پێش كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌،مشتومڕ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان دروستده‌بێت

2011/06/21 at 9:09 AM Leave a comment

ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ پڕۆژه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن دڵخۆشكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌وه‌ به‌ر شه‌قام

وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ لێدوانی‌ به‌رپرسێكی‌ گۆڕان ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌‌و پڕۆژه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌.سه‌ركۆ عوسمان ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌لێدوانێكیدا كه‌ له‌سایتی‌ (سبه‌ی‌) سه‌ر به‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌  ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ پڕۆژه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن دڵخۆشكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌وه‌ به‌ر شه‌قام
هه ر وه ها هاوڵاتی بڵاوی کرده وه که ئازاد جوندیانی‌ وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ له‌لێدوانێكد كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ “دانوستانه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نین كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی باكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بێت، دانوستان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو پرۆژه‌كان بگه‌نه‌ خاڵی هاوبه‌ش بۆ رێككه‌وتن”.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی‌ “ئه‌گه‌ر ئامانجی ئۆپۆزسیۆن له‌ دانوستانه‌كان ئه‌وه‌بێ كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكرێ چۆن پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێده‌كرێن، ئه‌وا دانوستانی سیاسی نه‌ئه‌ویست و لیژنه‌یه‌كی هونه‌ریی به‌س بوو بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌وان”.
بڕیاره‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سێ یه‌می‌ پێنج قۆڵی‌ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ پێشتر ئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆیان لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

Entry filed under: هاوڵاتی, ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان،خه‌سارێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ رونکردنەوەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان(جەعفەر عەلى،زانا رەئوف،شاهۆ سەعید)ەوە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: