆی‌ هه‌ستاوه‌ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ به‌جێگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌خه‌ڵكی‌ داوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌می‌ پێنج قۆڵیی هیچ ئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ سێیه‌می‌ پێنج قۆڵیی‌ له‌نێوان 18-20 ئه‌م مانگه‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

هاوكات هێرشكردنه‌ سه‌ر نو‌وسه‌ران‌و رۆشنبیران له‌ میدیاكانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ میدیاكانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی لێدوانی‌ به‌شداربوانی‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌كان، له‌كۆبو‌ونه‌وه‌كاندا بڕیاری‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندنه‌كان دراوه‌.

ئاری‌ هه‌رسین ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌، وتی‌ «هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی‌ گفتوگۆ دوو تایبه‌تمه‌ندی‌ هه‌یه‌، دانوستان مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه‌ به‌سه‌عات و دوو سه‌عات كۆتایی‌ بێت، ئینجا تایبه‌مه‌ندی‌ دانوستان به‌رده‌وامبوونی‌ كۆبوونه‌وه‌كانه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ بیروڕای‌ جیاوازیان له‌سه‌ره‌«.

هه‌روه‌ها وتی‌ «ره‌نگه‌ شه‌ش مانگی‌ تر یان ساڵێكی‌ تر دیسانه‌وه‌ بۆچوونی‌ جیاواز دروست بێته‌وه‌ و پێویستی‌ به‌گفتوگۆ بێت، بۆیه‌ ئه‌مه‌ كۆتایی‌ گفتوگۆكان نییه‌، ئینجا سیاسه‌ت واتای‌ موفاوه‌زات«.

چاودێرێكی‌ سیاسی‌، پێیوایه‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌ردوولایان گره‌و له‌سه‌ر كات ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ رووداوه‌كانی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.

د.شۆڕش حه‌سه‌ن مامۆستای‌ زانكۆ، وتی‌ «ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ی‌ به‌رده‌وامیدان به‌كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ كات به‌ڕێده‌كات و دۆخه‌كه‌ هێور ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر نیازی‌ چاكسازیی هه‌بوایه‌ پێش ده‌ستپێكردنی‌ دانوستان تۆمه‌تباره‌كانی‌ ده‌دایه‌ دادگا«.

حه‌سه‌ن پێیوایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ژێر كاریگه‌ری‌ رووداوه‌كانی‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا هاتووه‌ته‌ ژێر باری‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ له‌ئۆپۆزسیۆن، «ئه‌گینا ویستی‌ چاكسازیی‌ نییه‌«.

به‌بڕوای‌ ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، ئۆپۆزسیۆنیش گره‌و له‌سه‌ر كات ده‌كات و لای‌ روونه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات نیه‌تی‌ چاكسازیكردنی‌ نییه‌، به‌ڵام نازانرێت ئۆپۆزسیۆن چ سو‌ودێك له‌كات كوشتن ده‌كات.له‌به‌رانبه‌ردا هیوا میرزا، ره‌تیكرده‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن گره‌و له‌سه‌ر كات كوشتن بكات، وتی‌ «به‌رۆحیه‌ته‌وه‌ چووینه‌ته‌ نێو دانوستان، ده‌سه‌ڵات بێته‌ پێشه‌وه‌ و به‌ڵێنه‌كانی‌ جێبه‌جێ‌ بكات«.

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

تونس ومیسر له‌ئه‌ندێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ ‌! پێشانگای کتێب لە قاوەخانەی کلتوری درێژدەکرێتەوە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,090 hits

%d bloggers like this: