رونکردنەوەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان(جەعفەر عەلى،زانا رەئوف،شاهۆ سەعید)ەوە

2011/06/21 at 10:51 AIM: لێدوانێک بنووسە

ماوەى چەند رۆژێکە هەندێک پروپاگەندەو هەواڵى هەڵبەستراو بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەى  گوایا ئێمە دەستمان لە ئەندامێتى پەرلەمان کێشاوەتەوەو چاوەڕوانین ماوەى دوو ساڵ بەسەر خزمەتى کارى پەرلەمانیماندا تێبپەڕێت بۆ ئەوەى بە رێژەى لە 80%ى موچەى پەرلەمانتارى خانەنشین بکرێین. لە ڕێى ئەم رونکردنەوەیەوە بۆ رایگشتى کوردستانى رادەگەیەنین، کە سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و پروپاگەندانە ناڕاست و هەڵبەستراون، ئێمە تا ئەم چرکەساتەش ئەندامى پەرلەمانى کوردستانین، بەڵام درێژەمان بە هەمان هەڵوێستى پێشوى ئۆپۆزسیۆن داوە بە بایکۆتکردنى دانیشتن و چالاکیەکانى پەرلەمان تا ئەو کاتەى پرسى چاکسازى ریشەیى و دەستگیرکردنى بکوژانى خۆپیشاندەران دەخرێتە نێو کارنامەى پەرلەمان و، پەرلەمان لێپرسینەوەى جیدى و یاسایى لەمبارەیەوە لە بەرامبەر دەزگاى جێبەجێکردن و تۆمەتباران ئەنجامدەدات.
ئێمە لەمساڵدا دوو جار بڕیارى دەست لەکارکێشانەوەمان لە کارى پەرلەمانیداوە، جارێکیان لە گەرمەى خۆپیشاندانەکان و پەلامار بۆ سەر کەرامەتى مرۆڤى ئەم نیشتمانە، جارى دووەمیش، لەسەرو بەندى سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانى هەر دوو حیزبى دەسەڵاتدارەوە، کە پەرلەمان لە ئاستیدا بێهەڵوێست بوو، بەڵام براى گەورەمان ( نەوشیروان مستەفا) و چەند هاوڕێیەکى دیکەمان لە بزوتنەوەى گۆڕان و فراکسیۆنى گۆڕان داوایان لێکردین ئەم بڕیارە دوا بخەین تا دەرفەتێک بدەینە گفتوگۆکانى نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، کە یەکێک لە تەوەرەکانى بریتییە لە چاکسازى لە سیستمى پەرلەمانى و هەموارکردنى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان.
لێرەوە ئێمە خەڵکى کوردستان بە گشتى و، دەنگدەران و ئەوانەى متمانەیان پێبەخشیوین بە تایبەتى، دڵنیا دەکەینەوە کە ئەگەر ئاسۆیەکى چاکسازى لە کوردستاندا بەدى بکەین و پەرلەمان وەک دەزگایەکى تەشریعى و رەقابى کارا بکرێ، ئەو کات بە شانازیەوە دەگەڕێینەوە بۆ نێو هۆڵى پەرلەمان و درێژە بە کارو چالاکیەکانى پەرلەمان دەدەین، بە پێچەوانەوە ئەگەر هیچ ئاسۆیەکى چاکسازى بەدى نەکەین و پەرلەمانیش هەمان ئەم رۆڵە لاوازەى ئێستا بگێڕێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە هەڵوێستى ترمان دەبێت، کە لە کاتى خۆیدا وردەکاریەکانى بۆ رایگشتى دەخەینە روو.

د.جەعفەر عەلى

د.زانا رەئوف

د.شاهۆ سەعید

20/6/2011

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن.

پێش كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌،مشتومڕ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان دروستده‌بێت شه‌ش فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری له‌ گه‌لانی سوریا ده‌که‌ن

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,665 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: