ئۆپۆزسیۆن وگه‌ڕانه‌وه‌بۆ ناو هۆڵی په‌رلمان!

2011/06/19 at 6:45 PM لێدوانێک بنووسە

خه‌سره‌و سایه‌:سه‌ره‌نجام لیستی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسێون بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو هۆڵی په‌رلمـاندا. ئه‌م بڕیاره‌به‌دوای ده‌وره‌یه‌ک له‌بایکوتکردنی دانیشتنه‌کانی پارلماندا دێت،که‌لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان،گوایه‌وه‌ک هه‌ڵوێستێک بۆ خواسته‌کانی شه‌قام له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کاندا گرتیانه‌به‌ر. به‌ڵام ئایا هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسێون چ له‌بایکۆتکردنی په‌رلمان وچ له‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆی، به‌واقعی هه‌ڵوێستێکه‌له‌ڕاستای خواسته‌کانی شه‌قامدا؟. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌باسه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی با‌یکوته‌که‌یان ڕابوه‌ستین: ئۆپۆزسیۆن
به‌دوای ده‌وره‌یه‌ک له‌پڕوپاگه‌نده ‌کردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌په‌رلمان حزبی
بۆته‌وه‌و هیچ یاسایه‌ک به‌ویستی ئه‌وان په‌سه‌ند ناکرێ، به‌دوای نیگه‌رانی
له‌باسی“ئه‌قه‌له‌یه‌ت وئه‌کسه‌ریه‌ت“ومێزکوتان وشه‌ڕو ئاژاوه‌کانی ناو هۆڵی
په‌رلمان، به‌دوای نیشاندانی ناکارامه‌یی وقۆرغ کردنی په‌رلمان له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی
و پارتییه‌وه‌، بێئومێدی خۆیان به‌په‌رلمان ڕاگه‌یاند ووتیان که‌ئه‌م
په‌رلمانه‌کارتۆنییه‌و ڕێگایه‌ک بۆ‌رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ناهێلێته‌وه‌، تابه‌رنامه‌ی
چاکسازی تیا به‌ڕێوه‌ببرێت. کاتێکیش خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستیان پێکرد وهاوکێشه‌ی
نێوان خه‌ڵک وده‌سه‌لات گۆڕدرا وشه‌قام خرۆشا، ئه‌وان بۆ به‌ده‌سته‌وه ‌گرتنی ئه‌م
فاکتۆره ‌وه‌ک کارتێکی فشار هه‌ڵوێستی بایکوتی دانیشتنه‌کانی په‌رلمانیان
ڕاگه‌یاند. که‌دیاره‌ئه‌مه‌شیان به‌دوای ڕاگه‌یاندنی خواستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حکومه‌ت وپه‌رلمان له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه‌ هاته‌پێشه‌وه‌. به‌تایبه‌تی
که‌ئه‌نجومه‌نی ئازادی سه‌را وه‌ک ده‌نگی شه‌قام به‌ڕه‌سمی داوای ده‌ست
له‌کارکێشانه‌وه‌ی لێکردن. به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن بۆئه‌وه‌ی په‌تی په‌ه‌یوه‌ندیه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات وپه‌رلمان نه‌پچڕێنێ، وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رایان
به‌بایکۆت دایه‌وه‌. ده‌لیلی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان له‌وه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت
که‌نه‌کا خۆپیشاندانه‌کان به‌سه‌ره‌نجام نه‌گاو بتوانن ڕێگای
گه‌ڕانه‌وه‌له‌به‌رده‌م خۆیاندا به‌یه‌کجاری دانه‌خه‌ن. ئه‌م هه‌لوێسته‌شیان به‌و
پۆزه‌وه‌بوو که‌گوایه‌تا بکوژانی 17ی شوبات وڕۆژانی دواتر نه‌درێن به‌دادگا هه‌ر
له‌سه‌ر بایکۆته‌که‌یان به‌رده‌وام بن. له‌م هه‌ڵوێسته‌دا ئه‌و ڕاستیه‌به‌رچاوه ‌ک
ه‌شه‌قام داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رلمان وکۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌کرد.
به‌دیاریکراویش داوای کشانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی له‌په‌رلمان وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ ئه‌م
خواسته‌ هێنرایه‌کایه‌وه‌، که‌چی ئه‌وان له‌ئاستی بایکۆتدا مانه‌وه!!‌. ئایا ئه‌مه
‌وه‌لامه ‌به‌خواستی شه‌قام یان پێچکردنه‌وه‌یه‌به‌ده‌وری خواستی شه‌قامدا؟.

به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی دووباره‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو هۆڵی په‌رلمان، عوزر
له‌قه‌باعه‌ت خراپتر ده‌ردێنێ وئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ڕۆشنتر له‌بایکۆته‌که‌یان له‌دژی
شه‌قام خۆی ده‌نوێنێ. به‌تایبه‌تی که‌له‌ئێستا ‌هاوکێشه‌کان گۆڕدراوه‌،
ونه‌خۆپیشاندان له‌ئارادایه‌و نه‌شه‌قام داوا له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌کات له‌په‌رلمان
بکشێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت نه ‌ئه‌و جه‌ماوه‌ره ‌ده‌بینری که‌ بکرێنه ‌کارتی فشار
به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئیتر بۆ ڕێگای په‌رلمان له‌سه‌ر خۆیان دابخه‌ن!!.
به‌تایبه‌تیش که‌یه‌کیه‌تی و پارتی مه‌یلی دانوسان ودانی ئیمتیازاتی به‌ئۆپۆزسیۆن
نیشانداوه‌و ئاماده‌یه ‌بۆ کپکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ودورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی
خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ده‌ستبخاته‌نێوده‌ستی لایه‌نه ‌ئۆپۆزسیۆنه‌

Entry filed under: خه‌سره‌و سایه‌‌.

پێشانگای کتێب لە قاوەخانەی کلتوری درێژدەکرێتەوە پڕۆژهی(هه ڵمه تی راپرسی بۆ دیارکردنی چاره نووسی کوردستان)سه رکه وتووانه پێشکه ش به په رله مانی کوردستان کرا.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 735,189 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: