شه‌ش فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری له‌ گه‌لانی سوریا ده‌که‌ن

2011/06/21 at 10:57 PM لێدوانێک بنووسە

فراکسیۆنی کوردستانی تێدا نیه‌…

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا 6 فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ گه‌لانی سوریا راده‌گه‌یه‌نن و ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌رکوتکارییانه‌ ده‌که‌ن، که‌ له‌دژی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامده‌درێن و داواشیان کردوه‌، حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمیان هه‌بێت.له‌ به‌یاننامه‌که‌دا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه‌، هاتوه‌: پشتگیریی‌ خۆمان بۆ گه‌لانی‌ سوریای‌ ئازادیخواز- به‌ تایبه‌تی‌ هاوڵاتیانی‌ خه‌باتگێڕی‌ كورد- ده‌رده‌بڕین و، هیوادارین به‌ مافه‌ شه‌رعییه‌كانیان بگه‌ن و، هه‌وڵ و خه‌باتیان به‌رهه‌مدارو سه‌ركه‌وتو بێت.
له‌هه‌مان کاتدا داواشیان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆنگره‌ی‌
ئیسلامیی‌ و كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ و دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌كان کردوه‌،
له‌ئاست ئه‌و روداوانه‌ بێده‌نگ نه‌بن، ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه‌: “داواكارین له‌
حكومه‌تی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمیی‌ خۆی‌ و خه‌ڵكی‌
كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و سه‌ركوتكارییه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سوریا دژی‌ هاوڵاتیانی
وڵاته‌که‌ی‌ ده‌رببڕێت و، هه‌وڵی‌ خۆی‌ بۆ پشتگیریی‌ گه‌لانی‌ دراوسێمان
بخاته‌گه‌ڕ”.

 

ده‌قی به‌یاننامه‌که‌
به‌یاننامه‌ی‌
فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
بۆ پشتگیریی‌ له‌ گه‌لانی‌ سوریا

ئاشكرایه‌ گه‌رده‌لولی‌ خۆپیشاندانه‌كان و به‌هاری‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیی گه‌یشته‌
وڵاتی‌ سوریا، گه‌لانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش دژی‌ پاوانخوازیی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و
ناعه‌داله‌تی‌ و دكتاتۆریه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ وڵاته‌كه‌یان كه‌وتنه‌ خۆپیشاندان، له‌
چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا له‌ زۆربه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان خۆپیشاندانه‌كان
به‌رده‌وام بون، هه‌زاران هاوڵاتی‌ سوریا- ئێسته‌شی‌ له‌گه‌ڵدا بێت- رۆژانه‌
ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و، دژی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام
ده‌ده‌ن و، داوای‌ گۆڕینی‌ ده‌سه‌ڵات و، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌
وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌
شێوه‌یه‌كی‌ نامرۆڤانه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ ئازاردان و كوشتنی‌ خۆپیشانده‌ران،
ئاماره‌كان باس له‌كوژرانی‌ زیاتر له ‌1300هاوڵاتی‌ خۆپیشانده‌رو، برینداربون و
ده‌ستگیركردنی‌ هه‌زارانی‌ تر ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ ئاواره‌بونی‌ هه‌زاران خێزان بۆ
سنوره‌كانی‌ توركیا، لاوان و هاوڵاتیانی‌ كوردیش له‌ كوردستانی‌ رۆژئاوا
به‌شدارییه‌كی‌ چالاكانه‌یان له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌یه‌و، ده‌یان كه‌سیان لێ‌
بوه‌ته‌ قوربانیی‌.
بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌
كوردستان:
یه‌كه‌م: هه‌مو به‌كارهێنانی‌ زه‌برو زه‌نگێك دژی‌ هاوڵاتیانی‌
خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین و، داوای‌ وه‌ستاندنی‌ خێرای‌ ئه‌و سه‌ركوتكارییه‌
ده‌كه‌ین و، ئه‌و جۆره‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ هێزی‌ سه‌ربازیی‌،
به‌ لادان و ده‌رچون له‌ پره‌نسیبه‌كانی‌ دیموكراسیه‌ت و بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ و،
دژایه‌تیی‌ ئازادیی‌ ژیانی‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌ی‌ گه‌لان ده‌زانین .
دوه‌م:
پشتگیریی‌ خۆمان بۆ گه‌لانی‌ سوریای‌ ئازادیخواز- به‌ تایبه‌تی‌ هاوڵاتیانی‌
خه‌باتگێڕی‌ كورد- ده‌رده‌بڕین و، هیوادارین به‌ مافه‌ شه‌رعییه‌كانیان بگه‌ن و،
هه‌وڵ و خه‌باتیان به‌رهه‌مدارو سه‌ركه‌وتو بێت.
سێیه‌م: داوا له‌
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆنگره‌ی‌ ئیسلامیی‌ و كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ و دامه‌زراوه‌و
رێكخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكاریانه‌ بێ‌ ده‌نگ
نه‌بن، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌ركوتكه‌ری‌ سوریه‌وه‌ دژی‌ هاوڵاتیان‌ ئه‌نجام
ده‌درێ‌ و هه‌ڵوێستی‌ به‌رپرسانه‌ راگه‌یه‌نن.
چواره‌م: داواكارین له‌ حكومه‌تی‌
هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمیی‌ خۆی‌ و خه‌ڵكی‌ كوردستان
به‌رامبه‌ر به‌و سه‌ركوتكارییه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سوریا دژی‌ هاوڵاتیانی‌ ده‌رببڕێت و،
هه‌وڵی‌ خۆی‌ بۆ پشتگیریی‌ گه‌لانی‌ دراوسێمان بخاته‌گه‌ڕ.

فراكسیۆنه‌كان :
1- فراكسیۆنی‌ گۆڕان
2- فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوی‌
ئیسلامی‌ كوردستان
3- فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان
4- لیستی‌
زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان
5- لیستی‌ ئازادی‌ و عه‌داله‌تی‌
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
6- فراكسیۆنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌

20/6/2011

Entry filed under: سبه‌ی.

رونکردنەوەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان(جەعفەر عەلى،زانا رەئوف،شاهۆ سەعید)ەوە سوریا:وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,783 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: