سوریا:وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

2011/06/21 at 11:23 PM لێدوانێک بنووسە

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د سێیه‌م وتاری‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێشكه‌شكرد و هیچ شتێكی‌ نوێی‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وتاره‌كانی‌ پێشوویدا تێدا نه‌بوو، كاردانه‌وه‌ی‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كی‌ توندی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، جه‌ی‌ كارنی‌ وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا داوایكرد كۆتای‌ به‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ بهێنرێت و داواشی‌ له‌ به‌شار ئه‌سه‌د كرد، وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ره‌و دیموكراتی‌ بگۆڕێت، ئه‌گه‌رنا پێویسته‌ له‌سه‌ر رێگاكه‌ لابچێت.
كارنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا،  ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئێستادا له‌ سوریا پێویسته‌، كرداره‌ نه‌ك به‌ڵێندان بۆ چاكسازی‌ له‌ داهاتوودا.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ڤیكتۆریا نولاندی‌ وته‌بێژ به‌ ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ له‌ وتاره‌كه‌ی‌ به‌شاره‌وه‌ تێبینی‌ ده‌كرێت به‌ فیڕۆدانی‌ كات و لۆمه‌كردنی‌ ده‌ستی‌ ده‌ره‌كیه‌.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی راگرتنی كرده‌وه‌ توندوتیژیه‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان له‌ سوریادا.
عه‌بدوڵا گول سه‌رۆك كۆماری توركیاش پێی وایه‌ ده‌بوو وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د راشكاوانه‌ رۆشنایی بخستایه‌ته‌ سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی بۆ چاكسازی كه‌ له‌ وتاره‌كه‌ی پێشویدا ئاماژه‌ی پێكردبوو هه‌روه‌ها پێویستبوو  ده‌سه‌ڵاتی  له‌ سوریادا بگۆڕیایه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی بنكه‌ فراوان.
دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و وتاره‌، یه‌كێتی ئه‌وروپاش بێهیوایی خۆی نیشانداو به‌ڵێنیدا سزای زیاتر به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پێنێت و پاره‌ و پولی ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ بلۆك بكات.
له‌ناوخۆی سوریاشدا به‌ڵێنه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌تكرایه‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان تا كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌هێنن و ئاواره‌كانی سوریاش كه‌ ئێستا له‌ كه‌مپه‌كانی توركیا نیشته‌جێن ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ داوای لێكردبوون بگه‌رێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.ک ن ن

Entry filed under: مــێدیــاکــان.

شه‌ش فراکسیۆنی په‌رله‌مانی کوردستان پشتگیری له‌ گه‌لانی سوریا ده‌که‌ن زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ لقێك له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,862 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: