سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان،خه‌سارێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌

2011/06/21 at 8:21 AM Leave a comment

دیسان دارستانه‌کانی کوردستان بوونه‌ قوربانی. ئه‌وه‌یکه‌ دارستانه‌کانی کوردستان ئاور ده‌گرن یان ئاوریان تێبه‌رده‌درێ به‌  لای هه‌موومانه‌وه‌ ئاشکرایه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا روونه‌و به‌داخه‌وه‌ زۆری گرینگی پێ ناردێ ئه‌و خه‌ساره‌ گه‌وره‌و گرانه‌یه‌ که‌ له‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌وێ. خه‌سارێک که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ سه‌دان ساڵی دیکه‌ سروشتی کوردستان بۆی قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رۆژانه‌ی ئه‌م خه‌ساره‌ گه‌وره‌و گرانه، نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه‌ سه‌رنجی بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان بۆ لای خۆی راکێشێ، به‌ڵکوو له‌ لای تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی میلله‌ت و
نیشتمانیش خه‌رێکه‌ وه‌ک رووداوێکی ئاسایی چاوی لێ ده‌کرێ.

زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و چه‌ند شوێنێکی
دیکه‌ی وه‌ک ئیلام، سه‌رده‌شت، بانه‌و تیکاب و…… به‌ هه‌زاران هێکتاریان به‌
زاری گڕی ئاگردا رۆده‌چێ. به‌ڵام جیا له‌ چه‌ند دڵسۆزێکی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نه‌کانی
ژینگه‌ پارێزی، نه‌ خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ حیزب و لایه‌ن و تێکۆشه‌رانی سیاسی و
میدیاکانیش هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌یان بۆ ناسین و پێشگرتن له‌م خه‌ساره‌ نه‌ته‌وییه‌
هه‌ڵێناوه‌ته‌وه‌.

له‌ که‌س شاراوه‌ نیه‌ که‌ ئۆڕگانه‌ ئه‌منییه‌تیه‌کانی رێژیمی دژ به‌
کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران راسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌ ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌کانی
کوردستان دا هه‌یه‌، که‌وابوو نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ ئۆڕگان پیوه‌ندیداره‌کانی
سه‌ر به‌رێژیم بکرێ که‌ پێش له‌ ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌کانی کوردستان بگرن.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا زیاتر له‌ هه‌موو شتێک ده‌بێ گرێنگی پی بدرێ و ره‌خنه‌ی لێ
بگیردرێ، هه‌ڵوێستی خودی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌، ئه‌رکی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان
و له‌ هه‌مووی گرینگتر میدیا کوردییه‌کانه‌.

به‌ پێی ئه‌و ئامارو زانیاریانه‌ی که‌ “ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیای
مه‌ریوان” له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان له‌ ساڵی
رابردوودا بڵاوی کرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی 7 مانگ دا زیاتر له‌ 900 جار دارستانه‌کانی
کوردستان ئاگریان تێبه‌ربووه‌، که‌ له‌ ئاکامدا “سی و پێنج هه‌زار” هێکتار  دارستان
له‌ نێو چوون که‌ له‌ رووی سروشتییه‌وه‌ خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییه‌.

هه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند حه‌وتوویه‌دا به‌ هۆی ئاگر تێبه‌ربوونی
دارستانه‌کانی کوردستانه‌وه، جیا له‌ سووتان و له‌ نێوچوونی به‌ میلیونان دار، به‌
هه‌زاران جۆر گژو گیاو گیانله‌به‌ری ئه‌م دارستانانه‌ بۆ هه‌میشه‌ فه‌وتاون، که‌
هه‌ر وه‌ک له‌ دوایین هه‌لوێستی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روزی مه‌ریوانیش دا هاتووه‌، له‌
رووی سامانی سروشتییه‌وه‌، ده‌کرێ به‌ “کاره‌سات”ی ناوزه‌د بکه‌ین. پرسیار
لیره‌دایه‌ کێ ده‌بێ خه‌م له‌م خه‌سارانه‌ بخوا؟! هه‌ر وه‌ک باسمان کرد ئه‌وه‌ی
ده‌بوا پێشی له‌م کاره‌ساته‌ گرتبا، خۆی هۆکاری سه‌ره‌کی کاره‌ساته‌که‌یه‌و
راسته‌وخۆ ده‌ستی له‌ خولقانی دا هه‌یه‌. که‌وابوو خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی ئه‌م
نیشتمانه‌ ئاورتێبه‌ردراوه‌ ده‌بێ خه‌م له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بخۆن و هه‌ست به‌م
خه‌ساره‌ گه‌وره‌یه‌ بکه‌ن و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی بده‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌
تا ئێستاش زۆر که‌مته‌رخه‌مانه‌ ته‌نیا چاولێکه‌ر بووین.

له‌ سه‌ر هه‌مووی خه‌ڵکی کوردستانه‌ که‌ یه‌کگرتووانه‌ به‌ گژ سیاسه‌تی
“له‌ نێو بردنی دارستانه‌کانی کوردستان” دا که‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن رێژیمی کۆماری
ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پێره‌و ده‌کرێ، بچنه‌وه‌. ئه‌رکی هه‌ر تاکیکی کوردستانه‌ که‌
ویڕای هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ژینگه‌ پارێزی له‌ کوردستان، له‌ هه‌ر
کوێی کوردستان چاویان به‌ ئاورتێبه‌ربوونی ژینگه‌ی نیشتمانه‌که‌مان که‌وت هه‌وڵی
کوژانه‌وه‌ی بده‌ن. له‌ سه‌ر هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانیشه‌ که‌ له‌
رێگای سکاڵا بردن بۆ ناوه‌نده جیهانییه‌کانی پیوه‌ندیدار به‌ ژینگه‌ پاریزی ، له‌
رێگا خه‌ڵک و میدیاکانیانه‌وه‌ وێڕای رۆشنگه‌ری له‌ سه‌ر خه‌سارو زیانه‌کانی
کاره‌ساتی ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌کانی کوردستان، خۆیان و خه‌ڵک به‌ خاوه‌نانی
راسته‌قینه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان بزانن و بۆ پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان که‌
بێگوومان سامانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ زیاتر تێبکۆشن.‌‌‌‌

Entry filed under: سمایل شه‌ره‌فی. Tags: .

“دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستاندا دەسەڵاتی دوو حزبی میلییشیایە وبه‌ پڕۆژه‌ چاکسازیه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنش خواستی خه‌ڵک به‌دی نایه‌ت” پێش كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌،مشتومڕ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان دروستده‌بێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: