زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ لقێك له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

2011/06/22 at 7:58 AIM: لێدوانێک بنووسە

له‌ ڕۆژی 19/6/2011 له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كی فه‌رمی له‌ وڵاتی توركیا له‌ نێوان پڕۆفيسۆر دلاوه‌ر عبدالعزيز علاءالدين وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆفيسۆر یوسف ئۆزجان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵای توركيا و پڕۆفيسۆر جه‌مال تاڵوغ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره و دوو جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌‌، بابه‌تی پته‌و كردنی په‌يوه‌ندی ئه‌كاديمی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌ردوو دراوسێيان كرد و لايه‌نی توركی نيازی حكومه‌ته‌كه‌يان و خودی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ی ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی ئه‌و زانكۆيه‌ له‌ شاری هه‌ولێری پايته‌خت.
پڕۆفيسۆر تاڵوغ داوای ڕێنمايی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ڕێنيشاندان و هاوكاری كردنيان له‌و پڕۆژه‌ ستراتيژیه‌‌ گرنگه‌دا.
دياره‌ كه‌ بيرۆكه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌‌يه‌ له‌ دوای به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ له‌ كۆنفڕانسی خوێندنی باڵای هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر گه‌ڵاله‌ بووه و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ ڕوانگه‌يه‌كی نوێ و تێگه‌يشتنێكی تازه‌يان سه‌باره‌ت به‌ ئاستی پێشكه‌وتنی هه‌رێم و نوێكاری و ڕيفۆرمی خوێندنی باڵای هه‌رێم په‌يدا كرد، وه‌ به‌ هيوا و نيه‌تێكی پڕشنگداره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌يان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌يان چه‌ندين شێوازی دروستكردنی په‌يوه‌نديان تاوتوێ كرد.
له‌ ئه‌نجامدا به‌رپرسانی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركيا بڕياریان دا كه‌ سوود له‌ ده‌رفه‌تی ئێستا ببينن بۆ بته‌وکردنی په‌يوه‌ندی ئه‌كاديمی نێوان هه‌ردوولايه‌ن به‌ جۆرێك كه‌ به‌ سوودی هه‌ردوو لايه‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌. ‌
شايانی باسه‌ كه‌ ئه‌وه‌ يه‌كه‌م ئه‌زموونی له‌و جۆره‌يه‌، و زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ش زانكۆيه‌كی حكومه‌تيیه‌ و خاوه‌نی دامه‌زراوێكی مه‌زن و ئه‌زموونێكی زۆر و ئاستێكی به‌رزی كواڵيتيه‌ له‌ فێركردن و توێژينه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامدا وه‌زيری خوێندنی باڵای هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و پێی وابوو‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستپێخه‌ريه‌ی حكومه‌تی توركيا و زانكۆی ناوبراو ده‌بێته‌ خاڵێكی نوێی وه‌رچه‌رخان له‌ په‌يوه‌ندی ستراتيژی نێوان هه‌ردوو دراوسێ، وه‌ داوای له‌ به‌ڕێز تاڵوغ كرد كه‌ پڕۆپۆزه‌ڵێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم بكه‌ن بۆ تاوتوێ كردنی وورده‌كاريه‌كان پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕياری كۆتايی له‌سه‌ر داواكه‌يان بدات.

هه‌روه‌ها‌ جه‌ختيشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێويسته‌ ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ ته‌واوكه‌ری پڕۆژه‌كانی تری هه‌رێم بێت و زانكۆكه‌ ته‌ركيز بخاته‌ سه‌ر ئه‌و بواره‌ زانستيانه‌ی كه‌ هه‌رێم پێويستيه‌تی، بۆ نموونه‌ له‌ بواره‌ پسپۆڕيیه‌كانی وه‌ك زانسته‌ سروشتی و زينده‌گی و ئه‌ندازه‌يی و پزيشكيیه‌كان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێويسته‌ زمانی خوێندن به‌ ئينگليزی بێ و له‌ ئاستێكی كواڵيتی به‌رزدا ڕاهێنان بۆ خوێندكاران مسۆگه‌ر بكرێ و باشتريشه‌ ئه‌گه‌ر خوێندكاران بنێردرێنه‌ سه‌نته‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی وڵاتی توركيا بۆ ڕاهێنان و سه‌رپه‌رشتيكردن.

سه ر چاوه>مه لپه ر حکوومه‌تی هه‌رێم کوردستان

Entry filed under: مــێدیــاکــان.

سوریا:وتاره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ مه‌سرور بارزانی‌:ده‌مه‌وێت جێگه‌ی‌ باوكم بگرمه‌وه‌‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,783 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: