“دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا دەسەڵاتی دوو حزبی میلییشیایە وبه‌ پڕۆژه‌ چاکسازیه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنش خواستی خه‌ڵک به‌دی نایه‌ت”

2011/06/20 at 10:55 PM Leave a comment

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عوسمانی حاجی مارف، سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌کانی نێوان ده‌سه‌لات وئۆپۆزسیۆن

نوری به‌شیر:لەدانیشتنی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا ئەوە ئاشکرا کراوه‌ کەئۆپۆزسێۆن پرۆژەیەکی تازەی خستۆتە ناو دانیشتنەکانەوە و بڕیاریشه‌ کەیەکێتی و پارتی لەو پرۆژە تازەیە بکۆڵنەوەو لەدانیشتنی دواتردا وەلامیان پێ بدەنەوە، بەلام ئەوەی جێگای سەرنجە دانیشتنی دووەم  کۆتایی هات ووەلامێکی رۆشنیان لێ نەبیسترا، ئایا ئەو پرۆژە تازەیە جیاوازی هەیە لەگەڵ داواکانی پێشوتری ئۆپۆزسێۆندا، ئایائەگەری رێکەوتنی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆسیۆن لەسەر ئەم پرۆژەیە هەیە وقەیرانینێوانیان بەچی ئەگات؟

عوسمانی حاجی مارف: قەیرانێک کە بەرەو ڕووی
بزوتنەوەی کوردایەتی و دەسەلاتی سیاسی
بۆتەوە لەکوردستانی عێراقدا، زۆر واوەترە لەکێشەکانی نێوان ئۆپۆزسێۆن و دەسەڵاتی
یەکێتی و پارتی. هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستان لەلایەک لەبەردەم چاوەڕوانی
شەپۆلی شۆرشەکانی وولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقادایە، لەلایەکی ترەوە لەناو بورکانی
تەقینەوەی ناڕەزایەتی وتوڕەیی جەماوەری بەرینی خەڵکە بەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی.
خەڵک بەدوای ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی و هەڵتەکاندنی سیسته‌می سیاسی دەسەڵاتی میلیشیایی و
دکتاتۆری و عەشیرەتیەوەن..، بەدوای باش بژێوی و ژیانی هاوچەرخ وئازادی سیاسی ویەکسانیەوەن..،
مانای قەیرانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی نەتوانینی خۆڕاگریانە لە بەرامبەر خواستەکان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی
و هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا، ئەوەی پێوستە ڕۆشنی کەینەوە دانیشتنە پێنچ قۆڵیەکان و پرۆژەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەفریای دەرچونیان لەو قەیرانە
ناکەوێت،  پێم وایە دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن لەبۆشایی بازنەیەکی
مەترسیداردا دەسوڕێنەوە، یاری و قومار بەچارەنوسی سیاسی خۆیان وخەڵکی کوردستان
دەکەن.

ئەوەی ئاشکرایە پرۆژەکەی ئۆپۆزسۆن لەدانشتنەکانی
ئەم دواییانەیاندا شتیکی تازەیان نەخستۆتەڕوو، بەڵکو چونەتە ناو ووردەکاریەکی
یاسایی و ئیداری لەبواری هەڵبژاردن،
کاروباری وەزارەتی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و پەروەردەوە، کەزیاتر تەرحەکەیان لەچوارچێوەو
شێوازیکدایە بەناوی دورخستنەوەی  دەورو
دەستی حزبە لەو بوارانەدا، کەئەم جۆرە شێوازە بۆ تەرحی چارەسەری کێشەکانی نێوان
خۆشیان لەپێش دانیشتن وگفتوگۆیان شکستی خۆی نیشانداوین، چونکە پارتی و یەکێتی هەر
یەکەیان خاوەنی هێزی میلیشیایی تایبەت بەخۆیەتی و بەو هێزە میلیشیایە دەسەڵاتی
سیاسی لەناوچەی خۆیاندا بەڕێوەدەبەن، بۆخۆشیان واتە یەکێتی و پارتی لەسەر بنەمای دابەشکردنی
کوردستان وتەوازنی هێزیان ڕێکەوتنی ستراتیژیان کردووە. واقعیەتی دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستان
دەسەڵاتی دوو حزبی میلیشیایە، ئەم هێزە میلیشیایانە بەشێکی سەرەکی دانەبڕاوی
پێکهاتەی پارتی و یەکێتیە، بەلەدەستدانی هێزەکانیان هەڵسورانی سیاسیان گەورەترین
شکست تۆمار دەکات، پرۆژەیەک لەهەوڵی ئەوەدا بێت ئەو هێزە چەکدارانەی یەکێتی وپارتی
بگۆڕێ بەهێزێکی سەربەخۆ ولەژێر دەسەڵاتی ئەواندا دەربهێنێت، وەئەمە بکاتە رێگە
چارەی قەیرانی دەسەڵاتی سیاسی، بەجیا لەوەی حەتمیەتی شکست بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، زیاتر
لە گەمەیەکی مناڵانە دەچێت، لەهەمان کاتدا جگەلە دەورگێران بۆ چەواشەو فریوکاری بەهەقی
خەڵک ئەنجامگیری تری لێ بەدەست ناهێنرێت.

گەر زیاتر بچینە ناو باسەکەوە، واقعیەتی
دەسەڵاتی میلیشیایی لەئەزمونی دەسەڵاتی سیاسی بیست ساڵەی بزوتنەوەی کوردایەتیدا،
مۆرانەی دەوری حزبەکانی لەتەواوی بوارەکانی بەرێوەبردنی کۆمەڵگەدا داسەپاندووە،
چونکە دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا دەسەڵاتی دوو حزبی میلیشیایە، دەسەڵاتەکانی
پەرلەمان و جێبەجێ کردن ودادگا لەژێر ڕەحمەت وملکەچی ئەو دەسەڵاتە میلیشیایه‌دایە،
کە سروشتی ئەم جۆرە لەپێکهێنانی دەسەڵاتی سیاسی بۆرجوازی لەکوردستاندا ئاکامی
هەلومەرجی سیاسی عێراق بو بەدوای جەنگی کەنداودا، که‌کوردستانێکی هەڵواسراو و
ناجێگیری سیاسی هێنایه‌کایه‌وه‌. کوردستانێک که‌چاره‌نوسی سیاسی دیارنییه‌ وئابووریەکی
داڕوخاو، که‌متمانەی داهاتەکەی لەسەر کۆمەکی دەوڵەتی ئەمریکا و ووڵاتانی رۆژهەڵات
و گومرگی سنورەکان کە دەرژایە کیسەی هەردوو حزبی دەسەڵاتدارەوە، ڕاگیرکردووه‌.. تا
داگیرکردنی عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاو ڕووخانی حکومەتی بەعسەوە بەشی سەرەکی
لە داهاتی کوردستان وەرگرتنی رێژەی ١٧% بودجەی عێراقەو لەنێوان هەردوو حزبی
دەسەڵاتداردا دابەشکراوه‌، بەگەڕخستنی سەرمایەو قازانجی سەرمایە لەسایەی
بەرژەوەندی دەسەڵاتی ئەم دوو حزبەدا رێکدەخرێت ودەچەرخێت، کەکۆمەلێک سەرمایەداری
گەورەی لە رێگەی مەسئولیەتی حزبیەوە دامەزراندووە. ئەم جۆرە لەدەسەڵاتی میلیشیایی
نوێنەرو پارێزەری بەشی زۆربەی سەرمایەدارانی کوردستانەو چاکسازی قەبوڵ ناکات،
ئامادەش نیەو بەقازانجی نیە گۆڕان لەسستمی سیاسیەکەیدا بکات. هەتا لەرێکەوتنەکانی
یەکێتی و پارتیدا گەر بەشکڵیش یەکگرتنی وەزارەتەکانی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی
نیشان بدەن، بەڵام دنیای واقعی دەسەڵاتەکەیان رێگە بە یەکگرتنەوەی ئەو وەزارەتانە
نادات، بەمانایەکی رۆشنتر حکومەتی سەراسەری له‌کوردستاندا بەبێ ڕاماڵینی هەردوو
حزبی دەسەڵاتدار دانامەزرێت وئیمکانی ئەوە نیە هێزە تایبەتیەکانی ئەو دوو حزبە لەزێرەڤانی،
پاراستنن، دەزگای زانیاری، دژە تیرۆر، هەڵمەت و دەمامەکدارەکان سەربەخۆ بکرێن، ‌هەر
بۆیە پرۆژەیەک کەلە هەگبەی ئۆپۆزسێۆندایە و بەجۆرێک دەیەوێت لەسایەی مانەوەی هەمان
دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیدا حکومەتی سەراسەری لەکوردستاندا دابمەزرێنێت ونیشانی
بدات کەنوێنەرایەتی قازانجی بەشیکی تر لە سەرمایەدارنێک لەدەرەوەی دەوری حزبەکان زامن
بکات وبیهێنێته‌ کایه‌وه‌، جگه‌ له‌خه‌یاڵ شتێکی تر نییه‌. دیارە بۆ هه‌وڵێکی ئاوا
هیج فرسەت و شانسێک له‌ئارادا نییه‌و دواتر ئۆپۆزسیۆن و ته‌رحه‌کانی ناچار بەسازش
دەبێت و بەقازانجی مانەوەو پاراستنی ‌هێزەکانانیان لەهەمان سیستمی ئێستادا شتێکی
تری لێ سه‌وزنابێت. سه‌ره‌نجام ئه‌م جۆره‌ ته‌رحانه‌ یا‌ن به‌دابه‌شکردن و بەشداری
لە دەسەڵاتدا، له‌نێوان حزبه‌کانی ده‌سه‌لاتو ئۆپۆزسیۆندا، وه‌یان بەردەوامیدان بەکێشمەکێش
وقه‌یارنی ئێستای نێوانیان بەگوێرەی هاوسەنگی هێز تەواو ده‌بێت و قەیرانی ئێستای دەسەڵاتیش به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتر
ده‌روات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای له‌سه‌ر ڕاوه‌ستانه‌ له‌په‌یوه‌ند به‌م کۆبوونه‌وه‌
و
دانوسانانه‌ی ئێستاوه‌، ئه‌و خاڵه‌یه‌ که‌هه‌ردوولا
له‌هەوڵی ئەوەدان چۆن دەسەڵاتی بۆرجوازی لە مەترسی شۆرش بپارێزن.

نوری به‌شیر: بەڵام هاورێ
عوسمان ئەوەی لەنێو ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی ئەم ماوانەی خەڵکی کوردستان بەدی
دەکرا، ئۆپۆزسیۆن دەورێکی بەرچاویان لەسەراکانی ئازادی دەگێرا، ئێستاش لەدانیشتنە
پێنچ قۆڵیەکاندا بەجیا لەپرۆژەکەیان وەها نیشان ئەدەن کە نوێنەرایەتی شەقام وخواستەکانی
شەقامیش دەکەن، ئەمەش بەڕادەیەک چاوەروانی لای بەشێک لەخەڵک دروست کردووە، ئایا تا
چەند ئاکامی ئەم دانیشتنانە جێگای ئومێدە وبەقازانجی خواستەکانی خەڵک دەبێت؟

عوسمانی حاجی مارف: بەجیا
لەوەی ئەجنداو بەرنامەی ئۆپۆزسیۆن چییه‌، به‌ڵام هەر لەسەرەتاوە ئه‌م لایه‌نانه‌ بەناوی
داوای چاکسازی و گۆڕان لەبەرێوەبردنی ئەم دەسەڵاتە کورادیەتیەدا هاتۆته‌ نێو
خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش بۆ داوای بەشی زیاتر لەم دەسەڵاته‌دا بووه‌ نه‌ک
بۆخواستی خه‌ڵک، بگره‌ خواسته‌کانی خه‌ڵک هەمیشە جیابووە لەخواستەکانی ئه‌وان. لەهەمانکاتدا
ئۆپۆزسیۆن هوشیارانە مامەڵەی لەگەڵ نارەزایەتیەکانی خەڵک بەقازانجی خۆی کردووە،
ئۆپۆزسیۆن نە ئامادەیەو نە بەقازانجیەتی ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لەڕێگەی شۆڕشی
کۆمەڵایەتیەوە ئاسۆی له‌به‌رده‌م خۆی ناوه‌. چونکە شۆرش خۆی مەترسی دەخاتە سەر چارەنوس
و دەسەڵاتی بۆرجوا ناسیونالستی کوردی کە ئۆپۆزسێۆن بەتایبەتی حزبی گۆران بەشێکی
دانەبڕاوی بزوتنەوەی کوردایەتیە. هه‌ربۆیه‌ ئەوەندە لەگەڵ ناڕەزایەتیەکاندا دێته‌
پێشه‌وه‌ وبه‌شداری تیا ده‌کات کەببێتە دەستکەوت و قازانج بۆ ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر
دەسەڵاتدا، بەڵام کاتێک ناڕەزایەتیەکان قەیرانی دەسەڵاتی سیاسی قوڵتر دەکاتەوەو
مەترسی دەخاتە سەر چارەنوسی دەسەڵاتی بۆرجوا ناسیۆنالستی کوردی پێم وایە ئۆپۆزسیۆنیش
لە دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی کەمتر ناکات لەسه‌رکوتی سیاسی ئێستا، ئه‌وانیش دەست بۆ
سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک ده‌به‌ن و ئامادەشن لەکاتی مەترسی بۆسه‌ر دەسەڵاتی
یەکێتی و پارتی دەست بخەنە نێو دەستی یەکەوەو دەسەڵاتەکەیان بیپارێزن.

خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ئۆپۆزسۆن داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزە
میلیشیاکان ودەزگا سەرکوتکەرەکان ناکات، بەڵکو وەک دەستکەوتێکی بزوتنەوەی
کوردایەتی دەیناسێنێت وداوا دەکات لەحزبەکان بسەنرێته‌وه‌ و سەربەخۆ بکرێن!. پرۆژەکەی
ئۆپۆزسیۆن  جگه‌له‌ ووردەکاری بەڕێوەبردنی
وەزارەتەکانە وسه‌ربه‌خۆکردنی له‌دەسەڵاتی حزبەکان شتێکی تری تیا نییه‌ و له‌مه‌شدا
باسێک لەسەر ژیانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش لە دابینکردنی کار، زیاد کردنی کرێ،
نیشتەجێبون و خزمەتگوزاریەکان له‌ئارادا نیە..، ئازادی سیاسی بەلای ئۆپۆزسێۆنەوە
سنوردارە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی کوردایەتی و شەریعەتی ئیسلامیدا.. ته‌نانه‌ت
گۆڕانکارییه‌ک که‌ئۆپۆزسیۆن لەسەر وەزارەتی پەروەردەش داوای ده‌کات گۆڕانکارییه‌کی
ئیداریە نەک سیستمی خۆێندن، داوای جیاکردنەوەی دین لە پەروەردەو خوێندن ناکات.

هەڵسورانی سیاسی ئەم ئۆپۆزسیۆنە لەبەرامبەر دەسەڵاتدا بن یان بەشدار
بن لەدەسەڵاتدا پەیوەندیان بەخواستەکان و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە نییە، ئومێد
به‌ستن بەم دانیشتنانه‌ له‌دواجاردا، ڕەشبینی لێده‌که‌وێتەوه‌ و ئه‌نجامه‌کانیشی بەقازانجی
ئایندەی خواست و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک نیە.

نوری به‌شیر: واتە
لە سەر بنەمای ئەم بۆ چونەی ئێوه‌، ئه‌و
دانیشتن و رێکه‌وتنانه‌ی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت هیچ وه‌ڵامێک
به‌داواکاری وخواسته‌کانی خه‌ڵك بداته‌وه‌ که‌له‌ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کاندا
بۆی هاتنه‌مه‌یدان، باشە پێتان وایە دەبێت هەڵوێستی خەڵک چۆن بێت و رێگه‌چاره‌ به‌چی
ده‌زانن؟

عوسمانی حاجی مارف: ئەوە مەسەلەیەکی گرنگە
کەخواستەکان وئایندەی سیاسی خەڵکی کوردستان بەجیا لەدەورو بابەت و پرۆژەکانی
ئۆپۆزسۆن ببینین، لێکیان جیا کەینەوەو بکرێتە هوشیاری گشتی، چونکە دەوری ئۆپۆزسیۆن
بۆ کارکردی مانەوەی ئاسۆی ناسۆنالستیە لەناو ناڕەزایەتیەکانی جەماوەردا، کە بەقازانجی
پاراستنی دەسەڵاتی بۆرجوازی کوردیە لەمەترسی شەپۆلی شۆرشێک کەدرەنگ یا زوو ئیمکانی
ڕوودانی هەیە، ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان لەبەرامبەر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا کەواقعیەتی
وەزعی سیاسی ئێستای کوردستانە بەدوای ئاڵوگۆرێکی ڕیشەییەوەیە، پێویستە لەچوارچێوەی
هەر جۆرە ئومێدێک بەبزوتنەوەی کوردایەتی وئیسلامی سیاسی دەرکێشرێت، ئامادەیەکانی
هەڵسان و ڕاپەرینی جەماوەری لە پێناو هەڵتەکاندنی دەسەڵاتی کوردایەتی بەتەواوی حزب
و ‌هێزەکانیەوە بەرێ بخرێت بۆ بەدەست ‌هینانی ئازادی و یەکسانی. که‌بێگومان حزبی
ئێمه‌ له‌م ڕاستایه‌دا کارو هه‌ڵسوڕانی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر..

Entry filed under: عوسمان حاجی مارف. Tags: .

کرێکاران و پڕۆژه‌کانی چاکسازی(ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات). سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان،خه‌سارێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: